میتافیزیک: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١:
'''مێتافیزیک''' لقێکە لە [[فەلسەفە]] کە گرنگی بە سروشتی بنەڕەتیی [[بوون]] و [[جیھان]] دەدا. بەو کەسەی لە مێتافیزیک دەکۆڵێتەوە دەتورێ ''مێتافیزیکزان'' یان ''زانای مێتافیزیک''.
 
وشەکە لە دوو وشەی [[زمانی یۆنانی|یۆنانییەوە]] گیراوە: μετά (مێتا) (واتە "ئەوپەڕ" یان "بانتر" یان "پاش") و φυσικά (فیسیکا) (واتە "فیزیکی" یان "سروشتی")، لێرەدا "فیزیکی" ئاماژە بە کارەکانی [[ئەرەستوو]] لەسەر [[ماددە]] دەکا لە ڕۆژگارانی کۆندا. پێشگری مێتا، لە بەرھەمە کۆکراو و دەستکاریکراوەکانی پاش مردنی ئەرەستوو خرایە پاڵ ئەو پاژانەی بەرھەمەکەی کە لەدوای پاژەکانی سەبارەت بە "فیزیک"ەوە ھاتبوون. ئەرەستوو بۆخۆی بەو پاژانە نەیدەوتنەیدەگوت مێتافیزیک، بەڵکوو ھەندێ جار بە ھەندێک لەو بابەتانەی دەوتدەگوت "فەلسەفەی یەکەم".
 
مێتافیزیک خۆی چەند لقێکی تری لێ دەبێتەوە کە لە ھوموویان ئاشناتر ئانتۆلۆژی یان [[بوونناسی]]‌یە. بوونناسی ئەوە تاوتوێ دەکا کە شتەکان لە جیھاندا چەند جۆرن و چ پێوەندییەک ھەیە لەنێوان جۆرەکاندا. ھەروەھا مێتافیزیکزانان ھەوڵ بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو بیرۆکانە دەدەن کە بەھۆیانەوە مرۆڤەکان لە جیھان و ئەوەی تێدایە (وەکوو [[بوون]]، [[سامان (فەلسەفە)|سامان]]، [[جێ]]، [[کات]]، [[ھۆیەتی]] و ھتد) تێ دەگەن.
 
پێش پەرەگرتنی زانستی مۆدێڕن، بەشێک لە مێتافیزیک بە ناوی [[فەلسەفەی سروشتی]] ڕاسپێردرابوو بۆ وەڵامدانەوە بە پرسیارە زانستییەکان. وشەی science (= زانست) ھەتا یەک یان دوو سەدە لەمەوبەر بەکار نەدەھێنرا. [[میتۆدی زانستی]] وای لە فەلسفەی سروشتی کرد کە بەپێچەوانەی فەلسەفەکانی تر ببێ بە چالاکییەکی لەسەر [[تاقیکردنەوە]] و ئەزموون بنەڕەتنراو و لە کۆتاییی سەدەی ھەژدەھەم بەم لاوە ناوی ببێ بە [[زانست]]. ئەم ناوگۆڕینە بۆ ئەوە بوو تا لە فەلسەفە جیا بکرێتەوە. دوای ئەوە، واتای مێتافیزیک بوو بە تاوتوێکردنی سروشتی بوون بە شێوەی [[ئەزموونی|نائەزموونی]].
 
[[پۆل:فەلسەفە]]
 
[[en:Metaphysics]]