مێریتۆکراسی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
Abdo36 (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary |
(بەبێ جیاوازی)
|
وەک پێداچوونەوەی ١٠:٤٦، ٦ی ئابی ٢٠٠٦
میَریتۆكراسى (فه‌رمانرِه‌وایى توانادار لیَهاتووه‌كان)
میرۆتۆكراسى بریتیه له سیسته‌میَكى فه‌رمانرِه‌واییكردن كه له‌سه‌ر بنه‌ماى فه‌رِمانرِه‌واییكردن له ریَگاى توانا (لیَهاتوویى)، نه‌وه‌ك له‌سه‌ر بنه‌ماى سامان و نه‌ژاد و ره‌چاوكردنه‌كانى تر‌ى پیَگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى، دامه‌زراوه.هه‌رچۆنیَك بیَت وشه‌ى میَریتۆكراسى ئیَستا زۆرجار به‌كارده‌هیَنریَت بۆ باسكردنى جۆریَكى كۆمه‌ڵگا كه تیایدا سامان و داهات و بارى كۆمه‌ڵایه‌تى له ریَگه‌ى پیَشبرِكیَكردنه‌وه دیاریده‌كریَن له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و گریمانه‌یه‌ى كه براوه‌كان بیَگومان شایسته‌ى ئه‌و ئه‌نجامه به‌ده‌ستهاتووانه‌ى خۆیانن. له ئه‌نجامدا، ئه‌م وشه‌یه‌ش مانایه‌كى داروینیزمى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌خۆوه‌ده‌گریَت، كه به‌كارده‌هیَنریَت بۆ باسكردن له كۆمه‌ڵگایه‌كى پیَشبرِكیَكارانه‌ى شه‌رِانگیَز، كه ریَگه به نایه‌كسانیه‌كى به‌رفراوان ده‌دات له داهات و سامان له نیَوان دانیشتوان، ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌زیفه‌یه‌كى شایسته‌یى و لیَهاتوویى (merit )، به پیَچه‌وانه‌ى كۆمه‌ڵگا یه‌كسانه‌كان. حكومه‌ت و ریَكخراوه میَریتۆكراتیه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر زیره‌كى (به‌هره) و خویَندنى فه‌رمى و تایبه‌تمه‌ندیه‌تى، نه‌وه‌ك ئه‌و جیاوازیانه‌ى كه هه‌ن وه‌ك چینى كۆمه‌ڵایه‌تى و نه‌ته‌وه و ره‌گه‌ز، ده‌كه‌نه‌وه. له وارى كرداریدا، تویَژینه‌وه‌كان له‌سه‌ر جووڵه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه‌ى كه به بیَلایه‌نانه ره‌چاوده‌كریَن له كۆتاییدا له به‌رژه‌وه‌ندى منداڵه‌كانى ئه‌وكه‌سانه ده‌كه‌ویَته‌وه كه به ریَگه‌یه‌ك له ریَگه‌كان سوودمه‌ند ده‌بن. ئه‌مه‌ش به هه‌مان شیَوه دیارده‌یه‌كى داروینیزمیه، له‌كاتیَكدا هه‌موو دایك و باوكیَك كۆشش بۆ دروستكردن و ده‌سته‌به‌ركردنى ژیانیَكى باشتر بۆ منداڵه‌كانیان ده‌كات و گه‌یاندنى سووده‌كانى زانیاری و ئازایه‌تى و سه‌رچاوه‌كانى خۆیان ده‌به‌خشنه منداڵه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتنى منداڵه‌كانیان دڵنیابكه‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش هیَزیَكى غه‌ریزیه له نیَو زۆر له ئاژه‌ڵه ئاڵۆزتره‌كانى سه‌ر رووى زه‌وى، كه له ناویاندا مرۆڤ ته‌نها یه‌كیَكه، هه‌یه. زۆر له كۆمه‌ڵگا مۆدیَرنه‌كان (هه‌ریه‌كه ریَژه‌ى سه‌ركه‌وتنى جیاوازیان به‌ده‌ستهیَناوه) له ریَگه‌ى ده‌ستیَوه‌ردانى ده‌وڵه‌ت له خویَندن و چاودیَرى كۆمه‌ڵایه‌تى و لیَبوردنى باج و به‌خشینى پاره بۆ هه‌رمنداڵیَكه‌وه هه‌وڵى خه‌فه‌كردنى ئه‌و فاكته‌رانه‌ى نایه‌كسانیان داوه. میَریتۆكراسیه‌كان باوه‌رِیان به پره‌نسیپى یه‌كسانى ده‌رفه‌ته‌كان له ریَگه‌ى یه‌كسانى له‌به‌رده‌م یاسا و كۆمه‌ڵگایه‌كى دوور له نه‌ژادپه‌ره‌ستى و ره‌گه‌زپه‌ره‌ستى و چه‌مكه‌كانى تر هه‌یه به‌ڵام ئه‌وان نه پاڵپشتى له یه‌كسانیبوون و نه داواى یه‌كسانبوون ده‌كه‌ن. بۆ روونكردنه‌وه‌ى ئه‌مه تۆ مافى ئه‌وه‌ت هه‌یه له كىَ و كه‌ى ویستت كاربكه‌یت به‌ڵام مافى ئه‌وه‌ت نیه كارتپیَبدریَت. یان به دارِشتنیَكى جیاواز بڵیَین كه‌س ئه‌ركى له‌سه‌ر شان نیه كه كارت بۆ دابینبكات، چونكه كار به‌ده‌ستهیَنان پاداشتى ئه‌وه‌یه كه له ریَگه‌ى شایسته‌بوون و لیَهاتوویه‌وه به‌ده‌ستیده‌هیَنیت. له دیموكراسیه‌تى نویَنه‌رایه‌تى كه تیایدا ده‌سه‌ڵات به شیَوه‌یه‌كى تیۆرى له ده‌ستى نویَنه‌ره هه‌ڵبژیَردراوه‌كانه، ره‌گه‌زه میَریتۆكراتیه‌كیه‌كان بریتین له به‌كارهیَنانى راویَژى شاره‌زا و پۆسپۆرِه‌كان بۆ یارمه‌تیدانى دارِشتنى سیاسه‌ته‌كان و خزمه‌تگوزاریه میَریتۆكراتیه مه‌ده‌نیه‌كان بۆ جیَبه‌جیَكردنى ئه‌و سیاسه‌تانه. كیَشه‌ى به‌رده‌وامى داكۆكیكردن بۆ میَریتۆكراسى بریتیه له پیَناسه‌كردنى ئه‌وه‌ى كه به‌ته‌واوى مه‌به‌ست له لیَهاتوویى (Merit) چیه و یان به شیَوه‌یه‌كى گرنگ كىَ ئه‌م دیاریكردنه ئه‌نجامده‌دات و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كیش.
ره‌چه‌ڵه‌كى زاراوه‌كه
زاراوه‌ى "میَریتۆكراسى" یه‌كه‌مجار، به مانایه‌كى سوكایه‌تیپیَكردن، له كتیَبه‌كه‌ى میكایل یه‌نگ (Rise of the Meritocracy) به‌كارهاتووه كه له داهاتوویه‌كى خه‌یاڵى ترسناك و نامرۆڤایه‌تیانه داده‌نریَت كه تیایدا پیَگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى له ریَگه‌ى تواناى زیره‌كى و هه‌وڵدان دیاریده‌كریَت. له كتیَبه‌كه‌دا، ئه‌م سیسته‌مه كۆمه‌ڵایه‌تیه له كۆتاییدا ده‌بیَته هۆى روودانى شۆرِشیَكى كۆمه‌ڵایه‌تى كه تیایدا جه‌ماوه‌رى گشتى هه‌ڵده‌گه‌رِیَنه‌وه به‌سه‌ر نوخبه‌ى فه‌رمانرِه‌وا كه له‌خۆباییبوون و خۆیان جیاكردۆته‌وه له هه‌ستوسۆزى خه‌ڵكى گشتى. سه‌ره‌رِاى بنه‌رِه‌تى نیَگه‌تیڤانه‌ى به‌كارهیَنانى ئه‌م وشه‌یه، زۆر كه‌س هه‌ن باوه‌رِِیان وایه كه سیسته‌مى میَریتۆكراسى شتیَكى باشه بۆ كۆمه‌ڵگا. لایه‌نگرانى میَریتۆكراسى ده‌ڵیَن سیسته‌میَكى میَریتۆكراسى زیاتر دادپه‌روه‌رانه و به‌رهه‌مهیَنه‌رتره له سیسته‌مه‌كانى تر، و ریَگه به كۆتاییهیَنان به‌و جیاكاریانه‌ى كه له‌سه‌ر بنه‌ماى ره‌گه‌ز و نه‌ژاده‌وه دامه‌زراون ده‌دات ( هه‌ر چه‌نده چینه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هیَشتا بوونیان هه‌ر ده‌میَنیَته‌وه). ره‌خنه‌ى سه‌ره‌كى یه‌نگ له‌باره‌ى میَریتۆكراسى بریتیه له‌وه‌ى كه سیسته‌میَكه تیایدا پیَگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌سه‌ر بنه‌ماى خاسیه‌تى بابه‌تیانه‌وه ده‌ستنیشانده‌كریَت و ده‌بیَت كه ئه‌مه‌ش له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك په‌یرِه‌و بكریَت ئه‌و كۆمه‌ڵگایه به كۆمه‌ڵگایه‌كى نا یه‌كسان و نا جیَگیر ده‌هیَڵیَته‌وه. له به‌رئه‌وه‌ى ئاراسته‌ى ره‌خنه‌یى تریش هه‌ن له‌و باره‌یه‌وه، لایه‌نگران و ره‌خنه‌گرانى ئه‌و تیۆره زۆربه‌ى جار به‌ڵگه‌ى ئه‌وه ده‌هیَننه‌وه كه لیَهاتوویى (Merit) له لایه‌ن نوخبه‌ى فه‌رمانرِه‌واوه دیاریده‌كریَت ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ى ره‌وایه‌تى بده‌نه ئه‌و سیسته‌مه‌ى كه له بنه‌رِه‌تدا بارى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌سه‌ر بنه‌ماى چینایه‌تى و له‌دایكبوون و سامانه‌وه دیاریده‌كات. زۆربه‌ى جار به‌رهه‌ڵستكارانى چه‌مكى میَریتۆكراسى ده‌ڵیَن خاسیه‌ته‌كانى وه‌ك زیره‌كى و كۆشش ناتواندریَت به شیَوه‌یه‌كى ورد پیَوانه بكریَن ( بۆ نمونه، ره‌نگه یه‌كیَك بپرسیَت " كىَ زیره‌كتره، اسحاق نیوتن یان ئه‌لبیَرت ئه‌نیشتاین؟"). كه‌واته، به گویَره‌ى بۆچوونى ئه‌وان، هه‌ر پیاده‌كردنیَكى میَریتۆكراسى پله‌یه‌كى زۆرى خه‌ملاندن و مه‌زه‌نده‌كردن له‌خۆوه ده‌گریَت و ئه‌م مه‌زه‌نده‌كردنه‌ش به شیَوه‌یه‌كى بۆماوه‌یى شتیَكى خراپه و لایه‌نگیرى تیَداده‌كه‌ویَت.
داروینیزمى كۆمه‌ڵایه‌تى
داروینیزمى كۆمه‌ڵایه‌تى بریتیه له تیۆریَكى كۆمه‌ڵایه‌تى كه وا ره‌چاوده‌كات تیۆرى پیَشكه‌وتنى داروین له ریَگه‌ى ده‌ستنیشانكردنى سروشتیه‌وه ته‌نها مۆدیَلیَك نیه بۆ پیَشكه‌وتنى خاسیه‌ته بایه‌لۆجیه‌كان له ره‌وگه‌ڵیَكدا به‌ڵكو ده‌كریَت به سه‌ر دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌شدا بچه‌سپیَندریَت. داروینیزمى كۆمه‌ڵایه‌تى له كۆتاییه‌كانى سه‌ده‌ى 19 تاوه‌كو كۆتایى شه‌رِى دووه‌مى جیهانى دروستبووه، هه‌رچه‌نده هه‌ندیَك بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌كریَت زانستى زینده‌ورزانى كۆمه‌ڵایه‌تى (Sociobiology) هاوچه‌رخ وه‌ك فۆرمیَكى داروینیزمى كۆمه‌ڵایه‌تى پۆلین بكریَت. لایه‌نگرانى داروینیزمى كۆمه‌ڵایه‌تى زۆرجار تیۆره‌كه وه‌ك پاساوهیَنانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه نایه‌كسانیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌هۆى بوونى میَریتۆكراسیه‌وه‌ن به‌كارده‌هیَنن. هه‌ندیَكى تر ئه‌م تیَوره به‌كارده‌هیَننه‌وه بۆ پاساوهیَنانه‌وه بۆ نه‌ژاد په‌رستى و ئیمپریالیزم. تا ئه‌وپه‌رِیشى له ره‌خنه‌كاندا، به‌شیَك له داروینیزمى كۆمه‌ڵایه‌تى وا ده‌رده‌كه‌ویَت كه پیَشبینى چاكتركردنى توخمى وه‌چانانه‌وه و ریَچكه نه‌ژادیه‌كانى نازیه‌كان بكه‌ن. به شیَوه‌یه‌كى گاڵته‌ئامیَز، له كاتیَكدا داروینیزمى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌سه‌ر چه‌مكى پیَشكه‌وتن و ده‌ستنیشانكردنى سروشتى سیسته‌مه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى مرۆڤ ده‌چه‌سپیَت، هیچ له ئایدۆلیژیا سیاسى و نیمچه ئاینیه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌و تیوَره‌وه نابنه به‌شیَك له تیَۆره بنه‌رِه‌تیه بایۆلۆژیه‌كه‌ى داروین بۆ پیَشكه‌وتن. هاوشیَوه‌ش، خودى داروینیزمى كۆمه‌ڵایه‌تیش مه‌رج نیه پیَویستبكات كه هه‌ڵویَستیَكى سیاسى به‌رهه‌مبهیَنیَت: هه‌ندیَك له هه‌ڵگرانى تیۆرى داروینیزمى كۆمه‌ڵایه‌تى باس له حه‌تمیه‌تى به‌ره‌وپیَشچوون ده‌كه‌ن، له كاتیَكدا هه‌ندیَكى تریان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌گه‌رى به‌ره‌وخراپچوونى مرۆڤایه‌تى ده‌كه‌نه‌وه. ته‌نانه‌ت هه‌ندیَك هه‌وڵى ئه‌وه‌یانداوه تا داروینیزمى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ناو سیاسه‌تى چاكسازیخوازدا بچه‌سپیَنن. تیۆرى داروینیزمى كۆمه‌ڵایه‌تى له كاره‌كانى زۆر له نووسه‌رانه‌وه وه‌رگیراوه، له ناویشیاندا هیَربرت سپیَنسه‌ر Herbert Spencer و تۆماس مالسه‌س Thomas Malthus، به‌ڵام بیَجگه له گووتنى هه‌ندیَك ده‌سته‌واژه‌ى روون له باره‌ى "رزگاربوون و مانه‌وه بۆ گونجاوترینه" (داروین وه‌ك سپیَنسه‌ر زاراوه‌ى گونجاوترینى به‌كارهیَناوه بۆ ئه‌و مانایه‌ى كه " به باشترین شیَوه ریَك و گونجاوبیَت له‌گه‌ڵ بارودۆخه ژینگه‌ییه‌كه")، هاوچه‌رخترین لایه‌نگرانى داروینیزمى كۆمه‌لایه‌تى هه‌رگیز هیچ له كاره‌كانى داروینیان نه‌خویَندۆته‌وه و زانیاریه‌كى كه‌میان له‌باره‌ى بایه‌لۆجى هه‌یه.
لایه‌نگره تاكه‌كه‌سیه‌كان
كۆنفۆشۆس Confucius " له فیَركردندا ده‌بیَت هیچ جیاوازیه‌كى چینایه‌تى نه‌بیَت" Analects XV.39.tr.Legge زۆر له هه‌واداره رۆژئاواییه‌كانى كۆنفۆشۆس وه‌ك ڤۆڵتیر و H.G. Creel بیرۆكه‌ى شۆرشگیَرانه‌ى نویَى كۆنفۆشۆسیان به‌دیارخستووه: ئه‌و هه‌ڵسا به گۆرِینه‌وه‌ى بیرۆكه‌ى میَرخاسى له ریَگه‌ى خویَن به میَرخاسى له ریَگه‌ى چاكه‌كردن. جانزى كه به زمانى چینى ماناى ئه‌سڵزاده (nobleman) ورده ورده له ریَگه‌ى به‌كارهیَنانى ئه‌و وشه‌یه‌وه له قسه‌كانى كۆنفۆشۆس مانایه‌كى تر‌ى وه‌رگرت ---- بوو به وشه‌یه‌كى تاراده‌یه‌ك وه‌ك وشه‌ى ئینگلیزى (Gentleman) پیاو چاك. ئه‌و پیاوچاكه ئاساییه‌ى كه په‌ره به باشتركردنى خاسیه‌ته‌كانى ده‌دات ده‌كریَت پیَى بووتریَت گیَنتڵمان، له كاتیَكدا كۆرِیَكى بىَ شه‌رمى شایه‌ك ته‌نها " پیاویَكى بچووكه". ئه‌مه‌ش بوو كه ئه‌و ریَگه‌یدا هه‌موو جۆره قووتابیه‌ك ببیَته په‌یرِه‌وهه‌ڵگرى خۆى ( فیَركردنه‌كانى ئه‌و به‌مه‌به‌ستى راهیَنانى فه‌رمانرِه‌واكانى داهاتوو بوو) ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كى روونه كه ئه‌و به ته‌واوى پاڵپشتى له پیَكهاته‌ى ده‌ره‌به‌گایه‌تى كۆمه‌ڵگاى چینى نه‌ده‌كرد.
هان فیَیزى Han Feizi
سه‌ربارى كۆنفۆشۆسه‌س، فه‌یله‌سوفیَكى تر‌ى كۆنى چینى له هه‌مان سه‌رده‌م ( ده‌وڵه‌تى شه‌رِكه‌ر) داكۆكى بۆ سیسته‌مى میَریتۆكراسى حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگا كردووه. ئه‌مه‌ش هان فیَیزى بوو كه به به‌هیَزترین لایه‌نگرى قووتابخانه‌ى سه‌روه‌رى یاسا ناوبانگى ده‌ركردووه ( یان به فه‌یله‌سوفى یاساكارى ناسراوه). باوه‌رِى سه‌ره‌كى پاساوه‌كانى بریتیه له سه‌روه‌رى ره‌هاى یاساكان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌یه‌كى زۆرله ره‌گه‌زى میَریتۆكراسی له‌خۆده‌گریَت. یه‌كیَكى تر له یاساپه‌روه‌ران شانگ یانگه كه یاساپه‌روه‌ریَكى جیَبه‌جیَكاربوو (قانونى تگبیقى) و بووه هۆى چاكسازیخوازیه میَریتۆكراسیه‌كانى ده‌وڵه‌تى كین (Qin) به لابردنى ئه‌ریستۆكراتیه‌ت و پاڵپشتیكردن و به‌ره‌وپیَشبردنى تاكه كه‌سه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌هره‌مه‌ندى و زیره‌كى و نویَكارى. ئه‌مه سووپاى كینى گه‌یانده ئاسته لیَواریَكى زۆرگرنگ به‌سه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ى تر كه په‌یوه‌ست بوون به په‌یرِه‌وكردنى سیسته‌مى كۆنى ئه‌رستۆكراسى بۆ حكومه‌ت. ئه‌م یاساپه‌روه‌ریه‌تیه، هاوشان له‌گه‌ڵ به‌ها دژه ئه‌رستۆكراتی و به‌ها لاگیره‌كانى بۆ میَریتۆكراسى، وه‌ك به‌شیَكى سه‌ره‌كى له فه‌لسه‌فه و سیاسه‌تى چینى، هه‌رچه‌نده له دواى كین دیناستى Qin Dynasty به‌سه‌ختى بیَهیََزبووه‌ته‌وه، بۆ دوو هه‌زاره‌ى تر ماوه‌ته‌وه.
جه‌نگیز خان Genghis Khan
میَریتۆكراسى بریتی بوو له بنه‌ماى سه‌ره‌كى بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌ركرده‌كان و ژه‌نه‌رِاڵه‌كانى ئیمپراتۆریه‌تى مه‌نگۆلى. جه‌نگیز خان هه‌ركه‌سیَك كه زیره‌ك و شیاوى پۆسته‌كانى زنجیره‌ى فه‌رماندارى سوپاكه‌ى بایه هه‌ڵیده‌بژارد. ته‌نانه‌ت باوه‌رِى به‌و سه‌رباز و ژه‌نه‌رِاڵانه‌ش هه‌بوو كه له‌هیَزى دوژمنه‌كانى بوون ئه‌گه‌رِ وه‌فایان بۆ سه‌ركرده‌كانى خۆیان هه‌بووبیَت. بۆ نمونه، جه‌ناره‌ڵه‌كه‌ى جه‌نگیزخان جیَبه Jebe سه‌ربازیَكى هیَزى دوژمن بووه كه ئه‌سپه‌كه‌ى جه‌نگیزخانى له شه‌رِیَكدا پیَكاوه پیَش ئه‌وه‌ى ببیَت به خانیَكى پایه‌به‌رز له‌لاى جه‌نگیزخان.
ناپلیۆن Napoleon
فه‌ره‌نساى ناپلیۆنى (شۆرِگیَرِى) به هه‌مان شیَوه هه‌ندیَجار ده‌كریَت وه‌ك وڵاتیَكى میَریتۆكراسى ره‌چاوبكریَت. دواى شۆرِشى 1792 زۆر به زه‌حمه‌ت ئه‌ندامیَكى نوخبه‌ى پیَشووت ده‌بینى كه له پیَگه‌ى ده‌شه‌ڵات مابیَته‌وه. كه‌واته كاتیَك ناپلیۆن به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات هه‌ڵكشا هیچ بنكه‌یه‌كى كۆن و پیَشینه نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى كارمه‌ندانى خۆى لیَیه‌وه ده‌ستنیشانبكات و ده‌بوو ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵبژیَریَت كه ئه‌و پیَی وابوو كه باشترین كه‌سن بۆ ئه‌و كارانه، له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ش ئه‌فسه‌رانى سووپاكه‌ى و شۆرِشگیَرِان بوون كه پیَشتر له ناو ئه‌نجوومه‌نى خه‌ڵك بوون، ته‌نانه‌ت هه‌ندیَك ئه‌ریستۆكراتیش بوون وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران تلیراند (Talleyrand). هه‌رچۆنیَك بیَت دواتر پیاده‌نه‌كردنه‌كانى میَریتۆكراسى بوون به دامه‌زراندنى ئه‌ندامانى خیَزان و هاورِیَ و هاوه‌ڵان له پیَگه گرنگه‌كاندا ( به تایبه‌تیش له سه‌ركردایه‌تیه هه‌ریَمیه‌كاندا)؛ سۆزدارى (انتماْ )ره‌نگه فاكته‌ریَكى زیاتر گرنگتر بیَت له ته‌نها لیَهاتوویى (Merit) له ئه‌داكردندا كه حاڵه‌تیَكى ئاساییه له سیاسه‌تدا.
ده‌وڵه‌ته میَریتۆكراسیه‌كان:
سه‌نگافۆره Singapora
له نیَو ئه‌و ده‌وڵًه‌ته یه‌ك نه‌ته‌وه‌ییه نویَیانه، كۆمارى سه‌نگافوره هه‌وڵى ئه‌وه‌ده‌دات ببیَت به ده‌وڵه‌تیَكى ته‌واو میَریتۆكراسى، جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌كى زۆر ده‌خاته سه‌ر ده‌ستنیشانكردن و ریَگه‌خۆشكردن بۆ هاوڵاتیانى گه‌نجى زیره‌ك و لیَهاتوو بۆ پیَگه و پۆسته سه‌ركردایه‌تیه‌كان. هه‌روه‌ها به ریَژه‌یه‌كى زۆر پیَ له‌سه‌ر باوه‌رِپیَكراویه‌تى ئه‌كادیمى ده‌چه‌سپیَنیَت، كه وه‌ك پیَوه‌رى بابه‌تیانه ره‌چاوده‌كریَن هه‌م بۆ پیَوانه‌كردنى زیره‌كى و هه‌میش بۆ پیَوانه‌كردنى كۆششكردن.میَریتۆكراسى بریتیه له چه‌مكیَكى سه‌ره‌كى سیاسى له سه‌نگافوره، به‌شیَكى به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه بووه كه ده‌وروخوولى سه‌رهه‌ڵدانى سه‌ربه‌خۆیى ئه‌و شاروڵاته‌یداوه. سه‌نگافوره له ساڵى 1965 له مالیزیاىى هاوسنورى جیاكرایه‌وه له‌به‌ر له‌ئه‌نجامى نه‌ویستنى زۆرینه‌ى گروپه په‌ناهه‌نده‌كانى ( به‌تایبه‌تى به ره‌گه‌ز چینیه‌كان) بۆ رازیبوون له‌سه‌ر هه‌ڵویَستى تایبه‌تى كۆمه‌ڵگه چوونیه‌كه خاوه‌ن خاكه‌كه ( به تایبه‌تى مالیزیه‌كان). حكومه‌تى فیدرالى مالیزى پاساوى بۆ به‌خشینى مافیَكى تایبه‌تى پیَشینه به مالیزیه‌كان ده‌هیَنایه‌وه وه‌ك به‌شیَك له مافى له‌دایكبوون كه ئه‌وان خه‌ڵكه خاوه‌ن خاكه‌كه‌بوون. سه‌ركرده سیاسیه‌كان له سه‌نگافوره زۆر به توندى دژایه‌تى ئه‌و سیسته‌مه‌یان كرد له برى ئه‌وه بانگه‌شه‌یان بۆ یه‌كسانى له نیَوان هه‌موو هاوڵاتیانى مالیزیا ده‌كرد، له گه‌یشتن به زانكۆكان و گریَبه‌سته حكومیه‌كان و دامه‌زراندنه سیاسیه‌كان و هتد، تا ده‌گات به‌وه‌ى كه شایسته‌ترین كه‌س پاڵیوراو بیَت نه‌وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ى كه له سه‌ر بنه‌ماى په‌یوه‌ندیه‌كان و باكگراوه‌ندى ئیتنیكى ده‌ستنیشانده‌كریَت. ئه‌م دژایه‌تیكردنه پیَشینه‌یه‌ى نیَوان ئه‌و ویلایه‌ته و حكومه‌تى فیدرالى گه‌یشته ئه‌و راده‌یه‌ى كه چاره‌سه‌رنه‌كریَت. سه‌نگافوره جیاكرایه‌وه و بوو به شاروڵاتیَكى سه‌ربه‌خۆ. تا ئه‌مرۆش، سه‌نگافوره به‌رده‌وامه له‌سه‌ر په‌یرِه‌وكردنى میَریتۆكراسى وه‌ك یه‌كیَك له بنه‌ما ره‌سمى و ریَنیشانده‌ره‌كان بۆ دارِشتنى سیاسه‌تى گشتى ناوخۆ. هه‌رچه‌نده تیَبینیكاران به شیَوه‌یه‌كى دادپه‌روه‌رانه ره‌خنه له‌م شارولاته ده‌گرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌م بنه‌مایه به‌شیَوه‌یه‌كى یه‌كپارچه به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كاندا جیَبه‌جیَناكات به‌ڵام ریَكه‌وتنیَكى فراوان هه‌یه كه سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ش سه‌ركه‌وتنه ئابوریه گه‌وره‌كانى ئه‌و شارولاته به‌شیَكى له‌ئه‌نجامى جه‌ختكردنه‌وه‌ى به‌هیَزه له‌سه‌ر به‌ره‌وپیَشبردن و پیَگه‌یاندنى سه‌ركرده‌ى زیره‌ك و لیَهاتووه.
میرنشینى گه‌وره‌ى فینله‌ندا Grand Duchy of Finland
نمونه‌یه‌كى تر بریتیه له فینله‌نداى سه‌ده‌ى نۆزده‌م كه به شیَوه‌یه‌كى فه‌رمى له لایه‌ن ئۆتۆكراته‌كان (كارزانه‌كان) فه‌رمانرِه‌وایى ده‌كرا، هه‌رچه‌نده له رووى پراكتیزه‌كردنه‌وه ئه‌مه بۆ چینى خویَنده‌وار به‌جیَهیَڵدرابوو. هه‌رچه‌نده باوان و سامانى به میراتگیراو كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر ده‌رفه‌ته‌كانى ئاستى خویَنده‌وارى كه‌سیَك، خویَندن و بنه‌ماڵه مه‌رجى سه‌ره‌كى بوون بۆ پیَشكه‌شكردن بۆ فه‌رمانبه‌ریه‌تى و پۆسته حكومیه‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ى پله تیایاندا. تا ناوه‌رِاستى سه‌ده‌ى بیسته‌میش برِوانامه‌ى ئه‌كادیمى هه‌ر به فاكته‌ریَكى گرنگ مایه‌وه بۆ ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ى كه داوایان له ده‌نگده‌ران ده‌كرد متمانه‌یان پیَببه‌خشن.