ئاوازدانەر: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ئەندازەیەکی گریمانەی نوێ بۆ پۆل:ئاوازدانەران دانرا " " (خێراپۆل)
چاکسازی، پەرەپێدان
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Louis-Nicolas_Clerambault.jpg|چەپ|150px|وێنۆک|ئاوازدانەر [[لویس نیکۆڵاس کڵێرامباوڵت]] ی فەرەنسیی، لەکاتی ئاواز دانان لەسەر [[تەختەکلیلی مۆزیکیی]]]]
'''ئاوازدانەر'''، (بە[[ئینگلیزی]]: Composer) ئەو کەسەیە کە مۆزیک دادەڕێژێت یان دەنووسێت یان درووستدەکات بەھەموو شێوەکانییەوە، کەواتە [[مۆزیکناس]] یان ئاوازداڕێژ ئەو کەسەیە کە بیر دەکاتەوە و مۆزیک دەنووسێت کە سیستمێکیی بەکێش/[[ڕیتم|ریتمدار]]ی دیاریکراو لەخۆدەگرێت، و دەشێت وەرگێرێک ھەبێت بۆ ئەو [[ڕیتم]]انە، کە یان [[گۆرانیبێژ]]ە یان ئەو ئامێرانەن کە ئادائەکان جێبەجێ دەکەن، ھەروەھا ئەرکی ریزکردنی رەگەزەکانی دەکەوێتە سەر بەشێوەیەکی کە رووخسارێکی جوانی پێوەدیاربێت. ئەو رەگەزانەش ئەمانە دەگرێتەوە: لەرینەوە، ئاواز، ڕیتم، [[تۆن]] و زەنگی مۆزیکیی. تێگەیشتن و تێروانینەکان لە ئاوازدانەران لەسەردەمێکەوە بۆ سەردەمێکی تر گۆڕاوە و جیاواز بووە. سەرەتای ناسینمان و ئاشنابوونمان بە [[ئاوازدانەر]] دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی چواردەھەم (کۆتاییەکانی سەدەکانی ناوەڕاست). لەو ماوەیەدا، زۆربەی ئاوازدانەران کارییان دەکرد بۆ [[کەنیسە]] یان بۆ کەسێکی دەوڵەمەند یان بۆ سەرخەرێکی پادشایی/پادشایەک، و زۆر بەکەمی ئەم کەسانە کاری ترییان نەبووە، زۆرێکییان [[ھۆنراوەنووس]] بوون. زۆرێک لەو مۆزیکانەی کە ئاوازدانەران نووسیوییانە لە سەدەکانی ناوەڕاست و سەرەتاکانی [[چەرخی ڕێنیسانس]] (سەدەی پانزەھەمیی زاینیی)، دەکرێت دەنگەکان یان [[ئامێرە مۆزیکییەکان]] جێبەجێیان کردبێت جێگۆڕکێیانە.
<br />
زاراوەی [[ئاوازنووس]] (ملحن) زۆر جار بەکاردێت بۆ ئاماژەدان بۆ ئاوازنووسێک کە [[لاساییکردنەوە|لاسایی]] (تقلید) ـێکی رۆژئاوایی مۆزیکی کلاسیک دەکات. و لە [[مۆزیکی گەلیی]] و [[مۆزیکی فۆلکلۆر]]دا، ئاوازنووس بە [[نووسەری ئاواز]] بانگ دەکرێت (لەو کاتەوەی کە مۆزیک شێوەی گۆرانیی گرتووە بەگشتیی).