نووح: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Broosk (لێدوان | بەشدارییەکان) ←كهشتی نوح: بێلایەنکردن، چاکسازی، پەرەپێدان، بەسەرداچوونەوە، خاوێنکردن، سەرچاوە، نوێکردنەوە، نوێ |
Broosk (لێدوان | بەشدارییەکان) ←بەپێی ئیسلام: بەسەرداچوونەوە |
||
ھێڵی ٣٠:
نوح گووتی: "''خوایە گیان خۆت دەزانی ماوەیەکی زۆرە ئارامم گرتووە، هەموو کاتێک ئەم قەومەم بۆ خواپەرستی و وازهێنان لە [[بتپەرستی|بتپەرسیتیی]] بانگکردووە، بەردەوام بووم لەگەڵیان بەشەو و بە رۆژ، بە ئاشکراو بەنهێنی، بە کۆمەڵ و بەتاک تاک قسەم بۆ کردوون، بەڵام ئەوان هەر باوەڕناهێنن و بێزاربووم لە دەستیان، ئەى خوای گەورە کەس لەم کافرانە مەهێڵە لەسەر رووی زەویدا.''" {{ژێدەر}}
باوەڕی موسوڵمانان وایە کە خودا پاڕانەوەی نوحی وەرگرت و فەرمانی کرد بە نوح کەشتییەک دروست بکات چوونکە قەومەکەی نوقمی [[دەریا]] دەکات. کاتێک خەڵکەکە چاویان بە نوح کەوت کەشتی دروست ئەکات، گاڵتەیان پێ کرد. نوحیش ئارامی گرت و وتی: "''کاتێکیش دێت ئێمە گاڵتە بە ئێوە بکەین.''" {{ژێدەر}}
بەڵام کوڕەکەی باوەڕی نەهێنا و شەپۆلی ئاو دووری خستەوە و خنکا. نوح زۆری پێناخۆش بوو چونکە کوڕی بوو ئەیویست لە ئاگری [[دۆزەخ]] رزگاری بکات بۆیە نوح لە خودا پاڕایەوە و وتی: "''خودای گەورە کوڕەکەم لە منە و تۆش پەیمانت راستە و باشترین دادوەری.''" لەسەر ئەو بنەمایەی کە موسوڵمانان بڕوایان وایە کە خودا ناڕوانێتە بنەماڵە و ڕەچەڵەک و دادوەرێکی ڕاستە، خودا نوحی ئاگادارکردەوە: "''ئەو کوڕە لە تۆنییە، ئەوە کردەوەیەکی خراپە، کافر نەوەی پێغەمبەر نییە با کوڕیشت بێت، داوای شتێک مەکە کە نایزانی و وەک نەزانەکان مەبە.''"
بەپێی چیرۆکەکەی قورئان، لە کۆتاییدا بە ویستی خودا باران وەستا و کەشتییەکە لەسەر [[چیای جودی]]ی لە [[باکووری کوردستان]] وەستایەوە، نوح و هاوەڵانی هاتنە سەر زەوی و هەموو کافرەکانیش لە ناوچوون. {{ژێدەر}}
|