گووگڵ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ٢٦:
لە ٤ی ئەیلوولی ١٩٩٨<ref>http://www.google.com/intl/en/about/company/</ref><ref>http://www.informationweek.com/internet/google/google-founded-by-sergey-brin-larry-page/210603678</ref>ز دامەزراوە لەلایەن [[سێرجی برین]] و [[لاری پەیج]] کە هەردووکیان قوتابی بوون لە [[زانکۆی ستانفۆرد]].
[[پەڕگە:Schmidt-Brin-Page-20080520.jpg|thumb|وێنەی دامەزرێنەرانی گووگڵ سێرجی بین و لاری پەیج]]
 
==مێژووی گووگڵ==
گووگل لەساڵی ١٩٩٦ دەستی کرد بە گەڕانکارییەکەی کە لەلایەن سێرجی برین و لاری پەیج دروست کرابوو کاتێک ھەردووکیان قوتابی بوون لەزانکۆی ستانفۆرد .
لەکاتێکدا گەڕان کاری گووگڵ گەڕانکارێکی ئاسایی بوو ، ھەردووکیان بیریان کردەوە و پلانێکیان دانا بۆ ئەوەی گەڕان کارییەکەیان باشترو جوانتر بکەن چونکە زۆر سادە بوو ئەوکات ، ھەر بۆیە ئەوان بەرەو پێشەوەیان برد بەھۆی تەکنەلۆژیایەکی نوێ بەناوی PageRank کە چەند پەڕێکی سایتە بەناوبانگەکانی تێدا بوو ، گرنگی ئەم پەڕانە لەوە بوو کە دەتویست بگەڕێیت ھەر لەناو گووگڵ بۆی دەگەڕا .
ئەم گەڕانکارییە بچووکە بوو بە سیستەمێکی تر کەناوی RankDex بوو ئەم سیستەمەش لەلایەن Robin Li ـەوە دیزاین کرابوو ، ئەم سیستەمە داھێنەرەکەی ڕۆبن لی بوو کاتێک ئەو سیستەمەی دۆزیەوە لەناوچەی بایدو لەچین .
لاری پەیج و برین بنەڕەتیانە نازناوی ئەو سیستەمەیان نوێیەیان کرد بە BackRub ، لەبەر ئەوەی سیستەمەکە ھەندێک لە ھەڵەکانی سیستەمەکانی پێشتری چاک کردبوو ، لەکۆتاییدا ناویان نا Google کە بەھۆی یاریکردنەوە بەوشەی Googol ـەوە بۆتە Google . تا ئەو کاتە سایتی گووگلڕ ھەر سەر بە زانکۆی ستانفۆرد بوو ، بەڵام گووگڵ ویستی لەمەش ڕزگاری بێت و توانی دۆمەینێکی نوێ بکڕێت کە ئەو کات ناوی دۆمەینەکە بریتی بوو لە google.stanford.edu . دواتر لەساڵی ١٩٩٧ بەتەواوی خۆی جیاکردەوە لەزانکۆی ستانفۆرد و دۆمەینێکی سەربەخۆی تۆمارکرد ، دواتر گووگلڕ بەتەواوی یەکی گرت لەساڵی ١٩٩٨ ، وە ئەوکات ھاورێیەکیان لە زانکۆی ستانفۆرد بەناوی ( Susan Wojcicki ) بنکەیەکی بۆ بە کرێ گرتن لە لەکالیفۆرنیا وەکو دەستپێکردنێک بۆ ئەو کۆمپانیایە.
لە مانگی ٥ ی ٢٠١١ سەردانکەرانی گووگڵ بێ ھاوتا بوو کە لەماوەی تەنھا یەک ھەفتەدا یەک بلیۆن کەس سەردانی گووگڵیان کرد کە ئەمەش داھاتێکی زۆری بۆ گووگڵ پەیدا کرد کە داھاتەکەی ٩٣١ ملیۆن بوو تەنھا لەماوەی ئەم ھەفتەیەدا .
لەمانگی ١ ی ٢٠١٣ گووگلڕ ٥٠ بلیۆنی بەدەستھێنا کە بووە یەکەم کۆمپانیا زۆرترین داھات بەدەست بێنێت لەماوەیەکی زۆر کورت دا .
 
 
==تایبەتمەندیەکانی ماڵپەڕی گووگڵ==
ماڵپەڕی گووگڵ پێکدێت لەکۆمەڵێ خزمەتگوزاری جیاواز کە بەکارهێنەرانی سەرسام کردووە هەر ئەمەشە ڕۆژ بەڕۆژ بەکارهێنانی ڕوو لە زۆربوونە