ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
[وەشانی تاوتوێ نەکراو] | [وەشانی تاوتوێ نەکراو] |
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی 5.8.240.156 (لێدوان) بۆ دوایین پێداچوونەوەی CalakBot |
Xqbot (لێدوان | بەشدارییەکان) ب بۆت: ur:سلطنت عثمانیہ وتارێکی بەرزە؛ دەستکاریی جوانکاری |
||
ھێڵی ٤:
! colspan="2" style="background-color: #c7bf88" | <font size="3"> <center>دەوڵەتی عوسمانی </center>
|-
! colspan="2" style="background-color: #c7bf88" | <font size="3"> <center>دَوْلَتِ
|-----
| colspan="2" align="center" bgcolor="white" | [[پەڕگە:Ottoman Flag.svg|120px]]<br /> ئاڵای دەوڵەت (١٨٤٤ - ١٩٢٣)ز
ھێڵی ٤١:
|}
'''دەوڵەتی عوسمانی''' (بە [[عوسمانلی]]: {{نووسەی عەرەبی|''دَوْلَتِ عَلِيّهٔ عُثمَانِیّه''}}؛ بە [[زمانی تورکی|تورکیی نوێ]]: ''Yüce Osmanlı Devleti'')
دەوڵەتی عوسمانی لە سەدەکانی شانزە و حەڤدەدا گەیشتە لووتکەی ھێز و توانای خۆی. زۆربەی خاکی ھەر سێ قاڕەکانی جیھانی کۆن، واتە [[ئەورووپا]]، [[ئاسیا]] و [[ئەفریقا]]ی ئەگرتەوە، کە ھەموو [[ئاسیای ناوەڕاست]]، بەشێکی زۆری باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا، ڕۆژئاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقای تێ ئەکەوت. ژمارەی ویلایەتەکانی دەوڵەتی عوسمانی ئەگەیشتە ٢٩ ویلایەت. دەوڵەتێکی ئیسلامی بوو و پەیڕەویی [[شەریعەتی ئیسلام|شەریعەتی ئیسلامی]] ئەکرد. لەبەر ئەوە، سوڵتانەکانی نەوەی عوسمان نازناوی "پێشەوای باوەڕداران" و "خەلیفەی موسڵمانان"-یان ھەڵگرت. لە سەردەمی [[سوڵتان سولەیمان قانونی|سوڵتان سولەیمانی یەکەم]]، لە ڕووی سیاسی و لەشکرییەوە، دەوڵەتی عوسمانی گەورەترین ھێز بوو و [[قوستەنتینیە]]ی پایتەختی ڕۆڵی ئامرازی پێکەوەبەستنی ئایینی ئەبینی لەنێوان جیھانی ئەورووپای مەسیحی و ڕۆژھەڵاتی ئیسلامیدا. لە دوای سەردەمی سوڵتانی ناوبراو، کە بە سەردەمی زێڕینی دەوڵەتی عوسمانی دائەنرێت، لاوازی و بێھێزی دوڵەتەکەی گرتەوە. وردە وردە، ھەرچەن چەند ماوەیەکی گەشەسەندن وچاکسازی تری بە خۆیەوە بینی، بەڵام، لە ئاستی ئەوەدا نەبوون بیگەڕێننەوە بۆ ئاستی پێشتری.
ھێڵی ٥٦:
==== عوسمانی یەکەم کوڕی ئۆرتغرۆل ====
{{سەرەکی|سوڵتان عوسمانی یەکەم}}
لە دوای ئۆرتغرۆل، عوسمانی کوڕی سەرکردایەتیی ھۆزەکەی گرتە دەست. عوسمان لە ساڵی ١٢٦٥، واتە ئەو ساڵەی کە مەغۆل [[بەغدا|بەغدایان]] داگیر کرد و خەلافەتی [[دەوڵەتی عەبباسی|عەبباسییەکانیان]] ڕوخاند
دوای ئەوەی عوسمان پێی جێگیر کرد، لە میرنشینەکەی خۆیدا دەستی کرد بە فراوانکردنی وڵاتەکەی لەسەر حسابی بیزەنتیەکان. کاتێک [[مەغۆل]] دەستیان گرت بە سەر دەوڵەتی قۆنیەی سەلجووقییەوە، عوسمان خێرا سەربەخۆییی خۆی لە [[سەلجوقییەکان]] ڕاگەیاند، کە بەمەش بووە دامەززرێنەری ئەو دەوڵەتە تورکییە گەورەیە کە ھەر بە ناوی ئەوەوە ناونرا. عوسمان وەک سوڵتانێکی سەربەخۆ حوکمی دەوڵەتە نوێکەی ئەکرد. پاشان، لە ساڵی ١٣٢٦دا ئۆرخانی کوڕی شاری [[بۆرسە]]ی فەتح کرد. ھەر لەو ساڵەدا، دوای ئەوەی کە بنەڕەتی دەوڵەتەکەی دانا و ڕێگەی گەشەسەندن و بەرەوپێشچوونی بۆ کردەوە، عوسمان لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا مرد.
ھێڵی ٦٤:
==== ئۆرخانی کوڕی عوسمان ====
[[پەڕگە:Orhan I.jpg|thumb|ئۆرخانى کوڕى عوسمان]]
[[
==== مورادی یەکەم کوڕی ئۆرخان ====
[[پەڕگە:Battle on Kosovo1389.jpg|thumb|290px|right|شەرى قوسوە، بە فڵچەى ئادەم ستیڤانۆڤیچ]]
ھێڵی ٧٠:
==== بایەزیدی یەکەم کوڕی موڕادی یەکەم ====
[[پەڕگە:Chlebowski-Bajazyt w niewoli.jpg|thumb|300px|سولتان بایەزیدى یەکەم، دیلە لاى تەیمورلەنگ بە فڵچەى ستانیسلۆ چلبۆسکى]]
لە دوای شەھیدبوونی [[موڕادی یەکەم]]، [[بایەزیدی یەکەم|بایەزیدی کوڕی]] دەسەڵاتی گرتە دەست، کە ئازا وبەڕێز وتێکۆشەر بوو لە پێناوی خوادا، گرنگیەکی زۆری دا بە کاروباری سەربازی وھەوڵیدا بۆ گرتنی میرنشینە مەسیحیەکانی ئەنادۆل ولە ماوەی یەک ساڵدا دەستی بەسەردا گرتن، بایەزید وەک بروسکە لە نێوان [[بەلقان]] و [[ئەنادۆڵ]] دا ئەجوڵا بۆیە ناونرا بە (ھەورە بروسکە)، شاری ئەشھەری لە دەستی بیزەنتیەکان سەند کە دواین موڵکیان بوو لە ئاسیای بچوکدا، بە تەواوی
==== محەمەدی یەکەم کوڕی بایەزیدی یەکەم ====
ھێڵی ١٠٦:
==== سەلیمی دووەم کوڕی سولەیمان قانونی ====
[[پەڕگە:Battle of Lepanto 1571.jpg|thumb|330px|right|داستانى لیبانتۆ لە نێوان کەشتیگەلى عوسمانى وئەوروپى.]]
لاوازی دەوڵەتی عوسمانی گرتەوە و [[سەلیمی دووەم]] کە لە جێگەی سوڵتان سولەیمان قانونی باوکی ھاتە سەر حوکم، لاواز بوو و نەیئەتوانی فەتحەکانی باوکی بپارێزێت وحاکمێکی خاو ولاواز بووە، کە زیرەکی
[[پەڕگە:Sokullupasa.jpg|thumb|سەدرى ئەعزەم (محەمەد پاشا سەقڵى)]]
==== موڕادی سێیەم کوڕی سەلیمی دووەم ====
ھێڵی ١٢٠:
* لە دوای ئەحمەد، [[موستەفای یەکەم|مستەفای برای]] عەرشی گرتە دەست تەنھا بۆ ماوەی ٣ مانگ، پێش ئەوەی کە عوسمانی دووەم دەستنیشان بکرێت بۆ جێگری.
[[پەڕگە:Vienna Battle 1683.jpg|thumb|320px|گەمارۆى ڤێیەنا لە لایەن سوپاى عوسمانیەوە بۆ دوایین جار، ساڵى ١٦٨٣.]]
* [[عوسمانی دووەم]]
* ھەواڵی کوشتنی خەلیفە بڵاوبوویەوە و ئاژاوە ھەموو وڵاتی گرتەوە وشۆڕش ھەڵگیرسا لە ھەموو لایەکەوە، والیەکان دەستیان کرد بە ڕاگەیاندنی سەربەخۆییان لە دەوڵەت، ئەو سەدری ئەعزەمەی ئینکیشاریەکان دایانابوو مستەفای لابرد وموڕادی چوارەمی لە جیگەی دانا.
* [[موڕادی چوارەم]] توانی دەوڵەت پاک بکاتەوە لە ھەندێک لە شۆڕشەکان، وەک، شۆڕشی ئەبازە پاشی والی [[ئەرزەڕۆم]]، وشۆڕشی ئینکیشاریەکان وبزوتنەوەی ئەمیری [[لوبنان]]، ھەروەک بەغدا و ھەمەدان تەبرێز و یەریڤان و ھەموو ئازربایجانی سەندەوە لە سەفەوییەکان.
* لە دوای موڕادی چوارەم [[
* سوڵتان [[محەمەدی چوارەم]] ساڵی ١٦٨٧ز لابراو و [[سولەیمانی دووەم|سوڵتان سولەیمان خانی برای]] لە جێگەی دانرا، ئاژاوە ھەموو دەوڵەتەکەی گرتەوە، وشکست ڕوویکردە دەولەتی عوسمانی، نەمسا [[بێلگراد]] و بەشێک لە وڵاتی سربی داگیرکرد، وبوندقیە بەشێکی زۆری کرواتیا و دڵماسیا ومۆرەی داگیرکرد، مستەفا کوبرلی پاشا، دەوڵەتی لەو کیشانە دەرکرد کە کوڕێکی تری چاکسازی گەورە محەمەد کۆبرۆلی بوو، ھەوڵێکی زۆری دا بۆ دانانی ڕۆحی یاسا لە ناو سەربازەکان وچاکەی کرد لەگەڵ مەسیحیەکان ھەتا ھەموو مەسیحی دەوڵەتەکەی ڕاکێشا بەلای خۆیا، وتوانی بەلەگراد وھەرێمی [[ترانسلڤانیا]] بگێڕێتەوەلەگەڵ ئەوەشدا عوسمانیەکان نەیانتوانی ھیچ فەتحێکی نوێ بکەن لە سەروو ئەو سنورەی کە سولتان سولەیمان قانونی کێشابووی، ساڵی ١٦٩١ز
[[پەڕگە:Boj s Turki-Valvasor.jpg|thumb|320px|سوپاى عوسمانى لە سوپاى نەمسا ومەجەڕ ئەدەن، لە سەردەمى کۆبرۆلى.]]
* سوڵتان [[ئەحمەدی دووەم]] لە دوای سوڵتان سلێمانی دووەمی برا دەسەڵاتی گرتە دەست لە سەردەمی ئەمدا مستەفا کۆبرۆلی شەھیدکرا لە شەریک لەگەڵ نەمسای خاچپەرستدا، بوندقیە ھەندێک لە دوورگەکانی [[دەریای ئیجە]]ی گرت و سوڵتان ئەحمەدی دووەم ساڵی ١٦٩٤ز کۆچی دوایی کرد.
* پاشان سوڵتان [[موستەفای دووەم]] کوڕی موڕادی چوارەم دەسەڵاتی گرتە دەست،عوسمانیەکان سەرکەوتن بەسەر پۆڵەندا وقەیسەری ڕوسیان ناچارکرد گەمارۆ لە سەر شاری ئازوڤ ھەڵگرێت، و[[بۆسنە]] و ھەندێک دوورگەکانی دەریای ئیجەیان گێڕایەوە، بەڵام ڕوس ئەونەی نەبرد گەڕانەوە بۆ گرتنی ئازوڤ وسەرکەوتن بەسەر عوسمانیەکان لە شەڕی زانتە، وڕێکەوتن لەگەڵ ھەندێک لە وڵاتەکانی ئەوروپا لە دژی دوڵەتی عوسمانی وناچاریان کرد ڕێکەوتننامەی کارلۆڤیچ ئیمزابکات کە شاری ئازوڤی لە دەستدا لە بەرژەوەندی ڕوسیا، وپاشماوەی وڵاتی مەجەر بۆ نەمسا بێت و[[ئۆکرانیا]] وبودۆلیا بۆ پۆڵەندا بێت، دلماسیا وھەندێک دوورگەکانی دەریای ئیجە بۆ بوندقیە بێت. ئەم ڕێکەوتنە سەرەتای کشانەوەی عوسمانیەکان بوو لە ئەوروپا وچوونە سەردەمی خێرا لێک ھەڵوەشانەوە بوو، ئینکیشاریەکان داوای لابردنی سەدریان کرد وخەلیفە ڕەتی کردەوە لەبەر ئەوە خەلیفەیان لابرد وچوار مانگ دوای ئەوە مرد.
[[پەڕگە:Axel Sparre - Karl den XII, 1682-1718, kung av Sverige.jpg|thumb|right|پاشاى سوید (شارلى دوانزەیەم)، کە داواى یارمەتى لە دەوڵەتى عوسمانى کرد.]]
* بارودۆخی عوسمانی زیاتر تێک چوو لەسەرەتای سەدەی ١٨داو لە سەردەمی سوڵتان [[ئەحمەدی سێیەم]]، [[سوید]] داوای یارمەتی عوسمانیەکانی کرد بۆ شەڕ لەگەڵ ڕوسدا، عوسمانیەکان ئەو فرسەتەیان لەبەردەستا بوو کە دەست بگرن بەسەر قەیسەری ڕوس بوتڕسی گەورە، بەڵام سەدری ئەعزەم گەمارۆکەی ھەڵگرت لەبەرامبەر ڕەشوەدا، ئەمەش عوسمانیەکانی ناچار کرد ڕێکەوتنێکی تازە ئیمزا بکەن (ڕێکەوتنی بیسارۆڤیچ) کە عوسمانیەکانیان ناچارکرد دوورگەی کریت بگێڕنەوە بۆ بوندقیە، ودەست لە بەلەگراد و بەشێکی وڵاتی [[سڕب]] و ئەفلاق ھەڵگرێت بۆ نەمسا وبوندقیە کۆنترۆڵی دلماسیا بکات لەبەرامبەردا مۆرە بگێڕێتەوە بۆ عوسمانیەکان،
* پاشان سوڵتان [[مەحموودی یەکەم]] حوکمی گرتە دەست، لەم سەردەمەدا ھەندێک لە شارەکانیان گەڕاندەوە بۆ سەفەویەکان وەک [[ھەمەدان]] و[[تەبرێز]] ولوڕستان ، پاشان شەڕ ھەڵگیرسایەوە لە نێوان عوسمانیەکان و روسیادا، دوای ئەوەی [[ڕوسیا]] بە پاڵپشتی نەمسا پۆڵەندا داگیرکرد، دەولەتی عوسمانی لەگەڵ فارسەکان یەکی گرت و شکستی بە سوپای ڕوسی و نەمسا ھێنا وتۆڵەی لە نەمسا کردەوە بەوەی ناچاریکرد کە ئیمزای ڕێکەوتنی بەلەگراد بکات، بە پێی ئەمەش بەلەگراد و بەشێک لە وڵاتی سرب وئەفلاق گەڕێنرایەوە بۆ دەولەتی عوسمانی و ڕوسیا ئەبێت قەڵاکانی شاری ئازۆڤ بڕوخێنێت وھیچ لە کەشتیە جەنگی و بازرگانیەکانی بە دەریای ڕەشدا نەڕوات.
* پاشان سوڵتان [[عوسمانی سێیەم]] دەسەڵاتی گرتە دەست بۆ ماوەی سێ ساڵ، لەم سەردەمە ھیچ ناکۆکی دەرەوە ڕووی نەدا وگرنگی دا بە چاکسازی ناوخۆ.
ھێڵی ١٣٧:
==== سوڵتان سەلیمی سێیەم ====
سەردەمی چاکسازیی ڕاست ودروست لە سەردەمی سولتان [[سەلیمی سێیەم]] دەستی پێردکە لە پێشەنگی چاکساز وسەرکردە ڕاستیەکانی دەوڵەتی عوسمانی دائەنرێت، وئەوانی دوای خۆی ڕێگای ئەمیان گرت، وچاکسازیەکانی ھەموو ڕوویەکی ژیانی گرتەوە، لە بەڕێوەبردن وڕۆشنبیری وئابوری وکۆمەڵایەتی وسەربازی. وخاوەن ڕۆشنبیریەکی فراوان بوو، کاتێک ھاتە سەر حوکم سەروەتەکانی وڵات لە ئاستیکی نزمدا بوو، وعوسمانیەکان لەشەڕدا بوون لەگەڵ نەمسا وڕوسیا بەڵام لێرەدا چاودێری قەدەر ھات وشۆڕشی فەڕەنسا ھەڵگیرسا، ئیمپراتۆری نەمسا ترسا لەوەی بگاتە وڵاتەکەی ئەویش، ڕێکەوت لەگەڵ عوسمانیەکان وبەلەگراد و وڵاتی سربی گەڕاندەوە بۆیان، سوڵتان سەلیم سودی لە پێشکەوتنی ڕۆژئاوا وەرگرت و بیرۆکەی ڕژیمی سەربازی دانا لە جێگەی سوپای ئینکیشاری
لە گرنگترین ڕووداوەکانی سەردەمی سوڵتان سەلیمی سێیەم، ھەڵمەتە فەڕەنسیەکان بوو بۆ سەر میسر بە سەرکردایەتی [[ناپۆلیۆن بۆناپارت]]، بەم شێوەیە دوژمنەکانی دوێنێ بوونە ھاوڕێ وبە پێچەوانشەوە، ھاوڕێیەتی فەڕەنسی عوسمانی کۆتایی ھات کە لە سەردەمی سوڵتان سلێمان قانونی کرابوو، وڕوسیا وبەریتانیا ڕێکەوتن لەگەڵ عوسمانیەکان بۆ دەرکردنی [[فەڕەنسا]] لە میسر، ھەر لەم سەردەمەدا کۆمار سەربەخۆی [[یۆنان]] پێک ھات لە ژێر چاودێری عوسمانیەکان.
ھێڵی ١٤٥:
[[پەڕگە:Mahmud II.jpg|thumb|right|سوڵتان مەحمودى دووەم.]]
لەم سەردەمە ڕووداوی گرتگ ڕوویدا لە ئاستی ناوخۆ ودەرەوە، ئەو لاوازیەی گەورەیەی دەوڵەتی عوسمانی گرتبوویەوە دوو ئاڕاستەی تیا دەرکەوت، یەکەمیان، ئەگەڕایەوە بۆ ئەو لاوازیەی دەوڵەتی عوسمانی گرتەوە بە ھۆی دوورکەوتنەوە لە ئیسلامەوە، ودووەمیان، لاسایی کردنەوەیەکی کوێرانەی ئەوروپا تا عوسمانیەکان بگەن بە پێشکەوتن. لە ئەنجامی ئاڕاستەی یەکەمیاندا بزوتنەوەی وەھابی دەرکەوت لە [[نیمچە دوورگەی عەرەبی]]،بانگەوازی پاککردنەوەی ئیسلامی ئەکرد لە ھەموو ئەو شتانەی خۆیان پیا ھەڵواسیوە بە دریژایی سەدەکان، سوڵتان محەمەد بە پێویستی زانی ئەم کۆمەڵەیە لەناو ببات کە ئەترسا وشەی [[ئیسلام]] جیابکەنەوە، محەمەد عەلی پاشای والی میسری ڕاسپارد بە دەستگرتن بەسەریاندا، ئەویش ئەوەی ئەنجامدا کە داوای لێکرابوو، وبزوتنەوەکەی لەناوبرد، ولە سەرەتای سەردەمی مەحمودی دووەمدا چەند دەوڵەتێکی ئەوروپا سەربەخۆییان ڕاگەیاند لە دەوڵەتی عوسمانی، کە سەرەتای جیابوونەوەی ئەوروپای ڕۆژھەڵات بوو لە دەوڵەتی عوسمانی، کاتێک سربیەکان دووجار شۆڕشیان کرد وداوای سەربەخۆییان کرد، دووجار دەوڵەتی عوسمانی لەناوی بردن، وپاشان بەڵێنی دا دەست وەرنەداتە کاروباری ناوخۆی [[سڕب]]، ودەسەڵاتی عوسمانی لە سڕبدا تەنھا لەسەر یەک قەڵا بێت، خێرا بە دوای ئەوە عەلی پاشای والی شاری یانیەی [[ئەلبانیا]] شۆڕشی کرد، سوڵتان سوپایەکی بۆ نارد توانیان دەستی بەسەرا بگرن ولەسێدارەیاندا، کێشەکان لە کۆڵ دەوڵەتی عوسمانی نەبوونەوە، یۆنانیەکان شۆڕشیان کرد بۆ سەربەخۆبوون، وئەو تیپە سەربازیە عوسمانیانەی نێرابوون بۆ سەرکوتکردنیان تێک شکان، لەبەر ئەوە سوڵتان داوای لە محەمەد عەلی پاشای والی میسر کرد شۆڕشی یۆنان خامۆش کات، کە ئەویش بەدەم داواکەوە چوو وکەشتی جەنگی نارد بۆ یۆنان، وتوانی سەرکەوتنی گەورە بە دەست بھێنێت بەسەر یۆنانیەکاندا، لەگەڵ ئەوەی یۆنانیەکان شۆڕشەکەیان سەرکەوت وسەربەخۆیی ولاتەکەیان جیا کردەوە لە دەوڵەتی عوسمانی دوای ئەوەی یارمەتیانەی لە وڵاتە ئەوروپیەکانەوە پێیان گەیشت، ھەروەک کەشتیگەلی عوسمانی تیک شکا لە شەڕی ناڤارین ساڵی ١٨٢٧ز لەسەر دەستی کەشتیە بەریتانی وڕوسیەکان.
ئەم سەردەمە جیا دەکرێتەوە بە دارمانی خێرای دەوڵەتی عوسمانی و لە دەستدانی زۆربەی دەستکەوتەکانی لە ئەوروپادا، [[مەحموودی دووەم|سوڵتان مەحمود]] چەند چاکسازیەکی گەورەی ئەنجامدا تا دەوڵەتەکەی لە ئاستی ئەوروپای ڕۆژئاوادا بێت لەبەرەوپێشچوندا، یەکەم ئیش کردی ھەڵوەشاندنەوەی ئینکیشاریەکان بوو، کە ھەوڵی یاخی بوونیان دا وکۆبوونەوە لە مەیدانەکانی ئەستانە، عوسمانیەکان تۆپبارانیان کردن،
[[پەڕگە:Naval Battle of Navarino by Garneray.jpg|thumb|320px|داستانى ناڤارین لە نێوان کەشتیگەلى عوسمانى وئەوروپى، بە فڵچەى لویس ئەمپڕاوز.]]
ڕوسیا بڕیاری شەری دا لەگەڵ عوسمانیەکان دوای ئەوەی دەوڵەتی عوسمانی دانی نەنا بە بریارەکانی کۆنگرەی لەندەن کە ئاماژەی بە سەربەخۆیی [[یۆنان]] کرد، [[ڕوسیا]] توانی بەگدان و ئەفلاق داگیر بکات وگەیشتە شاری [[ئەدەرنە]] وھەڕەشەی ڕوخانی [[ئەستانە]]ی ئەکرد، [[بەریتانیا]] و[[فەڕەنسا]] ھاتن بۆ ئەوەی ڕوس بوەستینن لەبەرەو پێشچوون لە ترسی بەرژەوەندی خۆیان لە ڕۆژھەڵات، ڕێکەوتنی ئەدرنە ڕوویدا لە نیوان ڕوس و عوسمانی کە بڕیار درا ڕوسیا زەویەکانی داگیری کردووە بگەرێنێتەوە بۆ عوسمانیەکان، بەرامبەر ئەوەی ڕوسیا قەرەبوو بکریتەوە لەو زیانانەی لێی کەوتووە وچەند تایەتمەندیەکی ھەبێت، وڵاتی سڕب سەربەخۆیی بدرێتێ ودەوڵەت ھەموو قەڵاکانی بۆ بگەڕێنێتەوە، و لە ناوەڕاستی ساڵی ١٨٣٠ز پەیوەندی نێوان عوسمانی و فەڕەنسیەکان تێکچوو جارێکی تر، کە فەڕەنسا دەستی گرت بە سەر [[جەزائیر]]دا بە بیانووی ڕێگرتن لە دوژمنایەتی موسڵمانان بۆ کەشتیە بازرگانیەکانی، بەم شێوەیە دەوڵەتی عوسمانی جەزائیری بەتەواوی لەدەستدا لەگەل ئەو بەرەنگاریە گەورەیەی بە سەرکردایەتی عەبدول قادر جەزائیری کردیان بۆ ماوەی ١٧ ساڵ ناچاربوون خۆیان بەدەستەوە بدەن.
لەدوای کەوتنی جەزائیر کێشەکان بەردەوام بوون لە دەوڵەتی عوسمانی کە والی میسر محەمەد عەلی پاشا تەماعی فراوانکردنی دەسەڵاتی خۆی گرتی لە کاتێکا بەھێزترین والی عوسمانیەکان بوو لە ڕۆژھەڵاتی عەرەبی، کە پیشتر سوڵتان مەحمود بەڵێنی ولایەتی شامی بە محەمەد پاشا دابوو لە بەرامبەر خزمەتەکانیا بەڵام دواتر پاشگەزبوویەوە لەو بەڵێنە کاتێک ھەستی کرد بوونی محەمەد پاشا لە [[شام]] خۆی مەترسیە بۆ دەوڵەتی عوسمانی، محەمەد عەلی بڕیاری دا کە ولاتی شام بەزۆر بگرێت، سوپاکەی نارد بەرەو [[فەلەستین]] وگرتی پاشان رۆیشت بەرەو کەنارەکانی لوبنان ویەک لە دوای یەک گرتنی،وبەخێرایی ڕۆیشت بەرەو سوریای ناوەڕاست وباکور، وسوپاکەی ڕۆیشتن بەرەو [[ئەنادۆڵ]] وھێزە عوسمانیەکانیان لە [[قۆنیە]] شکاند، کە ھەموو جیھان بینیان کۆتایی دەوڵەتی عوسمانی نزیکە. لە دوای شکستی قۆنیە سوڵتان مەحمود داوای یارمەتی ئەوروپای کرد، کەس داواکەی قبوڵ نەکرد ڕوسیا نەبێت،
==== سوڵتان عەبدول مەجیدی یەکەم ====
[[پەڕگە:Sultan Abdulmecid Pera Museum 3 b.jpg|thumb|سوڵتان عەبدول مەجیدى یەکەم]]
سوڵتان [[عەبدول مەجیدی یەکەم]] لە دوای
[[پەڕگە:Battle-of-sinope.jpg|thumb|300px|right|ڕووبەڕووبونەوەى دەریایی لە شەڕى قەڕم، لە نێوان عوسمانى وڕوسیەکان]]
کێشەی ڕۆژھەڵاتی لە کۆتایی سەدەی ھەژدەوە ئەم شێوازەی ئێستای وەرگرت، لەگەڵ ھاتنەدواوەی فراوانبونی عوسمانی لە ئەوروپادا
لە کۆتاییەکانی سەردەمی سوڵتان عەبدول مەجیدی یەکەمدا، ئاژاوەیەکی تائیفی گەورە لە شام بڵاوبوویەوە لە دیمەشق وبیقاع وشاخی لوبنان لە نێوان مەسیحی وموسڵمانەکان بە گشتی ودروز وموارنە بە تایبەتی، کوشتارگەی گەورە ڕوویدا لە نیوانیان وژمارەی قوربانیەکان گەیشتە ١٢ ھەزار کەس، نوێنەرەکانی بەریتانیا وفەڕەنسا ھەردوو لایان ھانئەدا بۆ تۆڵە سەندنەوە وشۆڕشکردن، سوڵتان ترسا لە دەستێوەردانی دەرەوە، داوای لە بەرپرسە عوسمانیەکانی دیمەشق وبەیروت کرد کە بەپەلە بێدەنگیانکەن، وبەباشی داواکەیان جێبەجێ کرد، ودەوڵەتە ئەوروپیەکان فشاریان خستە سەر سوڵتان کە لیژنەیەکی نێودەوڵەتی دروست بکرێت بۆ گەڕاندنەوەی ھێمنی بۆ شاخەکانی لوبنان ودیمەشق، ، سوڵتان عەبدول مەجید کۆچی دوایی کرد ساڵی ١٨٦١ز، دوای ئەوەی چەند چاکسازیەکی باشی کرد، دیارترینیان فەرمانی یەکسانی ئاینی بوو لە نێوان ھەموو دانیشتوانی دەوڵەتەکەیدا لە ساڵی ١٨٥٦زدا دەرچوو و بارودۆخی عوسمانیەکانی باش کرد وژمارەی خوێندەوارەکانی زیاد کرد، کە دواتر یارمەتی ژیانەوەی ئابوری دەوڵەتەکەی دا.
ھێڵی ٢٢٦:
{{col-begin}}
{{col-1-of-3}}
* [[ئیسلام]]
* [[تورکیا]]
* [[خەلافەت]]
* [[درەختی خێزانیی سوڵتانە عوسمانییەکان]]
{{col-2-of-3}}
* [[خەلافەتی ڕاشدین]]
* [[دەوڵەتی ئەمەوی|خەلافەتی ئەمەوی]]
* [[خەلافەتی عەبباسی]]
* [[دەوڵەتی سەلجووقی]]
{{col-2-of-3}}
* [[سوڵتان عوسمانی یەکەم]]
* [[سوڵتان محەمەد فاتیح]]
* [[سوڵتان سولەیمان قانونی]]
* [[عەبدول حەمیدی دووەم]]
{{col-end}}
ھێڵی ٢٥٠:
{{مێژووی ئیسلام}}
[[پۆل:وڵاتە پێشووەکانی ئەفریقا]]
[[پۆل:وڵاتە پێشووەکانی ئاسیا]]
Line ٢٥٧ ⟶ ٢٥٨:
[[پۆل:ویلایەتەکان و مەڵبەندەکان، دامەزرانی ١٢٩٩]]
[[پۆل:شەڕی جیھانیی یەکەم]]
{{Link FA|ar}}
{{Link FA|ja}}
{{Link FA|sl}}
{{Link FA|ur}}
{{Link GA|lv}}
{{Link GA|no}}
|