پارتی نازی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٤:
 
==پارتی نازی و بیروباوەڕەکانی==
{{خاوێنکردن}}
نازی بزوتنەوەیەکی سیاسی بوو کە لە ئەڵمانیادا دەرکەوت لە دوای جەنگی یەکەمی جیھانیدا و لە ساڵانی بیستەکانی سەدەی بیستەمدا بەسەرۆکایەتی [[ئادۆڵف ھیتلەر]]ی نازی پاشان گۆڕا بۆ سیستەمێکی سیاسی و ھەروەھا زاراوەی نازی بۆھەموو ئەو سیستەم و حکومەت و بیرو باوەڕانە دادەنرێت کە لە و پارتە بچێت کە لەو سەردەمەدا لە [[ئەڵمانیا]] دا دامەزرا. نازی بزوتنەوەیەکی فاشی بوو کە ھەموو دەستی بەسەر ھەموو ئازادیەکی تاکدا گرتبوو بەڵام ڕێگەی بە خاوەندارێتی تایبەتی دابوو، وە بانگەشەی نازی نەتەوایەتی دوژمنکارانەو حوکمی عسکەرتارانەیان دەکرد و سەربەرزیان گەڕاندەوە بۆ ئەڵمانیاو سەرجەم گەلەکانی تری باکوری ئەوروپا کە بە ڕەچەڵەک دەچونەوە سەر ئاریەکان، وە پۆلێنێکیان بۆ نەتەوەکان کرد کە یەھودیەکان وسلاڤیەکان و نەتەوەکانی تر لە خوارەوەی پۆلێنەکەدا بوون. نازی دژایەتی دیموکراتی و شیوعیەت و سۆشیالیستی دەکرد لەگەڵ سەرجەم سیستەمە سیاسیە جیاوازەکانی ترکە بانگەشەی یەکسانیان دەکرد. نازی بە ھەموو ئەو کێشە ئابوری و سیاسیانەدا تێپەڕی کە لە دوای جەنگی جیھانی یەکەمەوە لە ساڵی ([[١٩١٤]]-[[١٩١٨]]) توشی ئەڵمانیا ھاتبوو ھەروەھا حکومەتی دیموکراتی جێگەی پاشایەتی گرتەوە کە بۆ ماوەیەکی زۆر حوکمی ئەڵمانیای کردبوو، بەڵام وڵات توشی ھەڵ ئاوسانێکی گەورە بوو وە بێکاریەکی گەورە لە دوای جەنگەوە توشی ئەڵمانیا بو بوو وە زۆربەی ئەڵمانیەکان لایەنگری خۆیان گۆڕی بۆ ئەو گروپە سیاسیانەی کە بانگەشەی گۆڕانکاری توند ڕەوانەی دەکرد. وە ئەم پارتە لەسەرەتادا ناوی پارتی کرێکارانی ئەڵمانیا بوو بە ھاتنە ناوەوەی ھیتلەر لە ساڵی [[١٩١٩]] و گەیشتنی بە خێرایی بە پۆستی سەرۆکایەتی پارتەکە ناوی پارتەکەی گۆڕی بۆپارتی کرێکارانی سۆشیالیستی نەتەوەیی ئەڵمانیا لەساڵی [[١٩٢٠]]دا. ھیتلەر لەسەرەتادا ئامانجی سەرەکی ئامانجێکی نیشتیمانی بوو بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەڵێنی بەرپاکردنی شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی دا بوو بۆ بەدەسھێنانی لایەنگری ھاوڵاتیان بۆخۆی ، وە پارتی نازی گەشەکردنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی لە ئەنجامی ئەو گرفتانەی کە لەدوای کۆتای ھاتنی جەنگی جیھانیەوە توشی ئەڵمانیا ھاتبوو، ھیتلەرپشتگیری ھیزی سەربازی دەکرد بۆ رێکخستنی سیستەمی سیاسی و ھەوروەھا داگیرکاری لە ڕێگەی سەربازیەوە و ھەستا بە چاکسازی کۆمەڵایەتی کە بەم ھۆیەوە سەرسنجی جوتیارەکان و چینەکانی ناوەندی بۆخۆی ڕاکێشا و ھەروەھا پشتگیری سەرمایەدارەکانی کرد بۆ دژایەتی شیوعیەت. ئەمانەش ھەمو ھۆکار بوون بۆ فراوان بون بونی نازی لە ئەڵمانیاداو کە لە ساڵی [[١٩٢٣]] دا پارتی نازی نزیکەی ١٧٠٠٠ ئەندامی ھەبوو. گەیشتن بەدەسەڵات لە لایەن نازیەکانەوە پشتگیریەکی جەماوەری بەھێزی بەدەس نەھێنا ھەتا ئەو کاتەی کە جیھان توشی قەیرانێکی گوەرە ھات کە لەساڵی [[١٩٢٩]] وە دەستی پێکرد، لەمەو دوا ئەڵمانیەکان بە لێشاو دەچونە ناو پارتی نازیەوە و پارتەکەش لە لای خۆیەوە بەڵێنی چاکردنی باری ئابوری و بەھێزی دەسەڵات و گەڕانەوەی سەربەرزی نیشتیمانی بە ئەڵمانیەکان دا. وەلە ھەڵبژاردنەکەی ساڵی [[١٩٣٢]] دا پارتی نازی وەک و پارتێکی بەھێز دەرکەوت لە ئەڵمانیاد و لە ٣٠ یەنایەری ساڵی [[١٩٣٣]] دا ھیتلەر بوە ڕاوێژکار(سەرۆک وەزیران) و بە خێرای ڕوی کردە دیکتاتۆری و ئازادی تاک و ئازادی سیاسی قەدەغە کرد و سەرجەم پارتە سیاسیەکانی داخست جگە لە پارتی نازی نەبێت، ھەروەھا دەستی گرت بەسەر ڕۆژنامەو ڕاگەیاندەکان و خوێندندا، وە ھەستان بە دروستکردنی سیستەمێکی ئاسایشی بەھێز و دروستکردنی چەندین بەندیخانەی گەورە بۆ ئەو کەسانەی کە دژایەتی پارتی نازیان دەکرد لەو سەردەمەدا. پاش فراوان بونی جەنگەکان ھیتلەرو دەستو ۆێوەندەکەی خەونیان بە دروستکردنی ئیمپراتۆریەتی نازیەوە دەبینی کەدەس بەسەر ھەمو جیھاندا بگرێت و لەساڵی [[١٩٣٨]] دا دەستی کرد بە جێ بەجێ کردنی پلانەکەی و ھێزەکانی ئەڵمانیا لە ساڵی [[١٩٣٨]] دا نەمسایان داگیر کرد و وە لە ساڵی دواتر چیک و سلۆڤاکیای پێشویان داگیر کرد، وە ھەروەھا لەساڵی [[١٩٣٩]] دا ھێرشیان کردە سەر پۆلەندا و دواتر جەنگی جیھانی دووەم دەستی پێکرد و کە ئەڵمانیاو ھاوپەیماننەکانی شکستیان ھێنا لە ساڵی [[١٩٤٥]] و حوکمی نازی لەناوبرا.