مەل: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

پۆلێکی بڕبڕەدارەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروستکرد بە «'''پەلەوەر''' ، باڵندە، مەل، پەڕندە (بە ئینگلیسی : Bird) گیانەوەرێکە لە زنجیرەی ماز...»ەوە
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٣:٠٧، ٢١ی شوباتی ٢٠١٤

پەلەوەر ، باڵندە، مەل، پەڕندە (بە ئینگلیسی : Bird) گیانەوەرێکە لە زنجیرەی مازەداران، کە لەشی بە پەڕ داپۆشراوە.
لە سەر دوو لاق دەڕوا و هێلکە دەکا. زۆربەی پەلەوەران دەتوانن بفڕن.
نزیک بە ١٠،٠٠٠ جۆر پەلەوەر لە جیهاندا هەیە. ئەم گیانەوەرانە جۆراوجۆرترینی مازەدارانی چوارئەندامین کە لە جەمسەری باکوورەوە بگرە تا جەمسەری باشوور لە هەموو شوێنێکدا دەبینرێن.
بچووکترین پەلەوەری ئەم سەردەمە مەلیچکەمێشە کە ٥سم دەبێ و گەورەترینیان وشترمرە بە ٢،٧٥ میتر درێژی. دیرێن ناسان لەو باوڕەدان کە پەلەوەران تەنیا کلادی دایناسۆرەکانن کە لە قەڵاجۆی خولی سێهەمی کرتاسە لە ٦٥،٥ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، بەجێ ماون.

دڵی پەلەوەران چوار کەلێنی هەیە و چەمانەوەی شاخوێنبەر بەلای ڕاستدایە. ئێسکەکانی سەر پێکەوە لکاون. لەم مازەدارانەدا ٩ کیسەهەوا لکاوە بە سییەکانیان. ئێسکەکانیان هڵۆڵە تا سووک بێ. چاویان گەورەیە و هەستی بیناییان زۆر بەهێزە.

ئەمڕۆکە پەلەوەران بەوە دەناسرێن کە: دەنووکیان هەیە، لەشیان بە پەڕ داپۆشراوە، ددانیان نییە، هێلکەی توێکڵدار دەکەن، میتابوولیزمی بەرز، دڵی چوارکەلێنی، ئێسکبەندی سووک و پتەویان هەیە. پەلەوەرانی ئەم سەردەمە هەموو دوو باڵیان هەیە، بێجگە «موا» لە نیوزیلاند کە قەڵاچۆ بووە. ژمارەیەکی کەم لە جۆرەکانی پەلەوەران ناتوانن بفڕن (وەک پێنگوین). قەلان و تووتیان وریاترین جۆری پەلەوەرانن. بڕێ پەلەوەر ئامێر چێ دەکەن، بڕێکیان ژیانی کۆمەڵایەتییان هەیە و ئەزموونەکانی خۆیان دەخەنە بەردەست بەرەکانی داهاتوو.