خزمگەریەتی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب خزمگەریەتى گۆزرایەوە بۆ خزمگەریەتی: بۆت:گواستنەی پەڕە
ب دەستکاریی جوانکاری
ھێڵی ٥:
وشە ئینگلیزیەکەی (Nepotism) بنەڕەتەکەی لاتینیە و لە وشەی Nepos وەرگیراوە کە مانای منداڵی برا یان خوشک دەگەیەنێت لە چەرخە ناوەراستەکاندا کە ھەندێک لە پاپاکان و قەشە کاپۆلیکیەکان کە پەیمانی رەبەن بوونیان لەسەر خۆیاندابوو منداڵە نا شەرعیەکانی خۆیان بەخێودەکرت بەو پاساوەی کە ئەمانە منداڵی خوشک یان برایانان و لە ماڵەکردنیشدا پیشینەیان پێدەدان لەسەر خەڵکانی تر. و ھەندێک لە پاپاکان لەو جۆرە منداڵە نا شەرعیانەی خۆیان یان منداڵە خزمەکانیان گەیشتن بە پلەی کاردینالی. و زۆربەی جار ئەم جۆرە دامەزراندنانە بۆ دامەزراندنی شتێک کە لە " خانەوادە پاشاییەکان" دەچوو دەستیان بەسەر کورسی پاشایەتیدا دەگرت. بۆ نمونە پاپا کلیستۆسی سێەم لە خانەوادەی بۆرجیا دوو لە کوڕەبراکانی خۆی وەک کاردینالیە دامەزراند یەکێکیان بریتی بوو لە رۆدیرگ کە ئەویش پێگەکەی خۆی وەک کاردینال دواتر بەکارھێنا بۆ گەیشتن بە پاپایەتی، و بوو بە پاپا ئەلکسەندر ی شەشەم. وا رێکەوت کە ئەلکسەندەر- کە یەکێک لە ھەرە گەندەڵترین پاپاکان بوو—پلەی کاردیناڵی بەبرای دڵبەندەکەی خۆیدا کە ئەلیساندرۆ فارنیە: کە پلەوپایەی فارنیەش بەرزدەبێتەوە دوایی دەبێت بە پاپا پۆلی سێەم. پۆلیش بە ھەمان شێوە خەریکی خزمگەریەتی بوو کە بۆنمونە دوو لە منداڵە خوشکەکانی (کە تەمەنیان ١٤ و ١٦ ساڵان بوو) وەک کاردیناڵ دامەزراند. و ئەم پیادەکردنە لەوکاتە کۆتایی پێھات کە پاپا ئەنوسنت فەرمایشتێکی پاپایی دەرکرد بە قەدەغەکردنی ئەم جۆرە کارانە لەساڵی ١٦٩٢. ئەم بڕیارە پاپاییە بۆ ھەموو پاپایەک لە ھەموو سەردەمێک قەدەغەی کرد کە زەوی و خانووبەرە و پلەوپایە و قازانجە داراییەکان نابێت بە ھیچ لە خزمەکانی خۆی بدات بێجگە لە یەک خزم نەبێت کە شیاو لێھاتووی ئەوەبێت ئەو پەڕی ببێتە کاردیناڵ.
 
خزمگەریەتی تۆمەتێکی باوە لە ناوەندی سیاسیدا کاتێک کە خزمی کەسێکی خاوەن کاریگەری پلەوپایەکی دەسەڵات وەردەگرێت بەبیَبەبێ ئەوەی لێھاتوویی گونجاوی ھەبێت بۆ ئەو شوێنە. بۆ نمونە کاتێک کە سیناتۆری ئەمەریکی فرانک مارکوفسکی وەک فەرمانڕەوای ویلایەتی الاسکا کچی لیزا مارکۆفسکی وەک نوێنەری ویلایەتەکە دامەزران بۆ ئەوەی لە ئەو پێگەیە بەڕێوەببات لە ماوە ئەو دوو ساڵەی کە مبووی وەک فەرمانڕەواە ویلایەتەکە و لەوکاتەشدا بە خزمگەریەتی تۆمەتبارکرا. ( و کچەکەی لیزا سەرکەوتنی بەدەستھێنا لە دووبارە ھەڵبژاردنەوەیدا لەو کاتەی لەساڵی ٢٠٠٤ خۆی پاڵاوت بۆ ئەم پۆستە). جۆن کەنەدیش لەلایەن ژمارەیەک لە رکابەرەکانیەوە بە خزمگەریەتی تاوانبارکرا کاتێک براکەی رۆبرت کینیدی وەک بەڕێوەبەری گشتی دامەزراند. لە ھموو شوێنێک خاناوەدا ھەن کە دەستیان بەسەر سیاسەتی وڵاتەکانیاندا گرتووە وەک خاناوادەی تون عبدالرزاقی دووەم وەک سەرۆک وەزیرانی مالیزیاو کوڕەکەی نەجیب تون عبدالرزاق کە جێگری ئێستای سەرۆک وەزیرانی مالیزیا و مینتور لی کوان یەکەم سەرۆک وەزیرانی سەنگافورە و کوڕەکەی لی ھین لونگ کە بەم دواییە جێگای گوە تونگ ی گرتەوە وەک سەرۆک وەزیری سەنگافورە. و زۆر لە وڵاتانی ئاسیا بەلای فەرمانڕەواییکردنی خانەوادە فەرمانڕەواکاندان. لە ھندستان تا ئێستا خانەوادەی نەھرۆ--- و خانەوادەی غاندی فەرمانڕەوا فەرمانڕەوایی ھندستان دەکەن لە زۆرینەی ماوەی دوای سەربەخۆیی لە کاتێکدا خەڵکانی تریش لە ویلایەتە ھندیەکانیش لەسەر پێشخستنی خزم و ناساویەکانیان بەردەوامن.
 
و لە رۆمانیا زاراوەی "پەیوەندی" بەربڵاوە بۆ ناونانی خزمگەریەتی کە رێگە بە مرۆڤدەدات کارێک بەدەستبھێنێت بە ھۆیەوە. ھەرچی وشەی (Nepot) ە لە زمانی رۆمانیدا مانای کوڕی برا یان کوڕی خوشک دەگەیەنێت. و لەماوەی فەرمانڕەوایی کۆمۆنیستی خزمگەریەتی تاکە رێگە بوو بۆ بەدەستھێنانی کارێکی باش بە مووچەیەکی سەرنجراکێش.
ھێڵی ١١:
بۆب مامی خۆتە
 
ئەو دەستەواژەی کە لە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا بەکاردەھێنرێت بۆ گوزارشتکردن لە خزمگەریەتی بریتیە لە " بۆب مامی خۆتە". بنەرەتی ئەو وتەیەش بۆ ئەو کاتە دەگەرێتەوە کە روبرت سیسل دوک سالزبری سەرۆکی وەزیران بوو و کورە براکەی خۆی ارسەر بەلفۆر لە پلەیەکی بەرز دامەزراند. ئەم دەستەواژەیە لە بنەڕەتدا وەک گاڵتەجاڕی بە خزمگەریەتی بەکاردەھێنرا بەڵام ئێستا ماناکەی بریتیە "ھیچ کێشەیەک نیە" یان " ھەموو شتێک تەواو کراوە" وەک لەو رستەیە " پلاکە کارەباییەکە بخەرە ناوی و پەنجە بە دوگمەکە بنیَبنێ ئیتر بۆب مامی خۆتە."
 
[[پۆل:ڕامیاری]]