گابریێل گارسیا مارکێز: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
بەسەرداچوونەوە
پەرەپێدان، نوێکردنەوە
ھێڵی ٦:
| caption = مارکێز لە ساڵی ٢٠٠٢
| pseudonym =
| birth_name = Gabriel[[٩ی José de la Concordia García Márquezئازار]]ی[[١٩٢٧]]
| |ڕێکەوتی لەدایکبوون =
| birth_date = {{Birth date|df=y|1927|3|6}}
| birth_place = [[ئارکاتاکا]]، [[کۆلۆمبیا]]
| death_place= [[مەکسیکۆ سیتی]]، [[مەکسیک]]
| death_date ={{Death date and age|2014٢٠١٤|4٤|17١٧|1927١٩٢٧|3٣|6٦|df=yes}}
| citizenship =
| nationality = [[کۆلۆمبی]]
| education = [[زانکۆی کارتاجینا]]
| alma_mater =
| period =
| genre = ڕۆمان،[[ڕۆمان]]، [[کورتەچیرۆک]]
| subject =
| movement =
ھێڵی ٣٠:
| portaldisp =
}}
'''گابریل گارسییا مارکێز''' ({{بە ئیسپانی|Gabriel José García Márquez}}؛ [[٩ی ئازاریئازار]]ی [[١٩٢٧]][[١٧ی نیسانینیسان]]ی [[٢٠١٤]]) نووسەرێکی[[نووسەر]]ێکی بەناوبانگەویبەناوبانگەی خەڵکی [[کۆلۆمبیا]] و براوەی [[خەڵاتی نۆبێلی وێژە]] بووبووە.
==ژیاننامە==
 
'''گابرێل گارسیا مارکێز'''ی [[ڕۆمان|ڕۆمانووس]] و [[ڕۆژنامەوان]] و [[بڵاوکردنەوە|بڵاوکەر]] و [[سیاسەتمەدار|سیاسەتمەدارێکی وڵاتی کۆڵۆمبیا]] بوو. لە ڕێکەوتی [[٦ی ئازار]]ی [[١٩٢٨]] لەگووندی [[ئارگاتاکا]]ی ناوچەی [[سانتامارا]]ی [[کۆلۆمبیا]] لەدایک بوو. خێزانی گارسیا بەھۆی ھەژاری‌ و نەداری ئەرکی بەخێۆکردن‌ و گەورەکردنی گارسیای منداڵ بەباوەگەورەی دەستپێرن.
ئەو ماوەی لەلای باپیری بوو گابرێلی منداڵ ھەموو رۆژێک بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک گوێی لەحیکایەت‌ و چیرۆکەکانی باوەگەورەی دەگرێ‌و ئەو بابەتە ھێندە کاریگەری لەسەر گابرێل دادەنێ کەناوبراو دواتر دەنووسێ '''''ھەست دەکەم سەرجەمی نووسراوەکانم دەربارەی ئەزموونەکانم لەباوەگەورەو رابردووەکانی باوو باپیرانمەوەیە.''''' <br />
 
دواتر گابرێل لەھەشت ساڵیدا باوەگەورەی لەدەست دەدات‌و دایە گەورەشی بەھۆی پیری‌و پەککەوتوویی چاوی لەدەست دەدات‌و کوێر دەبێ.
هەر بۆیە گابرابرێلی مێرمنداڵ بۆ جارێکیتر بۆ لای خێزانەکەی دەگەڕێتەوەو بەشێوەی فەرمی دەست بەخوێندن لەقووتابخانەکان دەکات.
گابرێل لەخوێندنگە سەرەتاییەکەی شاری "سوکری" بەنووسینی شیعرو کێشانی کاریکاتێر ناوبانگ دەردەکات‌و بەھۆی بێدەنگبوون‌و سەرقاڵبوون بەکارەکانی لەقووتابخانە بە “گابرێلی پیرە پیاو” دەناسرێ.
===خوێندن===
ساڵی [[١٩٤٠]] و لەتەمەنی ١٢ ساڵیدا بورسی خوێندن بۆ خوێندکارانی زیرەک وەردەگرێ روو لەقووتابخانەیەکی سەر بەکەنیسە لەشاری [[زیپاکیورا]]ی نزیک پایتەختی [[کۆلۆمبیا]] دەکا. پاش ھەفتەیەک مانەوە لەقووتابخانەکە واز لەخوێندن دێنێ و بۆ ماڵەوە دەگەڕێتەوە.
 
دواتر گابرێلی گەنج دەست بەنووسین دەکات‌و یەکەم نووسراوەکانی لەساڵی [[١٩٤١]] و لە رۆژنامەی '''جوین تودەێی''' تایبەت بە خوێندکارانی کۆلۆمبیا بڵاودەکاتەوەو لەساڵی [[١٩٤٧]] بۆ درێژەدانی خوێندن روو لەزانکۆی [[بۆگۆتا]] دەکات‌و دەست بەخوێندنی [[یاسا]] دەکات.
 
گابرێل ھاوشێوەی زۆربەی نووسەرانی گەورەی جیھان پێیوایە کەزانکۆ ھیچ چێژو خۆشییەکی زانستی پێ نابەخشێ‌و ھەربۆیە بەجێگەی سەعیکردن‌و خوێندنی کتێبەکانی زانکۆ روو لەخوێندنەوەی شیعرو گەڕانی بێ ئەنجام بەناو شەقامەکانی شاردا دەکات.
===گابرێل و خوێندنەوە===
لەچێشتخانە گەڕۆکەکان‌و لەکوچەو کۆڵانەکاندا خورادن دەخوات، بەردەوام جگەرە دەکێشی و روو لەخوێندنەوەی ئەدەبیاتی سۆسیالیستی‌و بەرھەمەکانی نووسەران‌و شاعیرانی چەپی ئەو سەردەمی جیھان دەکات.
 
خوێندنەوەی کتێبەکانی [[کافکا]]ی بەناوبانگ ژیانی دەگۆڕێ‌و گابرێل لەوتووێژو نووسراوەکانی دواتریدا باس لەکاریگەرییەکانی خوێندنەوەی بەرھەمەکانی کافکا لەسەر ژیانی دەکات.
===گابرێل و نووسین===
گابرێل گارسیا مارکیز لەساڵی [[١٩٤٦]] بەشێوەی جدی دەست بەنووسین دەکات‌و یەکەم چیرۆکی بەناوی [[سێھەمین دەستلەکارکێشانەوە]] لەرۆژنامەی [[ئال بۆگاتا]] بڵاودەکرێتەوە. پاش بڵاوبوونەوەی کورتە چیرۆکەکە، چەندین چیرۆکیتر دەنووسێ‌و لەھەمان رۆژنامەدا بڵاوی دەکاتەوە. <br />
دواتر ساڵی [[١٩٦٥]] دەست بەنووسینی رۆمانی [[سەد ساڵ تەنیایی]] دەکات‌ و لەساڵی ١٩٦٨ نووسینی چیرۆکەکە تەواو دەبێ. رۆمانێک کەبووە شاکاری ئەدەب‌و تائێستاش بەگرنگترین رۆمانی جیھان ناودێردەکرێ.
===خەڵاتی نۆبێل===
ساڵی [[١٩٨٢]] لێژنەی ھەڵبژاردنی خەڵاتی نۆبێلی ئەدەبیات لە وڵاتی [[سوید]] بەتێکڕایی دەنگ رۆمانی [[سەد ساڵ تەنیایی]] بەباشترین بەرھەم ھەڵدەبژێرن و خەڵاتی نۆبڵی ئەدەب بەگابرێل دەبەخشن. "سەد ساڵ تەنیایی" بە خێرایی ھەموو سنوورەکانی جیھان دەبڕی و وەردەگێڕدرێتە سەر زۆربەی زمانەکانی جیھان.
===ئەدەبیات===
مارکیز پێشەنگی فۆرمی ئەدەبی [[ریالیسمی جادویی]] بوو، ئەگەرچی سەرجەمی بەرھەمەکانی سەر بەو قووتابخانە نین، بەڵام رەخنەگران گرنگی بەو لایەنەی نووسینەکانی مارکز دەدەن.
===ڕۆمانەکانی===
گابرێل دواتر چەندین [[ڕۆمان]] دەنووسێ‌و سەرجەمی رۆمانەکان ناوبانگی گەورەی جیھانی بۆ خۆیان دەستەبەر دەکەن.ئەوانیش؛ [[عەشق و شەیتان]]، [[ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ڕفاندن]]، [[یادەوەری خۆشەویستە خەمناکەکانی من]]، [[کاتژمێری شووم]]،[[تۆفانە گەورەکە]] و چەندان رۆمانیتر بەرھەمەکانی دواتری گابرێل گارسیا مارکزن.
===گابرێل و نەخۆشی===
گابرێل گارسیا مارکیز ساڵی [[١٩٩٩]] تووشی نەخۆشی [[شێرپەنجە]] دەبێ‌و تا دوایین ساتەکانی ژیانی لەژێر چاودێری پزیشکدا بوو.
 
ناوبراو ھەمان ساڵ واتە ساڵی [[١٩٩٩]] بووە پیاوی ساڵی ئەمریکای لاتین‌و ساڵی [[٢٠٠٠]] بەسەدان ھەزار کەس لەخەڵکی [[کۆلۆمبیا]] داوایان لەناوبراو کرد بێتە سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان و بەڵام داواکەی قبووڵ نەکردن.
==وەسێتە بەناوبانگەکەی==
{{Quote box|width=1300px|bgcolor=#ACE1AF|align=center|quote="زۆرتان لێ فێربووم ئەی مرۆڤ هەموو دەیانەوێت لەلوتکەی چیا ژیان بکەن بەڵام ڕازی خۆشبەختی هەڵگەڕانە بەسەر چیادا نەک خودی لوتکەی چیاکە کەخەونی پێوە دەبین.گەر خودا بخوازێ دەرفەت و ژیانێکی دیکە پێم ببەخشێ بەهەموو بوونم دەیقۆزمەوە،ڕەنگە ئەوە نەڵێم کەبیری لێدەکەمەوە بەڵام بەدڵنیاییەوە بیر لەوە دەکەمەوە کەدەیڵێم.هەموو شتێک بەهای خۆی پێدەبەخشم وەک ئەوەنا کە ئەوشتە گوزارشت لەچی دەکات بەڵکو ئەوەی چ بایەخێکی هەیە.کەم دەخەوم و خەو زۆر دەبینم ئەبێ ئاگامان لەوە بێت خولەکێک چاو لێک دەنێین واتە لەدەست چوونی '''٦٠چرکە''' لەڕۆشنایی. <br />
ئەڕۆم و رێدەکەم لەکاتێکدا ئەوانی تر وەستاون ،بێدا دەبم کاتێک ئەوانی تر لەخەودان،گوێ دەگرم کاتێک ئەوانی تر قسە دەکەن.گەر خودا ژیانێکی ترم پێ ڕەوا ببینێ ئەو کاتە بەرگی زۆر سادە دەپۆشم و لەسەر زەوی بەڕووتی ڕادەکشێم،نەک ڕووتی جەستە بەڵکو بەعوریانی ڕۆحیشەوە ئەوە بۆ خەڵک دەسەلمێنم کەچەندە هەڵەن کاتێک وابیر دەکەنەوە عاشق نابن کەپیر دەبن بێ ئەوەی ئاگایان لەوە بێت کەئەوان کاتێک پیردەبن کە لە عەشق دەکەون.گەر جارێکی تر دەرفەتم هەبووایە باڵم دەبەخشی بەمناڵەکان،بەڵام لێیان دەگڕام خۆیان فێری پەرواز و فڕین بن،فێرم دەکردن مەرگ لەگەڵ پیریدا نایەت بەڵکو هۆکاری لەبیرچوونە.ئەی مرۆڤ زۆر لەئێوەوە فێربووم،فێربووم کاتێک مناڵێکی ساوا بۆیەکەم جار دەستی بۆ باوکی درێژ دەکات ئەوا مانای ئەوەیە دەیەوێ بۆ هەمیشە دەستی لەدەستی بەرنەدات،فێربووم مرۆڤ ئەتوانێ ڕێ بەخۆی بدات لەسەرەوە لەوی تر بڕوانێت،ئەمە تەنها لەکاتێکدا بیەوێت ڕاستی بکاتەوە دوای ئەوەی کە کەوتووە.زۆرتان لێ فێربووم ئەی مرۆڤ بەڵام کەمیان کەڵم دەگرێ،
لەبەرەوەی ئێستا من جانتاكەم ئەپێچمەوەو مالئاوی لە ژیان ئەكەم
هەمیشە ئەوە بلێ كە هەستی پێ ئەكەیت‌و، ئەوە بكە كە بیری لێ ئەكەیتەوە
گه‌ر بمزانیایه‌ ئه‌مه‌ دواین جاره‌ به‌ نوستوی ئه‌ت بینم به‌ توندی له‌ باوه‌شم ئه‌گرتی و له‌ خودا ئه‌پاڕامه‌وه‌ بمکا به‌ پاسه‌وانی ڕۆحت.
گه‌ر بمزانیایه‌ ئه‌مه‌ دواین ساته‌کانه‌ که‌ تیایا ئه‌تبینم خۆم هه‌ڵه‌و نا ئاگا ئه‌کرد که‌ تۆ هه‌موو شتێک ئه‌زانی، له‌ به‌رامبه‌رتا ڕا ئه‌وه‌ستام و به‌ شرم و ترسه‌وه‌ پێم ئه‌وتی "خۆشمده‌وێی" .
هەمیشە سبەینەێەك هەیە، ژیان دەرفەتمان ئەداتی تا باشتر بژین ، بەڵام ئەگەر هەڵە نەبم ئەمە دواین رۆژی ژیانی منە
خۆشم لەوە دێت پێت بڵێم " چەند خۆشمەوێی "، "هەرگیز لەبیرت ناكەم"،
چون سبەینی نادیارەو نازامنە چ بۆ گەنج و چ بۆ پیر
رەنگە ئەمە دواین جار بێت ئەو كەسانە ئەبینمەوە كە خۆشمەوێن
لەوە زیاتر چاوەرێ‌ مەبە تا درەنگی نەكردووە، هەر ئەمڕۆ بكەوە خۆت، رەنگە سبەینێ‌ نەیەت
ئەوكات لەسەر ئەمرۆ پەشیمان ئەبیتەوە كە كاتێ‌ نەبوو بۆ پێكەنینێ‌ك، لە باوەش گرتنێك، ماچێك
یان سەرقاڵ بووی تا دوا تەمەنای خۆت بدركێنی
هه‌میشه‌ نزیکبه‌ له‌ خۆشه‌ویستانت
بچرپێنه‌ به‌ گوێیانده‌ که‌ تۆ پێویستت پێیانه‌ خۆشت بوێن و گرنگیان پێ بده‌ له‌ کاتی خۆت بگره‌ پێیان بڵێی
"لێت تێ ئه‌گه‌م ،،بمبوره‌،،به‌ ئه‌رک نه‌بێ،،سوپاس"
هه‌م و په‌یڤه‌کانی خۆشه‌ویستی له‌ ئاستیانا به‌ دڵ ده‌ر ببڕه‌
له‌ بیری ئه‌وه‌یابن داوا له‌ خودا بکه‌ن تا هێزوو حیکمه‌تان پێ ببه‌خشی تها بتوانن گوزارشت له‌ خۆشه‌ویستیتان بکه‌ن...
هەروەها ئەوە بكەنە بەڵگە نەویستێك بۆ هاورێ‌و دۆستانتان كە ئەوان چەندە بۆ ئێوە گرنگن.
هه‌میشه‌ ئه‌وه‌ بڵێ که‌ هه‌ستی پێ ئه‌که‌یت و ئه‌وه‌ بکه‌ که‌ بیری لێ ئه‌که‌یته‌وه‌."|salign=right |>}}
==کۆتایی ژیانی==
نووسەری ڕۆمانی بەناوبانگی جیهانی [[سەد ساڵ تەنیایی]] سەرەنجام بۆ ھەمیشە ماڵئاوایی لە جیھان‌و لەئەدەبیات کردو جیھانی ئەدەبی ھەتیوو خستەوە.
گابرێل گارسیا مارکیز ئەستێرە پرشنگدارەکەی ئاسمانی ئەدەبی جیھان لەتەمەنی ٨٧ ساڵیدا ڕۆژی پێنج شەممە [[١٧ی نیسان]]ی [[٢٠١٤]] گیانی لەدەستداو بەگیان لەدەستدانی ناوبراو [[ڕۆمان]] و ئەدەبی جیھانی کەسایەتیەکی مەزنیان لەدەستدا.
 
==سەرچاوە==
*[https://ar.wikipedia.org/wiki/%D8%BA%D8%A7%D8%A8%D8%B1%D9%8A%D9%8A%D9%84_%D8%BA%D8%A7%D8%B1%D8%AB%D9%8A%D8%A7_%D9%85%D8%A7%D8%B1%D9%83%D9%8A%D8%AB ویکیپیدیای عەرەبی]
* لاپەڕەی "کتێب دۆستان" لە[[فەیسبووک]].
* [https://www.youtube.com/watch?v=v6PRJJhz3YU وه‌سێته‌كانی گابرێل كاریسیا ماركێز لە [[یووتیووب]] ]
[[پۆل:گابریێل گارسیا مارکێز| ]]
[[پۆل:لەدایکبووانی ١٩٢٧]]
Line ٣٧ ⟶ ٩٦:
[[پۆل:وەرگرانی خەڵاتی نۆبێلی وێژە]]
 
{{کۆلکە}}
{{Link FA|ar}}
{{Link GA|en}}