زانین: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
کەسایەتیی مرۆڤانە بەخشین = بەکەسکردن
ب دەستکاریی جوانکاری
ھێڵی ١١:
== پێناسکردنی زانین (فەلسەفە) ==
{{سەرەکی|مەعریفەتناسی}}
پێناسەی زانین لە گۆڕەپانی مەعریفەتناسیدا، بابەتی قسەملانێی ھەمیشەیی لە نێوان فەیلەسووفەکانە. پێناسە کلاسیکەکەی، شرۆڤەکراو بەڵام نە سەرەنجام پەسەندکراو لەلایەن ئەفلاتوونەوە، دەبێژێت بۆ ئەوەی کە زانین ھەبێت پێویستە لانیکەم سێ پێوەر بەجێبهێنرێن؛بەجێبھێنرێن؛ کە بۆ ئەوەی وەکوو زانین بژمێردرێت، [[دەربڕین]] پێویستە [[پاساوهێنانەوە|پاساوبۆھێنراو]]، [[دروستی|دروست]] و [[باوەڕ|باوەڕپێکراو]] بێت (بـڕوانە: [[باوەڕی دروستی پاساوبۆھێنراو]]). ھەندێکەس بانگەشەدەکەن کە وەکوو ئەوەی نموونەکانی [[کێشەی گەتیەر]] وانیشاندەدەن، ئەم مەرجانە تەواو نین. لەباتی، ژمارەیەک جێگرەوە بۆ پێناسەکەی ئەفلاتوون پێشنیارکراون: [[ڕۆبەرت نۆزیک]] باسی پێویستییەکی نوێ دەکات؛ ئەوەی کە "زانین بە دوای ڕاستیدا بێت" و [[سیمۆن بلاکبێرن]] دەڵێت نابێت ئەو مەرجانە لە ڕێگەی "چەوت و خەوشدار"ەوە دەستەبەر بن. [[ڕیچارد کیرکھام]] پێشنیاردەکات کە پێناسەی ئێمە لە زانین پێویستی بەوە هەیەھەیە کە "باوەڕەکە بۆ خاوەنباوەڕەکە بەڵگەنەویست بێت"
<ref> چاو لەم بەڵگەنامەیە بکەن: [http://www.centenary.edu/attachments/philosophy/aizawa/courses/epistemologyf2008/kirkham1984.pdf]</ref>.
 
== ڕاگەیاندنی زانین ==
ئەگەرچی زۆر کەسان لەگەڵ ئەوەن کە جیهانگرترینجیھانگرترین و بەرچاوترین ئامراز بۆ گواستنەوەی زانین نووسینە (بە گەلەک شێوەی جۆربەجۆرەوە)، بەڵام هێشتاھێشتا قسەوباس لەسەر بەسوودبوونی وشەی نووسراوە هەیەھەیە و هەندێکھەندێک لە لێکۆڵەران بەگومانن لە کارتێکردنی لەسەر کۆمەڵگاکاندا.
 
== مەعریفەتی زانستی ==
ھێڵی ٢١:
گەشەی [[پێڕەوی زانستی]] بەشێکی هەرە گرنگی تێگەیشتنی ئێمەی لە چەمکی زانین دروستکردووە. هەروەها [[زانست]] و سروشتی مەعریفەتی زانستی بوونەتە بابەتی لێکۆڵینەوە لە فەلسەفەدا. [[ئیساک نیوتن]] دەڵێت: بۆ ئەوەی ڕەوابێت وشەی ''زانستی'' بخەینە پاڵی پێڕەوێکی تۆژینەوەوە، پێویستە ئەو پێڕەوە لە سەر بنچینەی بنەما تایبەتەکانی بەڵگەهێنانەوە، بەڵگەی [[ئەزموونی]] و [[ڕوانین|شایەنی لێڕوانین]] و [[پێواندن|شایەنی پێواندن]] کۆبکاتەوە.<ref>یاساکان بۆ لێکۆڵینەوەی [[فەلسەفەی سروشتی]]، [[ئیساک نیوتن]]، [[پرەنسیپە بیرکارییەکانی فەلسەفەی سروشتی]]، کتێبی ٣، سیستەمی جیهان.</ref>
 
پێڕەوی زانستی پێکهاتووەپێکھاتووە لەم قۆناغانە: کۆکردنەوەی [[دراوە|دراوەکان]] لەڕێگەی [[تاقیکردنەوە]] یان ڕوانینەوە، بەڕێساکردن و هەڵسەنگاندنیھەڵسەنگاندنی [[گریمانە|گریمانەکان]].
 
ژ بیر نەکەن مەعریفەتناسی واتە کۆڵینەوە لە زانین و چۆنیەتیی بەدەستهێنانیبەدەستھێنانی زانین. زانست واتە "پێڤاژۆی هەرھەر ڕۆژ بەکارهێنراوبەکارھێنراو بۆ ژیرانە جێبەجێکردنی بیرەکان لەڕێگەی ئەنجامگری لە شتگەلی ڕاستەقین کە تاقیکردنەوە بە وردی داڕێژراوەکان ئاشکرایکردوون". [[فرانسیس بەیکن]] کەسی هەرەھەرە بەرچاو لە گەشەی مێژووییی پێڕەوی زانستیدایە. کارەکانی ئەو بوون کە بڕەویاندا بە شێوازی هەڵهێنجانیھەڵھێنجانی لە لێکۆڵینەوەی زانستیدا. ئەم ئامۆژگارییە بەناوبانگە هیھی ئەوە کە "[[زانین دەسەڵاتە]]".
 
== واتای ئایینیی زانین ==
لە زۆرێک لە دەرکەوتنەکانی [[خاچپەرستی]]دا، زانین یەکێکە لە [[حەوت دیارییەکەی گیانی پیرۆز]].
 
لە [[ئیسلام]]دا، زانین گرنگایەتییەکی زۆری پێدراوە. زانا (بە عەرەبی: ''عالم'') لە ناوەکانی خواوەندە. [[قورعان]] دەڵێت زانین لە خواوەندەوە دێت<ref>سوورەی بەقەرە، ئایەی ٢٣٩</ref> و ژمارەیەکی زۆریش [[حەدیس]] هەنھەن کە موسڵمانان بۆ پەیداکردنی زانین هاندەدەنھاندەدەن. وتراوە کە [[موحەممەد]] وتوویە "لە بێشکەوە هەتاھەتا گۆڕ بۆ زانین بگەڕن" و "بەڕاستی کە پیاوانی زانین میراتبەرانی پێغەمبەرانن".
 
پەرتووکە پیرۆزەکانی هیندۆسەکانھیندۆسەکان دوو جۆر زانین پێشکەشدەکەن: "پارۆکشا گنیانا" و "ئاپۆرۆکشا گنیانا". پارۆکشا گنیانا (یان پارۆکشا-ژنانا) زانینی دەستەدووە: ئەو زانینەی لە پەرتووکەکان و دەنگۆکانەوە و شتی لەم چەشنەوە بەدەستدێت. ئاپۆرۆکشا گنیانا (یان ئاپۆرۆکشا -ژنانا) ئەو زانینەیە کە لە ئەزموونی ڕاستەوخۆوە بەدەستدێت<ref> سوامی کریشناناندا، [http://www.swami-krishnananda.org/panch/panch_07.html بەشی حەوتەم]. ''فەلسەفەی پانچاداسی''.</ref>.
 
== بەستەری دەرەکی ==