گوڵ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ٤:
بەشەکانى گوڵ بەشێوەى چوار بازنەى هاوچەقن، کاسەکان Sepals بازنەى دەرەوە پێکدێنن دوورترین بازنەى گوڵە. کە بەشەکانى دیکەى گۆپکەى گوڵ دەپارێزێت پێش کردنەوەیان، پەڕەکانى گوڵ Petals، بازنەى دووەم دەگرێتەوە. زۆربەى ئەو گوڵانەى کە پەڕینیان بەهۆى گیانەوەرانەوە تێدا ڕوودەدات پەڕەى گوڵى ڕەنگاوڕەنگ و بریقەداریان هەیە بەڵام ئەو دوو بازنەیەى کە نزیکترن لە ناوەوەى بەشەکانى گوڵ، پێکهاتووى زۆر بوونیان تێدایە. پێکهاتووى نێرینە کە بە نێرەک Stamens ناودەبرێت و پێکدێت لە پۆرگ Anther و دەزوولە Filament، پۆرگ سپۆڕدانى سپۆرى نێرینەى تێدایە کە دەگۆڕێت بۆ دەنکە هەڵاڵە. وە ئەو دەزوولەیەى کە لە قەدۆکە دەچێت و پۆرگ هەڵدەگرێت. نزیکترین بازنە، لە ڕووى ناوەوە ئەو زۆربوونە پێکهاتە مێیانەى تێدایە کە پێیان دەڵێن کاریلەکان Carpels. یەک کارپل یان چەند کارپلێک پێکەوە یەکدەگرن بۆ پێکهێنانى ئەو پێکهاتەیەى ناودەبرێت بە مێیەک Pistil. وە بنکە فراوانەکەى مێیەک پێى دەڵێن هێلکەدانOvary .
قەڵەم Style کە لە قەدۆکە دەچێت، لە هێلکەدانەوە پەیدا دەبێت و لوتکەى کە بە کۆسپ Stigma ناو دەبرێت کە لینج و کوڵکدارە بۆ ئەوەى دەنکە هەڵاڵەکانى پێوە بنووسێت. زۆربەى جۆرەکانى ڕووەکە گوڵدارەکان گوڵێک هەڵدەگرن نێرەک و مێیەکى پێکەوە تێدایە بەڵام هەندێ جۆرى دیکە گوڵکانیان تەنها نێرەکى تێدایە ( گوڵەکانیان نێرەکین ) یان تەنها مێیەکى تێدایە ( گوڵەکانیان مێیەکین ).
 
 
 
 
سەرچاوە: زیندەزانى ١١
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/گوڵ»