ئەلێکتڕۆن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروستکرد بە «پەڕگە:Crookes tube-in use-lateral view-standing cross prPNr°11.jpg|چەپ|300px|وێنۆک|بیرۆکەی هەبوونی ئێلێکترۆن لە...»ەوە

No edit summary
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Crookes tube-in use-lateral view-standing cross prPNr°11.jpg|چەپ|300px|وێنۆک|بیرۆکەی هەبوونی ئێلێکترۆن لە [[هایدرۆجین]] ]]
[[File:Virtual pairs near electron.png|left|thumb|alt=A sphere with a minus sign at lower left symbolizes the electron, while pairs of spheres with plus and minus signs show the virtual particles|A schematic depiction of virtual electron–positron pairs appearing at random near an electron (at lower left)]]
'''ئێلێکترۆن''' (بە نیشانەی e ) یەکێک لە وردیلەکانی ناو ئەتۆمە بە باری کارەبایی (-: مەنفی، نەرێنی، سەلبی)یەوە. ئەم وردیلە هیچ بنوردیلەیەکیپرتکێکی لێ نابێتەوە. کەوابوو ئێلێکترۆن بۆ خۆی [[بنوردیلە]]یە.
ڕێژەی کێشی یەک ئێلێکترۆن نزیک بە ۱/۱۸۳۶ کێشی پرۆتۆنە. دژوردیلەی''دژە وردیلەی'' ئێلێکترۆن، [[پۆزیترۆن]]ە. پۆزیترۆن بریتییە لە ئێلێکترۆنێک بە باری (+). لە کاتی پێکدادانی ئێلێکترۆن و پۆزیترۆندا، لەوانەیە هەر دوو وردیلە تیابچن و جووتێک (یان زۆرتر) فۆتۆنی [[تیشکی گاما]] بەرهەم بهێنن.

ئێلێکترۆنەکان کە سەر بە یەکەمین بەرەی خێزانی [[لێپتۆن]]ن، لە کارلێکی ڕاکێشەیی، ئێلێکترۆمەگنەتیکی و کارلێکە لاوازەکاندا بەشداری دەکەن. ئێلێکترۆنەکان، وەک هەموو ماکێ تایبەتمەندی میکانیکی کوانتۆمی و هەروەها تایبەتمەندی شەپۆلیشیان هەیە.بەم بۆنەوە هەم دەتوانن لە وردیلەکانی تر بدەن و هەم وەک تیشک پەڕش و بڵاو ببن. ئەم تایبەتمەندییە دووانە بە هۆی بچووکی تەنی ئێلێکترۆنە.

ناوی ئێلێکترۆن، یەکەم جار لە ساڵی ۱۸۳۸ لەلایەن [[جۆزێف جۆن تۆمسۆن]]ەوە بۆ ئەم وردیلە مەنفییە هەڵبژێردرا.

ئێلێکترۆن لە زۆربەی دیاردەکانی فیزیکی وەک [[کارەبا]]، [[مەگنەتیک]] و ڕاگوێزانی گەرمادا، دەوری سەرەکی دەگێڕێ. ئێلێکترۆنێکی گەڕۆک، بە دەور خۆیدا [[مەیدانی مەگنەتیکی]] بەدی دێنێت و لە لایەن مەیدانە مەگنەتیکییەکانی ترەوە لاڕێ دەبێ. کاتێ کە ئێلێکترۆنێک دەور هەڵدەگرێ، دەتوانێ بە شێوەی فۆتۆن وزە وەربگرێ یان دەربدات. ئێلێکترۆنەکان وێڕای ناوکی ئەتۆم کە لە [[پرۆتۆن|پرۆتۆنەکان]] و [[نۆترۆن|نۆترۆنەکان]] پێک هاتووە، ئەتۆم پێک دێنن. هەرچەن ئێلێکترۆنەکان تەنیا ٪۰٫۰۶ کێشی ئەتۆم پێک دێنن، بەڵام هێزی ڕاکێشی نێوان ئێلێکترۆن و پرۆتۆەکان دەبێتە هۆی ڕاگیربوونیان لە ناو ئەتۆمدا.

ئاڵوگۆڕ و بەشداری نێوان ئێلێکترۆنەکانی دوو ئەتۆم (یان زۆرتر)، هۆی سەرەکی جۆش خواردنی پێوەندە کیمیاییەکانە.

زۆربەی ئێلێکترۆنەکانی جیهان لە [[تەقینەوە گەورەکە|بیگ بەنگدا]] لە دایک بوون. هەرچەن شێوەگەلی تریش بۆ بەدی هاتنیان لە ئارادایە، وەک: پەڕتانیپژانی بێتای ئیزۆتۆپەکانی ڕادیۆئەکتیڤ لە پێکدادانە بەهێزەکاندا، وەک داهاتنیدادانی [[تیشکی گەردوونی|تیشکە گەردوونییەکان]] بۆ کەشی زەوی.

ئێلێکترۆنەکان لەوانەیە لەگەڵ تیاچوونی پۆزیترۆنەکان، تیابچن، یان لە کاتی پێکهاتنی ناوکی [[ئەستێرە|ئەستێرەکان]] قووت بدرێن.

ئێلێکترۆنەکان لە زۆر شوێندا بەکار دێن، وەک: [[جۆشکاری]] ، لوولەکانی تیشکی کاتۆدی، مایکرۆسکۆپی ئێلێکترۆنی، تیشک دەرمانی، لایزێر و تاودەرەکانی وردیلە.