وتووێژ:سیستمی بەکارخەری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ١٨:
:بە ڕای من operate ھەم بە مانای بەکارخستن -ە ھەم بە مانای کارپێکردن -ە و ھەمیش بە مانای کارگێڕان -ە. ئەگەر بۆ نموونە دەڵێن he operates the machine ئەمە واتە ئەو مەکینەکە ئەخاتە کار (خستنەکار) یا ئەو کار ئەکا بە مەکینەکە (کارپێکردن)، بەڵام ئەگەر بڵێن He operates a big company ئەمە واتە ئەو کۆمپانیایەکی گەورە ئەگەڕێنێ (کارگێڕان). کارگێڕی بۆ operate زیاتر وەختێ بەکار دێ کە باسی کۆمپانیا و دامودەزگا بێ. بەڵام کە باسەکە سەبارەت بە مەکینە و ئامێر بێ ئەوە ئیتر ئەبێ لە نێوان کارپێکردن و بەکارخستندا یەکیان ھەڵبژێرین. من بەکارخستن ھەڵەبژێرم چونکە بە لای منەوە operating system واتە ئەو سیستەمەی کە کۆمپیوتەر ئەخاتە کار نە ئەو سیستەمەی کە کار ئەکا بە کۆمپیوتەر. سپاس.--[[بەکارھێنەر:Aza|Aza]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Aza|لێدوان]]) ‏١٢:٥٦، ٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)
::{{وب|aza}}کاکە ئازا یەک دەلیلم بۆ بهێنێتەوە کە (ڕێخەری) هەڵەیە. با منیش حاڵیم بێ کە جەنابتان بۆ پووچەڵتان کردەوە. من (سیستەمی ڕێخەری) یان (سیستەم ڕێخەر)م دانا. کام کورد هەیە بەجوانی تێ نەگا کە سیستەم ڕێخەر یانی چی؟ ئەو بەرنامەیە وا سەختامێرێک ڕێ دەخا. چاوەڕوانی وەلامی کاکە ئازام! هیوادارم لێرەدا بەڵگە و شانەک قسەی ئاخر بکا، نەک ئارەزوو [[بەکارھێنەر:Aminijian|Aminijian]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Aminijian|لێدوان]]) ‏١٣:٠٤، ٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)
 
::ئەوەی کە ئێوە داتان نا "سیستەم ڕێخەر" بوو نە "سیستەمی ڕێخەری"، سیستەم ڕێخەر ئەم گرفتانەی ھەیە:
* چاوگی خستنەڕێ ڕاستە مانای خستنەکار -یش ئەدات بەڵام بەلای منەوە زیاتر بە مانای initiate و trigger -ە. لە کوردیشا کە ئەڵێن "کارەکەی ئەو کابرایە بخە ڕێگە" واتە بۆی جێبەجێ کە، درووستی کە.
* کە سەیری وشەڕەتی operate ئەکەی ئەبینی کە لە operari -وە ھاتووە بە مانای کار (work)، ھەروەھا ھەم لە بەرامبەرە فارسییەکەیدا (سیستم عامل) و ھەمیش لە بەرامبەرە عەرەبییەکەیدا (نظام تشغیل) وشەی "کار" دیارە و خۆ ئەنوێنێ (عامل لە عمل و تشغیل لە شغل گیراون) بۆیە من پێم باش بوو بەرامبەری کوردیشی وا بێ و بە جۆرێک وشەی کاری تیا بێ. وەک کاک ژیان کە وتی شاوشەی ئەم بابتە جۆرە، منیش پێم وابووە شاوشەکەی کارە. ئاشکراشە کە "ڕێخەر" ئەم شاوشەیەی تیا نییە.
* ئەگەر قەبووڵ بکەین کە operate ڕێخستن -ە، تازە سیستەم ڕێخەر ئەبێتە System operator، دەی System operator لە کوێ operating system لە کوێ
* لە فەرھەنگی زانستپەروەراندا [http://www.zkurd.org/proje/salfbe.pl خستنەڕێ] بۆ boot تەرخان کراوە، لە فارسیشدا دەڵێن "راھ ئەندازی"
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "سیستمی بەکارخەری".