ئەبووبەکری سدیق: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب ربات: ar:أبو بكر الصديق یک مقالهٔ برگزیده است
No edit summary
ھێڵی ٢٠:
عەبدولڵای کوڕی ئەبوقەحافەی کوڕی عوسمانی کوڕی کەعبی تەیمی '''ئەبوبەکری سدیق'''، یەکێک لە ھاوەڵانەی کە لە سەرەتادا [[ئیسلام]] بوون لە ھۆزی قوڕەیش و ھاوڕێیەتی [[محەمەد|پێغەمبەر محەمەد]]ی کوڕی عەبدولڵای کرد لە سەرەتای ئیسلامەوە و لەوانە بوو کە زۆر نزیک بوون لێوەی، و یەکەم خەلیفەی ڕاشدینە و یەکێکە لەو دە کەسەی کە مژدەی بەھەشتیان پێدراوە لەلای [[سونە]]، لە دایک بووە لە ساڵی ٥٧٣ز دوای ساڵی فیل بە سێ ساڵ، یەکێکە لە گەورە و دەوڵەمەندەکانی قوڕەیش، و لەوانە بوو کە بت پەرستی ڕەت کردەوە لە سەردەمی نەفامیدا، و حەنیفی بووە لەسەر ڕێبازی [[ئیبراھیم]]، و باوکی عائیشەی خێزانی پێغەمبەر بووە و بە ھەموو شێوەیەک پشتگیری کردووە لە بانگەوازدا، و زۆر لە ھاوەڵەکان لەسەر دەستی [[موسڵمان]] بوون.
 
لە میراتی سونەدا ئەبوبەکر بە سدیق ناسراوە لەبەر ئەوەی باوەڕی کردووە بە پێغەمبەر لە بەسەرھاتی [[ئیسرا و میعراجدا،میعراج]]دا، و لەبەر ئەوەی باوەڕی بە پێغەمبەر کردووە لە ھەموو شتێکدا، و ئەم ناولێنانەش لە ئایەتی [[قورئان]] و فەرموودەکانی پێغەمبەردا ھاتوون. موبایەعەی خەلافەتی پێدرا لە ساڵی ١١ی کۆچی، و خەلافەتەکەی ٢ ساڵ و ٣ مانگ بەردەوام بوو، تا کۆچی دوایی کرد لە ساڵی ١٣ک.
==لە دایک بوونی==
عەبدولڵای کوڕی ئەبوقەحافە عوسمانی کوڕی کەعبی تەیمی ئەبووبەکری سدیق لە دایکبووە لە ساڵی ٥٧٣ز سێ ساڵ دوای ساڵی فیل، و ئەگێڕنەوە پێش ئیسلام ناوی عەبدول کەعبە بووە، و کاتێک [[موسڵمان]] بووە پێغەمبەر ناوی ناوە عەبدولڵا. ئەبوبەکر پێستی سپی بووە و لەشی لاواز بووە.