گەردیلە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١٠:
'''ناوک''': بارستەی [[گەردیلە]]ی تێدا کۆبۆتەوە و لە [[پرۆتۆن]]ی بارگە موجەب و [[نیوترۆن]]ی بارگە یەکسان و بارستە چوون یەک پێکدێت.
 
'''[[ئێلێکترۆن|ئەلیکترۆنەکان]]''': بارگەیان سالبە و ١٨٣٧ جار بچوکترن لە [[پرۆتۆن]] و [[نیوترۆن]] و بەدەوری ناوکە بارگە موجەبەکەدا بە خێرایی زۆر دەخولێنەوە. بەڵام وەک تێڕوانینەکەی بۆر نییە کە چواندبووی بە خولاندنەوە [[ھەسارە]]کان بە دەوری [[خۆر]]دا لە خولگەی جێگیر و یەکساندا، بە پێچەوانەوە خولگەکان لە بۆشایی دان و ھەندێکیان خڕن و ھەندێکی تریان تەشیلەیی و چەند شێوەیەکی ئاڵۆزی ترن.
 
ئەم ئەلیکترۆنانە لە بۆشاییدا بەدەوری ناوکدا بە دووری گەورە لەیەکتری یەوە دەخولێنەوە، ئەگەر بۆ نموونە وای دابنێین کە [[نیوەتیرەی ناوکی]] [[ھایدرۆجین]] ١ سم ە ئەوا تاکە ئەلکترۆنەکەی [[گەردیلە]]کە بەدەوری ناوکدا لەدووری نزیکەی ١ کم ەوە دەخولێتەوە، ئەمەش مانای ئەوەیە کە بەشی زۆری گەردیلەکە بۆشایی یە. ئەوەی کە لەمە دڵنیامان دەکاتەوە ئەوەیە کە چڕی ناوکەکە زۆر لە چڕی گشتی گەردیلەکە زیاترە.