شەرەفنامە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب بۆت: پۆلی ھاوپلە (٢٢): + پۆل:مێژووی کورد |
هیوا (لێدوان | بەشدارییەکان) دەوڵەمەند کردن. تکایە بەشداری زیاتر بکەن. |
||
ھێڵی ١:
'''
== داڕشتنی شەرەفنامە==
شەرەفنامە لە سێ ڕووپەڕ پێک هاتوە. هەریەک لەوانە بەسەر چەند بەندێک و چەند دەستەو لکێکدا دابەشکراون. بە کورتی کتێبەکە بەپێی جۆری فەرمانڕەوایی یان بوونی ماڵەمیران و دەسەڵاتدارنی کورد دابەشکراوە.
==وەرگێڕان ==
شەرەفنامە، لەبەر ئەوەی بە فارسی نوسراوە وەرگێڕدراوەتە سەر زۆر زمانی تر.
=== وەرگێڕانەکەی هەژار ===
هەژار لە پێشەکی وەرگێڕانەکەدا <ref name="sh-araspress">شەرەفنامە، مێژووی ماڵەمیرانی کوردستان. میر شەرەفخانی بدلیسی. وەرگێڕانی هەژار. چاپی ئاراس ساڵی ٢٠٠٦ </ref> کارێکی کردوە کە وا ئەکات وەرگێڕانەکەی ببێتە دەقێکی زۆر باوەڕپێکراوە لە ڕووی وەرگێڕانەوە. هەندێ زانا و نوسەری بە ناوبانگی کوردی ئاگادار کردۆتەوە لێی و دەستنوسەکەی بۆ ناردوون بۆ ئەوەی تەماشای بکەن و هەڵەکانی بۆ دیاری بکەن. یەکێ لەوانە مامۆستا کەمال مەزهەرە کە بە خەتی خۆی لە پەڕەی 'شێست"ی نوسراوی وەرگێڕانەکەی هەژاردا ئەڵێ "لەسەر داوای مامۆستا هەژار خۆی - گەلێک لە دەستنوسی شەرەفنامە کە - کرددوویەتی بە کوردی - لەگەڵ چاپی ڕووسی و عەرەبی ئەو کتێبەدا بەراوردم کرد. لە ئەنجامدا دەرکەوت کە تەرجەمەکە زۆر ڕێک و پێکو و ئەمینە و لە هیچ شوێنێکدا جیاوازیم بەرچاو نەکەوت." <ref name="sh-araspress"/>
===وەرگێڕانی بۆ زمانەکانی تر ===
تا ئێستا جگە لە زمانی کوردی بە [[عەرەبی]]، [[ئینگلیزی]]، فەرەنسی، [[ڕووسی]]، ئازەری و تورکی وەرگێڕاوەتەوە. لە ساڵی [[١٨٧٣]] تا [[١٨٧٥]] [[فرانسوا شارمۆ]] (François Charmoy) کە خوێندەواری زمانی فارسی بووە، شەرەفنامەی وەرگێڕاوە سەر فەرەنسی و لە سەنپێتربورزگی ڕووسیە لە چاپی داوە.
== سەرچاوەکان ==
* [[:en:Sharafnameh| Sharafnameh ]]، بەشداربووانی ویکیپیدیای ئینگلیزی
== پەراوێزەکان ==
<references/>
{{کۆڵکە}}
|