پوشکاش: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
پەرەپێدان، داڕێژە
ھێڵی ١:
{{خاوێنکردن}}
[[پەڕگە:Ferenc Puskás.jpg|250px|وێنۆک]]
[[پۆشکاش]] له‌باشترین یاریزانانی تۆپی پێ-یه‌ له‌مێژوودا،84 گۆڵی بۆ هه‌ڵبژ‌رده‌ی هه‌نگاریا تۆمارکردووه‌ له‌ ٨٥ یارییدا،٥١٤ گۆڵی له‌ ٥٢٩ یارییدا تۆمارکردووه‌ له‌ خوله‌کانی هه‌نگاری و ئیسپانی ـیدا.له‌سه‌ره‌تای ژیانی وه‌رزشی خۆی یاریی بۆ یانه‌ی کیسپێست و هۆنفید بۆدابست کرد،پاشان دوای شۆڕشی ١٩٥٨ ـی هه‌نگاریا،ڕووی کرده‌ ئیسپانیا و چووه‌ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید که‌له‌و کاته‌دا به‌ یانه‌ی ئه‌فسانه‌کان ناوده‌برا و دی ستیڤانۆ،فرانسیسکۆ خینتۆ،ڕیمۆند کۆپا،هیکتۆر ڕییاڵ و خۆزێ سانتا ماریا یارییان له‌ ڕیزه‌کانیدا ده‌کرد.ئه‌فسانه‌ هه‌نگارییه‌که‌ ٣٥٢ گۆڵی له‌ ٣٤١ یارییدا له‌خولی هه‌نگارییدا تۆمارکردووه‌ و پێنج نازناوی خولی هه‌نگاری به‌ده‌ستهێناوه‌.له‌ساڵی ١٩٥٨ چووه‌ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید وله‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵ یاریکردنیدا له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه ٢٠٦ گۆڵی له‌ ٢٢٣ یارییدا تۆمارکردووه‌ و چوارجار خه‌ڵاتی پیچێچی(گۆڵکه‌ری خوله‌که‌)ـی به‌ده‌ستهێناوه‌ و سێجار جامی ئه‌وروپا(خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان) و پێنج وه‌رزی یه‌ک له‌سه‌ر یه‌ک له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مه‌درید خولی ئیسپانی به‌ده‌ستهێناوه‌.