فرەڤەرتیش: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب ربات: fa:فرورتیش یک مقالهٔ برگزیده است |
No edit summary |
||
ھێڵی ١:
'''فرەڤەرتیش''' یان '''فرۆرتیش''' (بە [[یۆنانی]]: Phraortes) دووھەم پاشای [[ماد]] بوو. فرۆرتیش پاش [[دیاکۆ]] دەسەڵاتی گرتە دەست و بۆ ماوەی ٢٢ ساڵ لە نێوان ساڵانی ٦٥٥ و ٦٣٣ پێش زایین حوکمی گێڕا.
لە کاتی ھاتنە سەر تەختی فرۆرتیش، ھۆزی [[سەکا]] کە تیرەیەکی شەڕخڕ و جەنگاوەر بوون لە دەوروبەری [[گۆلی ورمێ|گۆلی ورمێدا]]
سوپایەکی گرانی کۆ کردەوە و بەرەو [[نەینەوا]] پایتەختی ئاشووورییەکان کەوتە ڕێ. ھەواڵ گەیشتە ئاشوورییەکان، ئەوان لە پێشەوە بەرپەرچی مادەکانیان دایەوە. سەکاییەکانیش کە لە دەوروبەری دەریاچەی ورمێدا دەژیان و ھاوپەیمانی ئاشوورییەکان بوون، سوپایەکی گرانیان لە پشتەوە خستەڕێ بۆ ھێرشبردنە سەر مادەکان و پشتیوانی لە ئاشوورییەکان. ماوەیەکی دوورودرێژ گەلێ شەڕی قورس و گران لەو نێوەدا کرا. مادەکان کەوتبوونە گەمارۆی سەکاییەکان و ئاشوورییەکانەوە.
لە یەکێ لەو شەڕانەدا لە ساڵی ٦٣٣ی پێش زایین فرۆرتیش کوژرا و دەوڵەتی ماد کز بوو و سەکاییەکان کە ھەلیان بە لەبار دەزانی کەوتنە داگیرکرتن و تاڵانکردنی مەڵبەندی مادەکان. ئەوان نزیکەی ٢٨ ساڵ ھەتەران و تەتەرانیان لە وڵاتی ماددا دەکرد و کەوتبوونە کوشتوبڕی مادەکان.
|