گەردیلە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی 31.25.136.10 (لێدوان) بۆ دوایین پێداچوونەوەی Xqbot
ھێڵی ٢:
'''گەردیلە''' ، ئەتۆم (بە [[ئینگلیسی]] : Atom) بچووکترین بەشی مادەیە کە خاسیەتی کیمیایی خۆی بپارێزێت.
== لە بارەی گەردیلەوە ==
'''گەردیلە''' مانای ئەوەیە کە بچوکترین بەشە و ،بەشی تری لێنابێتەوە، بەدرێژایی مێژوو بیرۆکە یان چەمکی گەردیلە چەند تێڕوانینێکی جیاوازی بەخۆیەوە بینیووە کە گرنگترین خاڵی وەرچەرخان لێرەدا زانینی ئەوەبوو کە بە بارگەی موجەب وبارگەی سالب گەردیلە پێک دێنن، یەکەمین تێڕوانین ئەوەبوو کە گەردیلە شێوەی پرتەقاڵێکی ھەیە کە کرۆکەکەی بەشی موجەب و ناوکەکانیشی بەشی سالب پێکدێنن و وە کە گەردیلە توند و پڕە و ھیچ کەلێنیکی تێدانی یە. لەدواییدا دەرکەوت کە ئەم تێڕوانینە ھەڵەیە و گەردیلە توند و پڕ نی یە و زۆربەی قەبارەکەی کەلێنە و مەسەلەی پرتەقاڵەکەش ھیچ پەیوەندی یەکی بەڕاستی یەوە نیە.
 
 
دوای ئەوەی ڕەزەرفۆرد و دوای ئەویش بۆر ھاتن و چەند گریمانێکی سەرسوڕھێنەریان خستەڕوو کە لەو کاتەدا زۆر ئاڵۆز بوون و پێچەوانەی بیردۆزی کارۆموگناتیسی بوون کە لەوکاتەدا باوبوو، گرنگترینی ئەم گریمانانە پێچواندنی گەردیلەبوو بە کۆمەڵەی خۆر کە تیایدا خۆر ناوکی گەردیلەکە بوو وە ئەستیرەکانیش ئەو ئەلکترۆنانەبوون کە بەدەوری ناوکدا دەخولێنەوە. بۆر چەند بیردۆزێکی لەسەر پەیوەندی نێوان ووزەی ئەلکترۆن و زەبری جوڵەکەی بەدەوری خولگەکەیدا دانا و چەند یاسایەکی بۆ ئەمەش دانا، بەڵام پاشان بۆر مرد و نھێنی ئەوەی کە چۆن گەیشتۆتە ئەم ئەنجامانە بە نەزانراوی مایەوە. دوای ئەمە بیردۆزە نوێ یەکان ھاتنە کایەوە کە بەشێوەیەکی سەرەکی پشتیان بە شێوەکەی بۆر بەست و چەند ڕاستی یەک و سەلمێندراوێکی تریان بۆ زیادکرد. ئەوەی کەلێرەدا بەلامانەوە گرنگە دوا تێڕوانینە کە زاناکان بۆ شێوەی گەردیلە ‌تێی گەیشتوون و لەمەی خوارەوەدا کورتی دەکەینەوە:
 
 
== پێکھاتەی گەردیلە ==