ئوستوورە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
بNo edit summary
No edit summary
ھێڵی ١:
'''ئوستوورە''' ئەو [[چیرۆک|چیرۆکەیە]] کە دانەرەکەی یان ڕەگەزەکەی شاراوەیە و ھەوڵ دەدا ڕەوتەکانی سروشت، بەدیھاتنی جیھان و مرۆڤ، نەریتەکان و ئاھەنگە ئایینییەکان دەرببڕێ. ئوستوورە لە بنەڕەتدا وەکوو سیستەمێک بۆ ڕاڤەی جیھان یان بەرپەرچدانەوەی مرۆڤی سەرەتایی لە ھەمبەر ھێزە سروشتییە نەناسراوەکاندا داڕێژراوە. سەرەکیترین کەسایەتییەکانی ناو ئوستوورەکان خواکان یان پاڵەوانە لەئاسابەدەرەکانن.
 
زاراوەی ئوستوورە ھەندێ جار لەگەڵ زاراوەی [[ئەفسانە|ئەفسانەدا]] وەک یەک بەکار دەبردرێن، بەڵام ئەفسانە زۆرتر لەسەر کەسایەتی و ڕاستەقینەگەلی مێژوویی دامەزراوە و وەکوو ئوستوورە خاوەنی یەکێتیی گەڵاڵە نییە.