ئێلیکترۆن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ٦:
ئێلێکترۆنەکان کە سەر بە یەکەمین بەرەی خێزانی [[لێپتۆن]]ن، لە کارلێکی ڕاکێشەیی، ئێلێکترۆمەگنەتیکی و کارلێکە لاوازەکاندا بەشداری دەکەن. ئێلێکترۆنەکان، وەک هەموو ماکێ تایبەتمەندی میکانیکی کوانتۆمی و هەروەها تایبەتمەندی شەپۆلیشیان هەیە.بەم بۆنەوە هەم دەتوانن لە وردیلەکانی تر بدەن و هەم وەک تیشک پەڕش و بڵاو ببن. ئەم تایبەتمەندییە دووانە بە هۆی بچووکی تەنی ئێلێکترۆنە.<br />
ناوی ئێلێکترۆن، یەکەم جار لە ساڵی ۱۸۳۸ لەلایەن [[جۆزێف جۆن تۆمسۆن]]ەوە بۆ ئەم وردیلە مەنفییە هەڵبژێردرا.
ئێلێکترۆن لە زۆربەی دیاردەکانی فیزیکی وەک [[کارەبا]]، [[مەگنەتیک]] و ڕاگوێزانی گەرمادا، دەوری سەرەکی دەگێڕێ. ئێلێکترۆنێکی گەڕۆک، بە دەور خۆیدا [[مەیدانی مەگنەتیکی]] بەدی دێنێت و لە لایەن مەیدانە مەگنەتیکییەکانی ترەوە لاڕێ دەبێ. کاتێ کە ئێلێکترۆنێک دەور هەڵدەگرێ، دەتوانێ بە شێوەی فۆتۆن وزە وەربگرێ یان دەربدات. ئێلێکترۆنەکان وێڕای ناوکی ئەتۆم کە لە [[پرۆتۆن|پرۆتۆنەکان]] و [[نۆترۆننیوترۆن|نۆترۆنەکاننیوترۆنەکان]] پێک هاتووە، ئەتۆم پێک دێنن. هەرچەن ئێلێکترۆنەکان تەنیا ٪۰٫۰۶ کێشی ئەتۆم پێک دێنن، بەڵام هێزی ڕاکێشی نێوان ئێلێکترۆن و پرۆتۆەکان دەبێتە هۆی ڕاگیربوونیان لە ناو ئەتۆمدا. <br />
ئاڵوگۆڕ و بەشداری نێوان ئێلێکترۆنەکانی دوو ئەتۆم (یان زۆرتر)، هۆی سەرەکی جۆش خواردنی پێوەندە کیمیاییەکانە.