کورد، مەجارستان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ٩:
دەیەها ساڵ دوای کشانەوەی عوسمانیەکان لە ١٧٣٠دا، ناوی [[کورد]] دەتوانرا بدۆزرێتەوە لە سەرچاوەیەکدا کە نیشانەی دەدا بە 'neopopulata possessio Kurd'. باڵام لە ١٧٢٩وە، کۆچەری تازە لە ناوەڕاستی مەجارستانەوە هاتن و زۆربەیان بنچینەی ڕەگەزیان سلاڤ، سڕبی، سلۆڤاکی و مەجاری بوون. لە ناوەڕاستی سەدەی هەژدە و هەتا کۆتایی جەنگی جیهانی دووەم، زۆرینەی دانیشتوانەکەی ئاڵمانی ڕاینلاند بوون، لە ئێستادا تێکەڵە: ئەڵمان، هەنگاری و دۆم. هەرچی ئەو ٢٠٠٠ کەسەی کە لەوێ نیشتەجێن نە شانازییەوە خۆیان دەناسێنن وەک کوردی، کە پێناسێکی خۆماڵی نیشتیمانیە کە هەموو پەیوەندییەکی لەدەستداوە لەگەڵ پاشای ئەفسانەییەکەدا کە کورد پاشایە.
 
ئەمەش دەتوانێ نمونەیەکبێ: ڕاستەوخۆترین نیشانە لەسەر کاریگەری کوردی لە مەجارستان بریتیە لە شارۆچکەی کورد لە [[هەرێمی تۆلنا]]. سارۆچکەکە، ئستڤان کسر کە سەرۆکی شارۆچکەکەیە و دانیشتوانی تری ئەو شارۆچکەیە گەیشتنە ئەو باوەڕەی: ئەگەر تەنانەت دەرکەوێ کە ناوەکەش وەرنەگیراوە لە ناوی نەتەوەی کوردەوە، تەنها ئەگەری بوونی پەیوەندیەکی وەها لە بیرکردنەوەی خەڵکدا شتێکی بێوێنەیە. لەمە سەرنجڕاکێشتر ووشەکانی مامۆستای قوتابخانەی ئەو شارۆچکەیەبوو. للۆناتارللۆنا تار لە لێدوانێکی تایبەتیدا باسی بابەتە ئابڕووبەر و ناوزڕێنەکەی فڕاندنی ئۆجەلانی کرد: "سەرەڕای ئەوەی ئێمە کورد نین- ئێمە وەکدانیشتوانی شارۆچکەی کورد- شوێن بابەتەکەی ئۆجەلان کەوتین. وەک بابەتێکی خۆمان مامۆڵەمان لەگەڵ کرد، خوا ئەزانێ بۆ!"
 
دوای٢٠٠ ساڵ لە نیشتەجێبوون لەم شارۆچکەیە، دانیشتوانە [[دۆن ئاوسشغابن]]ە ئەڵمانەکان نیشتگەکانیان لێسەندرایەوە و بە زۆر نێردرانەوە بۆ ئاڵمانیا دوابەدوای کۆتایی جەنگی جیهانی دووەم.