ئەسکەندەری مەزن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
چاکسازی
بNo edit summary
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Alexander1256.jpg|200px|وێنۆک|چەپ|پەیکەری ئەسکەندەری مەزن لە مۆزەخانەیێک لە [[ئەستەمبوڵ]]]]
'''ئەسکەندەری IIIی [[مەقدۆنیا]]''' ناسراوە بە '''ئەسکەندەری مەزن''' (بە[[ئینگلیزی]]: Alexander the Great، بە[[گریکی]]: Ἀλέξανδρος ὁ Μέγας) یان '''ئەسکەندەری مەقدۆنی''' (٢٠/٢١ی [[تەممووز]]ی ٣٥٦ - ١٠/١١ی [[حوزەیران]]ی ٣٢٣ پێش زایین))، ئەسکەندەری سێیەمی مەکدۆنی یەکێک بووە لە بەناو بانگترین سەرکردەی سەربازی داگیرکەرانی وڵاتان بەدرێژای مێژوو. مەکدۆنیا، بەشێک بوو لە [[یۆنانی کۆن]]، ئەسکەندەر لە پێلاکە [پایتەختی مەکدۆنیا] لە ساڵی ٣٥٦ پێش زایین لە دایک بووە. خوێندنی لەلایەن مامۆستا و فیلەسوف [[ئەرەستوو]] خوێندووە تاکوو گیشتۆتە تە مەنی ١٦ ساڵی . لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا یەکێکلە گەورەترین ئیمپراتۆریەتی جیھانی کۆنی دروستکردوە.
 
سنوری ئیمپراتۆرییەکەی درێژ بۆتەوە، لە ڕۆژھەڵات، لە دەریایی ئایۆنی [یەکێک لە بەشەکانی دەریایی ناوەڕاست] تاوەکو [[زنجیرە چیاکانی ھیمالایا]] [لە ڕۆژھەڵات]. ئەسکەندەر بە درێژایی تەمەنی لە ھیچ شەر و جەنگێکدا شکستی نەھێناوە بە یەکێک لە سەرکەوتووترین سەرکردە سەربازەکانی مێژوو دادەنرێ . ئەسکەندەری مەزن لە ساڵی ٣٢٣ پێش زایین لە تەمەنی ٣٢ ساڵیدا بە ھۆی نەخۆشی [[مەلاریا]]وە لە شاری [[بابل]] [بابلیۆن] کۆچی دوایی کرد. ئیمپراتۆرییەکەی لە نێوان سەرکردە سەربازییەکانی دابەش کرا.