دەرھەستکاری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

بەبێ کورتەی دەستکاری
No edit summary
No edit summary
'''دەرھەستکاری''' یان '''ڕازبەرکاری''' بریتییە لە جۆرێک چالاکی هزری کە تێیدا هزری مرۆڤ پاش ناسینی چەن شتی وێکچوو، هەڵیان دەسەنگێنێ؛ تایبەتمەندییە جیاوازەکانیان وەلادەنێ و تایبەتمەندییەهاوبەشەکانیان هەڵدەبژێرێ و چەمکێکی(مەفهووم) گشتییان لێ دەردەکێشێ کە هەموویان بگرێتەوە. وەک چەمکی «سێو» کە لە هەموو سێوەکان( بە جیاوازی ڕەنگ، ئەندازە، بۆن، ڕەگەز، تام و ...) وەرگیراوە<ref>[http://daneshnameh.roshd.ir/mavara/mavara-index.php?page=%D8%A7%D9%86%D8%AA%D8%B2%D8%A7%D8%B9&SSOReturnPage=Check&Rand=0 انتزاع - مجله ی رشد]</ref>.
 
بە واتایەکی تر بریتییە لە ڕەوت یان ئاکامی ''بەگشتیکردن''. ئەمە لەڕێگەی کەمکردنەوەی ناوەرۆکی زانیاریدەری چەمک یان دیاردەیەکی شیاوی لێڕوانینەوە بەدەستدێت و زیاتر مەبەست ئەوەیە کە تەنیا ئەو [[زانیاری|زانیارییانەی]] کە بۆ ئامانجێکی تایبەت بەکەڵک و گونجاون بمێننەوە. بۆ نموونە، دەرھەستکردنی تۆپێکی فووتباڵی لە چەرم دروستکراو بۆ بیرۆکەی گشتیتری ''[[تۆپ]]''، تەنھا زانیاری لەسەر تایبەتمەندییەکان و ئاکاری تۆپە گشتییەکە دەھێڵێتەوە و ئەو نیشانی و زانیارییانەی کە دەبنە ھۆی دیاریکردن و ناسینەوەی ئەو تۆپە چەرمییە، ھەمووی دەسڕێتەوە.
*[[شتی دەرھەست]]
*[[شتی بەرھەست]]
==سەرچاوە==
{{پەراوێز}}
 
 
[[پۆل:دەرھەستکاری| ]]