ئیمانوێل کانت: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب بۆت: ast:Immanuel Kant وتارێکی بەرزە؛ دەستکاریی جوانکاری
شائەمراز
ھێڵی ٧:
| قەبارەی وێنە = 200px
| شوێنی لەدایکبوون = [[کالینینگراد]] شانشینی پرووس.
| ڕێکەوتی لەدایکبوون = {{Birth date|1724١٧٢٤|4٤|22٢٢|df=yes}}
| ڕێکەوتی مردن = {{death date and age|df=yes|1804١٨٠٤|02٠٢|12١٢|1724١٧٢٤|04٠٤|22٢٢}}
| شوێنی مردن = [[کالینینگراد]] شانشینی پرووس.
| هاووڵاتیھاووڵاتی = پرووسیا
| واژوو = Autograph-ImmanuelKant.png}}
'''ئیمانوئێل کانت''' ''(بە [[ئەڵمانی]]: Immanuel Kant)''، ([[١٧٢٤]] - [[١٨٠٤]]) بەناوبانگترین بیرمەندی سەردەمی رۆشنگەرییە. ئایدیای بنەڕەتی سەردەمی ڕۆشنگەری، ڕزگارکردنی خودە لە ڕێگای تێگەیشتنەوە. "ورەی ئەوەت بێت کە دەرکی خۆت بە کار بێنیت "ئەمە پەیامی ئەو فەیلەسووفەیە کە لەگەڵ ھەژاری و دەستەنگی و لە بارودۆخێکی زۆر دەمارگیری ئایینیدا گەورە بوو، بەڵام ئەوەندە ئاستی ورەی بردە سەرەوە کە لا لە "کۆیلەتی سەردەمی لاوێتی" بکاتەوەو ورد بێتەوە لە نەباڵقی خۆی. لێرەوە بوو کە بڕیاری دا ژیانی تەرخان بدا بە زانستی ڕزگاری مرۆڤ و لە رێگای مەعریفەیەکدا تێبکۆشێ کە بنیادەم لە پێنەگەیشتوویی رزگار بکا. لە دوای کانتەوە چۆنیەتی ژیانی مرۆڤ ئاڵ و گۆڕێکی بە سەردا ھات کە تێیدا مرۆڤ تەنیا دیلی ھێزە نامۆ و مێتا فیزیکەکان یا خود جەبری مێژویی و دیترمینیزم نیە، بەڵکوو لە نالەبارترین دۆخیشدا، دەتوانێ شوێنی گرینگ دانێ لەسەر شێوازی ژیانیدا. خوێندنەوەیەکی وا لە مرۆڤ و ئیمکانی ھەڵبژاردن و وەرگرتنی بەرپرسایەتی، تەنانەت لە خراپترین ھەل ومەرجیشدا، جەوھەری بۆچوونی عەقڵانی لە مرۆڤدا پێک دێنێ. ئەم ھەڵوێستە لە گەڵ بەقوربانی زانینی مرۆڤ بەتەواوەتی ناکۆکە کە جەوھەری زۆربەی بۆچوونە دیترمینیزمی و توندرەوانەکانە لە مرۆڤ. کانت تێکڕای بەرھەمەکانی لە ٢٥ ساڵی کۆتایی تەمەنی ھەشتا ساڵەیدا نووسی. گرینگترین بەرھەمی "ھەڵسەنگاندنی ئاوەزی ڕووت"ە. کانت لە تەمەنی ٦٤ ساڵیدا (١٧٨٨)کتێبی"رەخنەی ئەقڵی پراکتیکی "و دوو ساڵ دواتر(١٧٩٠)" ڕەخنەی ھێزی داوەری "نووسی. ھەموو کتێبەکانی باس و سەرنجی بێ ئەندازە زۆری لە سەرانسەری ئەورووپادا ورووژاند. ئەو باس و ھۆگریە کەم وێنانەی کە بیرەکانی کانت لە نێوان ھاوسەردەمەکانیدا پێکی ھێنا، زۆرکەمتردێتە بەر چاولە حاند نفووزی فکری بەرچاوی دوای ژیانی لەسەر دنیای ھزر و ڕووناکبیران کە ئێستاش لە سەرەتای سەدەی بیست ویەکدا درێژەی ھەیە. چونکە کانت شوێنێکی دەورانسازی لەسەر ڕەوتی بیر و ھزردا داناو نە تەنیا فەلسەفەی سیاسی بەڵکوو زانستی ئەخلاق و جوانی ناسی وتیۆری زانستی بردە قۆناغێکی نوێوە. بەم پێیە دەکرێ گرنگایەتی کانت لە سێ بەستێندا کورت بکەینەوە: ئەخلاق و تیۆری زانستی و فەلسەفەی سیاسی. ئەو فەیلەسووفێکی پلۆرالیزمە کە بۆ زۆرایەتی و جۆراوجۆربوونی ئامانجەکانی مرۆڤایەتی و بە دوای ئەودا سیستەمێکی کۆمەڵایەتی پلۆراڵ بەم بانگەوازەوە خەباتی دەکرد: "با ورەی سەربەستیت ببێت ورێز بۆ ئازادی و جۆراوجۆری کەسانی تریش دابنێ. چون پلەوپایەی مرۆڤایەتی لە ئازادی و خۆئایینی دایە" بە بڕوای کانت مرۆڤ تەنیا لە ڕێگای مەعریفەوتێگەیشتن و خۆناسینەوە دەتوانێ لە لایەنی ڕۆحیەوە خۆی لە کۆیلەتی ھەڵقوڵاوی خورافەو پێشداوەری و بتەکان ڕزگار کات و لەسەر پێی خۆی بوەستێ. کانت بە درێژای تەمەنی لە کونیگزبورگی زێدی دوور نەکەوتەوە. بەم حاڵەیش، تایبەتمەندی گرینگی شێوەی بیر و بەڵگەھێنانەوەی رووانگەی جیھانگیریە. ئەو خۆی بە شارۆمەندی جیھان دەزانی. ھزری سیاسی وبەتایبەت ئاشتی ھەمیشەیی یەکەیشی ھەر لەم بیرەوە سەرچاوە دەگرێ. دەکرێ بە گشتی بڵێین کە کانت چوار پرسیاری سەرەکی دێنێتە گۆڕێ و لە ڕوانگەی خۆیەوە وەڵامی ھەرکامیان دەداتەوە: ١- مرۆڤ چی دەتوانێ بزانێ؟ ٢- چۆن دەبێ بژین؟ ٣- چ ھیوایەکمان دەکرێ ببێ؟ ٤- مرۆڤ چیەو چۆن دەبێ بۆ جیھانی "بوون" بڕوانێ؟
ھێڵی ١٨:
کانت وەک مامۆستای زانکۆ بە وانە مژاری جۆراوجۆری وەک ماتماتیک و فیزیاو فەلسەفەو تێئۆلۆژی سروشتی و ئەستێرەناسی ومرۆڤناسی دەگوتەوەو میتینگ وباسەکانی ھەمیشە پێشوازییەکی زۆری لێ دەکرا. ھێردێر فەیلەسووفی ئەڵمانی یەکێ لەو کەسانەی کە چەندین جار لە کۆبوونەوەو قسەکانیدا بەشدار بووە، ئاوای نووسیوە: "ئەو وەک لاوان گەش بوو و پێم وایە لە پیریشدا ھەروا ماوە. ڕووی ئاوەڵاو تژی لە ھزری جێگای ئۆخژن وشادی بوو. وتەی پڕ لە ھزر لە زاری جاری بوو. تەبعی شۆخ و پەیڤی نیان و وردبینی کەتبەستەی بوون ووانەکانی ھەڤپەیڤینینێکی دڵپەسەن بوو. بە ھەمان ھەڵکەوتەییەوە کە ڕەخنەی لە ھزری لایبنیتس وھیوم دەگرت رووناکی دەخستە سەر یاساکانی نیۆتۆن و کێپلێر، خۆی بە نووسراوەکانی رۆسۆ و دۆزراوە نوێکانی سروشتیشەوە خەریک دەکرد... ئەو خۆی لە ھیچ مژارێکی شایانی زانین گێل نەدەکرد. لە پێناو ڕۆشنگەری وزانینی ھەقیقەتدا، ھیچ پارت وھیچ نەنگ وھیچ ناوبانگ وقازانجێک، کەمترین نرخی نەبوو. ورەی دەدا بە کەسانی دیکەو ھانی دەدان بۆ بیرکردنەوەی سەربەخۆ. قەت مەبەستی ئەوە نەبوو بە سەریاندا سەرکەوێ. ئەم پیاوە کە من زۆر بە سپاس و ڕێزەوە ناوی دێنم ئیمانوئیل کانتە. پیاوێک کە وێنە دلۆڤانەکەیم لەبەردەمدایە."
 
تیۆری مەعریفەوەک دەزانین سەردەمی رۆشنگەری سەردەمی عەقڵ گەرایی و دزەکردنی ئەزموونگەرایی وتاقیکردنەوە بوو لە دنیای فکر ومەعریفەدا. کانت سەرەتا تیۆری مەعریفەی ھیومی بەرەو کامڵبوون برد کە ئەویش پشتی بەو تێزە بەستبووکە، مرۆڤ ناتوانێ بە تەواوەتی ھەموو شتێک وھەموو یاساکانی دەوروبەری بناسێت. کانت تیۆری عیللەت ومەعلوولی بەم شێوە فۆرموولە کرد کە پێویستە لە نێوان "جیھانی ناوخۆ" و "جیھانی بەرچاو"دا جیاوازی دابنێین. مەبەستی کانت ئەوە بوو کە مرۆڤ ھەرگیز ناتوانێ تێبگا لە نێوئاخنی دەروونی زۆربەی مەسەلەو شتەکان، بەڵام دەتوانێ لە ڕوانگەی دەرک وبۆچوونی خۆیەوە بیانناسێتەوەو تیشک بخاتە سەریان وشرۆڤەیان بکات. چوونکە تێگەیشتوویی وماریفەتی مرۆڤ گەرچی سنووردارە، بەڵام خاوەن ھەستی لێکدانەوەو و جیاکردنەوەیە، کە ئەم تایبەتمەندیەیش لە ئاوەزی زاتی ئەوەوە سەر‌چاوەیسەرچاوەی گرتووە. کەوابوو مەعریفە بەشێک لە خودی مرۆڤ و بەشێکە لە ئاگایی و شعووری مرۆڤ. بەڵام لەھەمان کاتدا ماریفەتی مرۆڤ بەرھەمی ئەزموون کردنیشە وبە ھۆی ئەوەی کە مرۆڤ بە شێوەیەکی زاتی سەر دەکێشێتە ناو شتەکان وبەدووی ھۆکاری ڕووداوەکاندا دەگەڕێ، لە تاقیکردنەوە شت فێر دەبێ و دەیخاتە سەر ماریفەتەکانی. کانت لە بەرھەمە گرینگەکەی خۆیدا "ھەڵسەنگاندنی ئاوەزی ڕووت" دەنووسێ: "گومانێک لەوەدا نیە ھەر چەشنە ناسینێک لە ئەزموون کردنەوە دەس پێدەکا. چونکە چۆن دەکرێ کە ھانای ناسینکاری بکەوێتە کارو ئەو ھانایە لە ژێر کاریگەری ئەو مژارانەوە نەورووژابێ کە شوێن دادەنێ لە سەرھەستەکانی ئێمە؟... کەوابوو بە پێی کات، ھیچ ناسینکارییەک لە پێش ئەزموون کردنەوە نایە بەڵکوو ئەزموون سەرەتای ھەر چەشنە ناسینێکە. بەڵام لە گەڵ ھەموو ئەمانەیش، ئەم پەیڤە کە ھەرچەشنە ناسینکارییەک بە ئەزموونەوە دەس پێدەکا، قەت ئەو ئاکامەی لێناکەوێتەوە کە تێکڕای ناسینکاری لە ئەزموونەوە بەرھەم دێت. بەڵکوو ڕێک بە پێچەوانەی ئەم بیرەوە، ڕەنگە زۆر جارناسینکاری ئەزموونی ئێمە تێکەڵاوێک بێت لەوەی کە کاریگەریەکانی سەر ھەست پێمانی دەدەن وئەوەی کە خودی ھانای ناسینکاری دەیخاتە سەری. (وکاریگەریەکانی سەر ھەست تەنیا زەمینەی بۆ خۆش دەکەن) و ئەگەر ئێمە سەرنجمان نەدابێ و پرۆڤەی گونجاومان نەکردبێ و لەم بابەتەوە لێھاتووییەکمان دەس نەخستبێ، ناتەوان دەبین لە لێکدانەوەی ئەوەی کە خۆمان خستوومانەتە سەر کاریگەرییەکانی ھەستی پێشوومان." کانت دوای داکۆکی کردن لەسەر ئەوەی کە ھەڵسەنگاندن ھەمان بنەمای ئازادە لە ئەزموون کردن، کە تێکڕای بینای ھزری خۆی لەسەر دامەزراندووە، لە درێژەدا دەڵێ: "چارەنووسی عەقڵی مرۆڤ بەم شێوەیە کە سەرەتا بەخێرایی بینای ھزری خۆی بەرز دەکاتەوە، دوای کۆتایی پێھێنانی کارەکەی، ئینجا دێتە سەر تاوتوێکردنی قایمبوونەکەی." کانت لە درێژەی باسەکەیدا دەگا بە ئایدیای "ڕەخنە لەسەر ئاوەزی ڕووت" واتە زانستێک کە پێگەی ناسینکاری ئازاد لە ئەزموونکردن و سنووری تواناکانی ناسینکاری تاووتوێ دەکاو ھەرچەشنە مژارێکی ناسینکاری تەنیا بە نیسبەتی ئەو توانایی یانەوە لە بەرچاو دەگرێ. کانت لە "ڕەخنە لەسەر ئاوەزی ڕووت"دا درک بە بنەمای ھەر چەشنە بیرکردنەوەو ناسینکارییەک دەکا کە لە قووڵایی نەناسراوەوە ھەڵدەستێ و تاقانە کردنی وێناکان بە پێداویستی یەکیەتی زانیاریەکانەوە دەبەستێتەوە. ئەو بۆمان شیدەکاتەوە کە ھێزی داوەریکردنی مرۆڤ بێ گومان ئەو توانایە کە مژارەکان لە ژێر واتا و ڕێساکاندا کۆدەکاتەوە: "ئەگەر درک بە گشتی وەک توانای لێکدانەوەی ڕێساکان پێناسە بکەین، دەتوانین بڵێین ھێزی داوەریکردن دیارە توانای کۆکردنەوەی ژێرڕێساکانە واتە لێکدانەوەی ئەوەی کە ئایا ئەو شتە پەیڕەوی لە ڕێسایەکی دیاریکراو دەکا یان نا." کانت چەن پرسیارێکی ھەمیشەیی لە بواری ھزر و فەلسەفەوە خستە بەرباس، وەکوو نیسبەتی نێوان ڕۆح ومادە وبوون یا نەبوونی خودای بە سەرنجدان بە فەرزیات و وتەزاکانی فە یلەسووفە کۆن و نوێکان ولە ڕوانگەیەکی بەتەواوی تازەوە ھێنایە گۆڕێ. کانت گەیشت بەم باوەڕە کە بۆ ناسینی خودا وباوەڕ بە بوونی نابێ لە ڕێگای عەقڵ و ئەزموونەوە ھەوڵی بۆ بدرێ، بەڵکوو باوەڕ بە خودا ئیقانێکی دەروونی مرۆڤەو باڵای عەقڵ و ئەزموون زۆر کورتترە لەوەی بگاتە باڵای. کانت بورھانە ئەقڵیە تیۆریەکانی سەلماندنی بوونی خودای بە ناتەواو دەزانی وخەریکبوون بە ئیلاھیاتی عەقڵانیەوە بە کارێکی پڕوپووچ و فیڕۆدانی کات دەزانێ: "من پێم وایە ھەر چەشنە ھەوڵێک بۆ قوت کردنەوەی ئیلاھیاتێک بە پشت بەستن بە ھزری تەنیا، بێ کەڵکەولەم بوارەدا چەمکەکانی ئاوەز ناتوانن پراکتیکێک لەمەڕ سروشت و گەیشتن بە حەقیقەتێک دەستەبەر کەن. لەم ڕووەوە ئیلاھیاتی عەقڵانی ناتوانێ بوونی ببێت مەگەر ئەوەی کە لە سەر بنەمای یاساکانی ئەخلاقدا بێت."
 
کانت ھەنگاوێکی دیکەیشی بۆپێشەوە ھەڵگرت و ئەو تیۆریەی ھێنایە گۆڕێ کەمرۆڤ لە بواری ڕۆحی و ئەخلاقیەوە پێویستی بەوەیە باوەڕی بەبوونی ڕۆحێکی ھەمیشەیی بێت. بەڵام باوەڕ بەبوونی خودا ھیچ پێوەندییەکی لەگەڵ دیتێرمینیزم وھاتنە خوارەوەی ڕۆڵی ئیرادەی ئینسان نیە بەسەر چارەنووسی خۆیدا. کانت جیاوازی قایل بوو لە نێوان ئاستە خواروژوورەکانی ھەستی ناسی و واقیعە جۆراوجۆرەکاندا. ئەو لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە کاتەگۆری یەکان رۆڵی ئامرازەکانی بیری ئێمە دەگێڕن بۆ تێگەیشتنی راستی. بە پێی دەرکی کانت مرۆڤ بوونەوەرێکی سەربەستە و ویست و ئیرادەی ئەو بابەتێکی سەربەخۆیە لە پەروەردگار. بە بۆچوونی کانت مرۆڤ بوونەوەرێکی ھەم سروشتیە ھەم بیۆلۆژیکەو ھەم کۆمەڵایەتی. وەک پێکھاتەیەکی بیۆلۆژیک مرۆڤ لە سروشتەوە ھاتووە، بەڵام ئەخلاقەکەی پێشتر دیاری نەکراوەوھەر بەم بۆنەوە مرۆڤ بەرپرسیاری ئادگار و ھەڵبژاردنی خۆیەتی. فەلسەفە ئەخلاقیەکەیشی لەسەر ھەمان تیۆری بەرپرسایەتی ئەخلاقی مرۆڤ دامەزراوە. کانت کەسایەتی بە "سەربەست بوون لە میکانیزمی سروشت" پێناسە دەکات. وەھا پێناسەیەک لە مەڕ کەسایەتی خۆیەوە تەواو بە ڕاست دەرچووە. چونکە باڵایەکی باریکەڵەو بچووکی بوو و ھەمیشە بە ھۆی باریکبوونی سینگ و تەنگبوونی شانەکانیەوە ھەستی بە زەخت و داگیران لە سینگیدا دەکردوبە وتەی خۆی"دڵ و سی یەکانی جێی تەواویان بۆ بزووتن نەبوو. "لە گەڵ ھەموو ئەمانەیشدا توانی بە ھێزی ورەو بیرخستنەکارەوە بە سەر نوقسانەکانی لەشیدا سەرکەوێ وھەموو لەشی بخاتە خزمەت خۆیەوە. لە تەمەنی حەفتا ساڵیدا نامیلکەیەکی نووسی لەمەڕ" تواناکانی ھزر لە سەرکەوتن بەسەر ھەست بەنەخۆشی کردن بە یارمەتی ھێزی ئیرادە". ئەم کاریگەریە مەعنەویە بە ڕوخساریەوە دیار بوو. بە وتەی ھاوسەردەمەکانی سیمایەکی ڕووناک و ھەنیەیەکی کراوەو چاوانێکی بریسکەدار و نیگایەکی کارتێکەری بوو. کانت ھەرەھا مژارێکی نوێی بە ناوی "عەقڵی پراکتیکی" ھێنایە گۆڕێ کە مەبەست لەوە تایبەتمەندی دەروونی مرۆڤە کە توانایی زاتی جیاوازی دانانی نێوان ماف وبێمافی وڕاست و چەوتی پێدەبەخشێت. ھەر بە ھۆی ئەم تایبەتمەندیەوەیە کە ئەخلاق و ئیتیک بۆ ئادگاری مرۆڤ نرخێکی ناوەندی پەیدا دەکا. بە واتایەکی تر ھەموو ئادگارەکانی مرۆڤ تەنیا بەھەوڵدان لە ڕێبازی دەستەبەرکردنی ئامانج یا ئاکامی کارەوە شرۆڤە ناکرێ، بەڵکوو ڕازی کردنی ھەستی دەروونیش پێداویستیەکی ئەخلاقی و ڕۆحی مرۆڤە. لە کتێبی "ڕەخنەی عەقڵی پراکتیکی"دا کانت داکۆکی لەسەر ئەوە دەکا کە "ئەخلاق تیۆری یەک نیە لە بابەت ئەوەوە کە چۆن بگەین بە بەختەوەری بەڵکوو تیۆری یەکە لەمەڕ ئەوەی کە چۆن خۆمان بکەین بە شایانی بەختەوەری."