ئەکادیمیای کوردی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب بۆت: گواستنەوەی پۆل:چاندی کورد بۆ پۆل:چاندی کوردی
No edit summary
ھێڵی ١:
'''ئەکادیمیای کوردی''' کۆڕێکە کە [[حکوومەتی ھەرێمی کوردستان]] دای مەزراندووە و بە پێی یاساکەی چاوگێکی باڵایە لە ھەموو شتێک کە پەیوەندی بە [[زمانی کوردی]] و شێوەزارەکانی و پاراستن و دەوڵەمەندکردنیەوە ھەبێت بە مەبەستی گەیشتن بە زمانێکی یەکگرتووی فەرمی. بارەگای ئەکادیمیا لە شاری [[ھەولێر]]ە.<ref> http://www.kurdish-academy.org/ ماڵپەڕی فەرمیی ئەکادیمیای کوردی</ref>
 
ئەکادیمیای کوردی درێژەپێدراوی '''[[کۆڕی زانیاری کورد]]'''ە، کە لە [[بەغدا]] لە ساڵانی ١٩٧١-١٩٧٨ چالاک بوو. پاش دامەزراندنی ئیدارەی ناوخۆیی کوردی کۆڕی زانیاری کورد زیندوو کرایەوە و بە پێی قانوونی ژمارە ١٢ی ساڵی ١٩٩٧ ئەو دەزگا زانستییە بە ناوی '''کۆڕی زانیاری کوردستان''' دامەزرایەوە. کۆڕی زانیاری کوردستان لە ساڵەکانی ١٩٩٨ تا کۆتایی ٢٠٠٠ لە قۆناغی ڕێکخستنەوەدا بوو، دواتر بە بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ژمارە ٩٥ لە ١٣/١١/٢٠٠٠، [[شەفیق قەزاز]] وەک سەرۆکی کۆڕی زانیاریی کوردستان (بە وەکالەت) دەستنیشان کرا. لە دوای بڕیاری یەکگرتنەوەی ھەردوو ئیدارەی کوردستان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٧ دا داوا لە [[شەفیق قەزاز]] و [[کەمال فوئاد]] کرا کە خەریکی دامەزراندنەوەی ئەنجومەنی کۆڕی زانیاری کوردستان بن. ھەر لەو ماوەدا قانوونی کۆڕی زانیاری کوردستان ھەموارکرا و ناوەکەی کرا بە '''ئەکادیمیای کوردی'''. <ref>http://www.kurdish-academy.com/دەربارە</ref>
== ئەندامان ==
 
== پێکھاتەی ئەکادیمیا ==
ئەکادیمیای کوردی پێکھاتەوە لە ١٥ ئەندامی کارا و ١١ ئەندامی شکۆمەند (فەخری) و ١٥ ئەندامی یاریدەدەر.
 
== لیژنەکانی ئەکادیمیا ==
بۆ جێبەجێ کردنی بەرنامە و کارە سەرەکییەکانی ئەکادیمیا، ئەنجومەنی ئەکادیمیا چەند لیژنەیەکی تایبەتی دروستکردووە لە کەسانی پسپۆر و شارەزا لە ھەموو دیالێکتە جیاوازەکانی زمانی کوردی، کە دەبێ ئەندامێکی کارای ئەکادیمیا سەرپەرشتی ئەم لیژنانە بکات:
* لیژنەی زاراوە: یەکێکە لە لیژنە سەرەکییەکانی ئەکادیمیا، کاری سەرەکی دۆزینەوە و داھێنانی زاراوەگەلی ڕەسەنی کوردییە لە ھەموو بوارە جیاجیایەکاندا
* لیژنەی فەرھەنگ: تایبەتە بە دەرکردن و ئامادەکردنی فەرھەنگی تایبەت لە بواری دیالێکتە جیاوازاەکانی زمانی کوردی، تا ئێستا فەرھەنگی (کرمانجی سەروو ـ کرمانجی خواروو) و فەرھەنگی (ھەورامی ـ سۆرانی) بڵاوکراونەتەوە، جگە لە بڵاوکردنەوەی دەیان فەرھەنگی تایبەتمەندی دوو زمانە و سێزمانە لە ھەموو بوارە جیاوازەکانی لێکۆڵینەوەی کوردی.
* لیژنەی مێژوو: ئەرکی نووسینەوەی سەرلەبەری مێژووی کوردییە بە میتۆدێکی ئەکادیمی.
* لیژنەی گۆڤار: تایبەتە بە دەرکردنی گۆڤارێکی وەرزی زانستیی ئەکادیمی کە تا ناوەراستی ساڵی ٢٠١٣، (٢٦) ژمارەی بە زمانی کوردی و عەرەبی لێ بڵاوکراوەتەوە.
* لیژنەی بیبیلۆگرافیا: تایبەتە بە سازکردن و ئامادەکردنی بیبلیۆگارفیا بۆ بوارە جیاوازەکانی لێکۆڵینەوەی کوردی.
* لیژنەی چاپ و بڵاوکردنەوە: ئەرکی بڵاوکردنەوە و بە چاپ گەیاندنی ئەو لێکۆڵینەوە ئەکادیمی و زانستیانەیە کە لە ماددەی چوارەمی قانوونی ئەکادیمیا ئاماژویان پێکراوە.
* لیژنەی زمان: تایبەتە بە لێکۆڵینەوە تایبەت بە کێشەکانی زمانی کوردی بە ھەموو شێوەزارەکانیەوە.
* لیژنەی دەستنووس و بەڵگەنامە: تایبەتە بە کۆکردنەوەی دەستنووسە کوردییەکان و ئەو بەڵگەنامانەی تایبەتن بە کورد و کوردستان.
 
== پرۆژەی ئینسایکڵۆپیدیای کوردستان ==
یەکێک لە پرۆژە گرنگەکانی ئەکادیمیای کوردی پرۆژەی ئینسایکڵۆپیدیای کوردستانە، کە ھەموو زانیارییەک لەبارەی کورد و کوردستانەوە دەگرێتە خۆ. ئەم بەرھەمە زانستییە پێشبینی دەکرێت لە دە بەرگدا بێت و زیاتر لە پێنج ھەزار لاپەڕە بگرێتەوە.
 
== ئەندامان خولی چوارەم (ئەیلوولی ٢٠١١ - ئەیلوولی ٢٠١٥) ==
* [[نووری تاڵەبانی]] (سەرۆک)
* [[ئازاد ئەحمەد]] (جێگری سەرۆک)
* [[نەجاتی عەبدوڵڵا]] (سکرتێر)
* کەمال مەزھەر
* [[جەبار قادر]]
* [[شەفیق قەزاز]]
* [[وریا عومەر ئەمین]]
* [[موحسین محەممەد حوسێن]]
* عەبدولفەتاح بۆتانی
* عزەددین مستەفا ڕەسوول
* [[شەفیق قەزاز]]
* محەمەد عەلی قەردەغی
* عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی
* [[موحسین محەممەد حوسێن]]
* جەمال عەبدول
* [[جەبار قادر]]
* محەممەد مەلا کەریم
* [[وریا عومەر ئەمین]]
* محەممەد عەلی قەرداغی
* محەممەدمحەممەدی مەلا کەریم
* فاروق عومەر سەدیق
* عەبدولڕەحمان مزوریمزووری
 
== سەرچاوەکان ==