شێخ مارفی نۆدێ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
کردنەیەکی ناوەرۆک
No edit summary
ھێڵی ٢:
 
== ژیان ==
شێخ مارف لە گوندی [[نۆدێ]]ی سەر بە شاری [[سلێمانی]] لە دایک بووە. پتر لە ٥٠ پەڕاوی ئەدەبی و ئایینی لێ بە جێ ماوە کە زۆربەیان لە کتێبخانەکانی ناوەوە و دەرەوە پارێزراون. شێخ مارف [[کتێبیفەرھەنگی ئەحمەدی]] بۆ ئەحمەدی کوڕی داناوە کە بریتیە لە وشەی عەرەبی کە بە ھۆنراوە مەعناکانی بە کوردی لێکدراوەتەوە. کتێبی ئەحمەدی لە دوای شێخ مارف بووە بە یەکێک لە کتێبە سەرەتاییەکانی فەقێیانی [[کوردستان]] بۆ فێربوونی وشەی [[زمانی عەرەبی|عەرەبی]]. شێخ مارف لە شاگردانی [[ئیبن حاج]] بووە. [[مەولەوی]] کورد شاعیر و خواناسی کورد لە شاگردانی ناسراوی شێخ مارفە.
 
شێخ مارف لە [[گردی سەیوان]] لە شاری [[سلێمانی]] نێژراوە و گۆڕەکەی بووەتە مەزارکێی پیرۆز و خەڵک سەردانی دەکەن.