زێو: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب ربات: el:Άργυρος یک مقالهٔ برگزیده است
No edit summary
ھێڵی ٢:
 
'''زێو''' یا '''زیو''' (بە [[ئینگلیزی]]: ''Silver'') یەکێکە لە توخمە کیمیاییەکان، هێماکەی (Ag) و گەردیلەی ژمارە (٤٧)ە.
زیو
 
زیو کانزایەکی نایابە, ڕەنگی سپییە, کانزایەکی بەنرخە,لەدێر زەمانەوە ناسراوە, میسرییە کۆنەکان و عەرەبەکان و چینییەکان بەکاریان ھێناوە لە دروستکردنی خشڵ و کاری پزیشکی و خۆپاراستن لە نەخۆشی. ھەروەھا بەکاردێ لە دروستکردنی دراو (پارە) و خشڵ وەک زێڕ بەڵام بەھاکەی کەمترە.
توخمی زیو :
زیو توخمێکە ھێماکەی (Ag)یە کە کورتکراوەی وشەی (Argentum) ی لاتینییە, کە لە ناوی وڵاتی ئەرجەنتین وەرگیراوە چونکە بە بڕێکی زۆر زیوی لێ دۆزرایەوە. زیو توخمێکی بەنرخە, بەزۆر شێوە لە سروشتدا ھەیە وەک کانزای خاوێن لە نەرویژ و کەنەدا, وە لە پیرۆ لە شێوەی کانزای ئەرجێنت (Ar٢S ) , لە شێوەی کلۆریدی زیو لە مەکسیک و کەنەدا , زیو بەتێکەڵی لەگەل کانزای تری وەک زێڕ و مس و قوڕقوشم ھەیە.
بەکارھێنانەکانی زیو :
زیو توانایەکی زۆری ھەیە بۆ لەناوبردنی بەکتریا و وردە زیندەوەر و سەوزایی ئاو (قەوزە) لەبەر ئەوە عەرەبەکان لە خاوێنکردنەوەی ئاو بەکاریان دەھێنا, کە ئاو لەناو مەشکەی دروستکراو لە پێستی ئاژەڵ دەکرا تا سێ چارەکی و چارەگەکەی تر ھەوا بوو , چەند پارچەیەک لە دراووی زیوی دەکرایە ناو مەشکەکە لەکاتی گەشتە دوورو درێژەکان, کە مەشکەکە دەلەرزی پارچە دراووە زیوییەکان لێک دەخشان بەمەش بەشێکی زۆر کەم لە زیوەکە دەتواوە لە ئاوەکە بەشێوەی پۆدرەی زۆر ورد کە دەبێتە ھۆی لەناوبردنی بەکتریا و خاوینبوونەوەی ئاو.
بەکارھێنانی زیو لەخاوێنکردنەوەی ئاو :
ئێستا دەتوانرێ زیو بەکاربھێنرێ لەخاوێنکردنەوەی ئاو لەجیاتی کلۆر کەبۆ تەندروستی باش نییە.تۆژینەوەکان ئەوەدەسەلمێنن کەبڕی زیوی بەکارھاتوو لەخاوێنکردنەوەی ئاو کەمترە لە ‌یەک لە ‌بلیۆن واتە ‌یەک مللی گرام لەزیو بۆ یەک مەتر سێ جا لە ئاو, واتە بڕی پارەی پێویست بۆ خاوێنکردنەوەی یەک مەتر سێ جا لە ئاو تەنھا نیو قرشی میسرییە,کەچی ھی کلۆر سێ قرشە, لەگەل مەترسییەکانی کلۆر لەسەر کارکەرو دانیشتوانی دەوروبەر لەگازی کلۆر کەدەبێتەھۆی شێرپەنجە(سرگان) و لەبەرچوونی منداڵ لەسکی دایکی بەگوێرەی تۆژینەوە ‌نوێکان,چونکەناھێڵێ کۆرپەڵەبەدیواری منداڵدان بنوسێت.لەو ڕوانگەوە دەتوانرێ زیو بەکار بھێنرێ بۆ خاوێنکردنەوەی جۆرەکانی تری ئاو ,وەک ئاوی بەکارھاتوو لەوێستگەی دروستکردنی کارەبا,و ئاوی زێرابەکان,و تاوەری ساردکردنەوەی پیشەسازی و مەلەوانگەکان.
بەکارھێنانی زیو لەبواری لەپزیشکی :
زیو لەبواری پزیشکیدا بەکاردەھێنرێ بۆ دروستکردنی مەرھەم,ئێستا زیو بەکاردەھێنرێ لە چارەسەرکردنی شەکرە کە ‌ڕێژەی شەکر ڕێک دەخات لە لەش, و لەمەلەوانگەکان کەئایۆنی زیو و ئۆکسجینی شلی تێدەکرێ بۆ لەناوبردنی زیندەوەرەوردەکان کە ھۆیەکە بۆ پیسبوونی برین لە قاچ و پێ , چینێکی تەنک لە زیو لەسەر برینەکە دروست دەبێ و ناھێڵێ زیندەوەری لەسەر گەشەبکات .
بەکارھێنانی زیو لە بواری نەخۆشییەکانی دەروونی :
تۆژینەوە نوێکان دەریان خستووە کە زیو کاریگەری ھەیە لەسەر باری دەروونی مرۆڤ بە میکانیزمێکی نادیار, لەبەر ئەوە بەکاردەھێنرێ لەدەرمانەکانی چارەسەرکردنی دەروونی لەزۆربەی داوودەرمانەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا, ھەروەھا مرۆڤ لە نەخۆشییە ترسناکەکان دەپارێزێ , ئێستا لە ئەمریکا گیراوەی زیو باوە, کە گیراوەیەکە بڕێکی زۆر زیوی تواوەی تێدایە لە شێوەی پۆدرەی زۆر ورد دەگاتە (٥٠٠ مللی گرام) لەیەک لیتر, گیراوەکە دەخورێتەوە بە ڕێژەی یەک مڵاکی چا ڕۆژانە.
بەکارھێنانەکانی تری زیو :
ئاوێتەکانی زیو (Highgyen Silver) بەکاردێن لە بەرگریکردنی ڤایرۆس و نەخۆشییەکان لە کێڵگەکانی پەلەوەر و گیانلەبەر, وە ھەروەھا لە کوشتارگەی پەلەوەر و گیانلەبەر و کارگەی خواردنی قوتوبەند و نەخۆشخانەکان و کارگەی ئاوی قوتوبەند.
زیو بەکاردەھێنرێ لە دروستکردنی زۆر جۆر لە کوتاڵ و چنینی دژ بە بەکتریاو ڤایرۆس, بۆ نموونە ئەو پێڵاوە داخراوەی کە ھەوای ناچیتێ و بەکتریا بۆنێکی ناخۆش دروست دەکات لە ئارەقە, دەتوانرێ کەمێک ئایۆنی زیو بەکاربێ لەو کوتاڵەی دیوی ناوەوەی پێڵاوی لێ دروست دەکرێ یان کەمێک ئایۆنی زیو بەکاربھێنرێ لە کوتاڵی گۆرەوی.
ڕێگاکانی پاککردنەوە(تعقیم) بە زیو :
پاککردنەوە (تعقیم) بە زیو بە دوو ڕێگا دەبێ :-
· دانانی زیو وەک ئاوێتەی کیمیایی.
· بەزیوکردنی(تفچیچ) کارەبایی, کە بریتییە لە دانانی ئایۆنی زیو لە ناو ئاو بەڕێگەی کارەبایی بە تواندنەوەی زیو لە گیراوە. ئاوێتەی کیمیایی تری زیو بەکار دێت لە پاککردنەوە(تعقیم) وەک (Highgyen Silver) .
 
==سەرچاوە==
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/زێو»