یارییەکانی ئۆڵمپیک: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب ربات: zh-classical:奧林匹克運動會 یک مقالهٔ خوب است
ب بۆت: as:অলিম্পিক وتارێکی بەرزە؛ دەستکاریی جوانکاری
ھێڵی ٢:
'''یارییە ئۆڵۆمپییەکان''' یان '''ئۆڵۆمپیاد''' (بە [[ئینگلیزی]]: ''Olympic Games'') ڕووداوێکی وەرزشی جیھانییە، یاریزانانی جۆرەھا [[وەرزش]] بەشداری تیادا ئەکەن ، ھەموو چوار ساڵ جارێک سازئەدرێ . کاتی خۆی لە [[یۆنان]] ساز ئەکرا ، بەڵام دواتر خانەدانێکی [[فەڕەنسی]] کە ناوی (پیێر فریدی بارون دی کۆبەرتان) ، لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەھەمی زایینی زیندووی کردەوە. بۆیە لە ساڵی (١٨٩٦ز) تا ئێستا ھەموو چوار ساڵ جارێک سازکراوە ، تەنھا لە ماوەی ھەردوو [[جەنگی جیھانی یەکەم]] و دووەمدا نەبێ . لەساڵی (١٩٢٤ز)شدا یاری ئۆڵۆمپی زستانەش دامەزرا. بەڵام لەوەتەی ساڵی ١٩٩٤ز ئەم یارییانە ناوە ناوە لەساڵی جیا جیا سازئەکرێن بەھۆی ڕێکەوتنی یارییە ئۆڵۆمپییە ھاوینییەکان.
 
== مێژوو ==
[[پەڕگە:Olympia-stadion.jpg|چەپ|250px|وێنۆک|یاریگای ئۆڵمپی لە [[یۆنان]]]]
مێژووی ئۆڵۆمپی دابەشدەکرێت بۆ دوو قۆناغ، یەکەمیان مێژووی ئۆڵۆمپی کۆن، لەگەڵ مێژووی ئۆڵۆمپی نوێ.
 
=== مێژووی ئۆڵۆمپی کۆن ===
شارەزایان مێژووی دروستبوونی ئۆڵۆمپی کۆن دەگەڕێننەوە بۆ ٧٧٦ ساڵ پێش زایینی لە وڵاتی [[یۆنان]] بە ئاماژەدان بەوەی کە لەسەر دیواری پەرستگاکان نوسراوە و کە چوارساڵ جارێک یارییەکانی بەڕێوەدەچوو، بەڵام ھەندێکی تر لە شارەزایان مێژووی ئۆڵۆمپی کۆن دەگەڕێننەوە بۆ [[١٤٠٠]] ساڵ پێش زایینی.
سەرەتای رکابەریکردنی یارییەکانی ئۆڵۆمپی بە یاری راکردن دەستی پێکردووە کە ماوەکەی ١٨٦ یاردە بوو، دواتر زیادکراوە و بووەتە ٨٠٠ یاردە، پاشان یارییەکانی [[زۆرانبازی]] و بۆکسێن و پێشبڕکێی راکێشانی عەرەبانە کە جوار [[ئەسپ]] رایدەکێشا، ھەروەھا ماوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیات لە رۆژێک بۆ ٥ رۆژی دەخایاند ، ھەروەھا بەشدارانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیات بۆ ماوەی مانگێک پێش دەستپێکردنی یارییەکان دەگەیشتنە شوێنی یارییەکان بۆ ئەنجامدانی مەشق و پرۆڤە کردن، خەلاتی وەرزشکارە سەرکەوتووەکانیش بریتی بوو لە شێوەی کلیلێک لە گەڵای [[زەیتون]] و پاشان تاجێک دەخرایە سەری سەرکەوتووەکان، ئەم گەڵایانەش پیرۆز بوون چونکە لە نزیک پەرستگاکان دەڕوێنراو (ھەرقل بگرس) یەکەم داری لە نزیک پەرستگای (زیوس) لە [[ئەسینا]] چاند.
ھەروەھا بەشدارانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیات تەنھا ھاوڵاتیان و وەرزشکارانی ئاسایی بەشدارییان تێدا نەدەکرد، بەڵکو مەلیک و دەسەڵاتدارانی ئەوکاتیش بەشدارییان دەکرد، نموونەش مەلیکی یۆنانی (فیلیپ مەقدۆن) لە سێ خولی یەک لە دوای یەکدا بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیاتی کردووە، ھەروەھا ئیمپراتۆری ڕۆمانی (تابیدۆس) بەشداری تێدا کردووە، کە [[یۆنان]] بەشێک بووە لە [[ئیمپڕاتۆرییەتی ڕۆمانی]].
 
=== مێژووی ئۆڵۆمپی نوێ ===
 
مێژووی ئۆڵۆمپی نوێ لە ساڵی [[١٧٦٦]] ەوە دەست پێدەکات پاش ئەوەی ئۆڵۆمپی کۆن تووشی داڕمان ھات بەھۆی چەند ڕوودانی جەنگ و رووداوە سروشتییەکانی وەک( زەمین لەرزە و لافاو و ھتد …).
ھێڵی ١٨:
دواتر و لەسەردەستی ھاوڵاتییەکی بە ڕەگەز فەرەنسی بە ناوی (بارۆن دی کۆپەرتان) کە لە ساڵانی نێوان ([[١٨٦٣]]-[[١٩٣٧]])دا ژیاوە و دواتریش بووە سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی لە ساڵی [[١٨٩٦]] ، بیرۆکەی سەرھەڵدانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاتی بنیاتناو سەرکەوتنی بەدەستھێنا لە بانگھێشتکردنی وەفدە بیانییەکان بۆ بەشداریکردن لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیات، پاشان لە ساڵی [[١٨٩٤]] بناغەی لیژنەی ئۆڵۆمپی دانرا بۆ سەرپەرشتی کردنی یارییەکانی ئۆڵۆمپیات و فیکیلاس بووە سەرۆکی لیژنەی ئۆلۆمپی نێودەوڵەتی و بۆ ماوەی دوو ساڵ بەردەوام بوو لە پۆستەکەی، ھەروەھا یەکەمین خولی ئۆڵۆمپی لە ئەسیناوە سەریھەڵداو لە بەرواری ٦/٤/١٨٩٦ یەکەم خولی ئۆڵۆمپی دەستیپێکردو ماوەی ١٠ رۆژی خایاند، ھەروەھا لیژنەی ئۆڵۆمپی بۆ بەڕێوەبردنی یەکەم خولی ئۆڵۆمپی پەنایان بردە بەر کۆکردنەوەی کۆمەک و ھاوکاری بۆ بەڕێوەچوونی یارییەکان، دواتریش دەستورێک دانرا بە ناوی دەستوری ئۆڵۆمپی و ھەموو خولێکی ئۆڵۆمپی لەسەر ئەو دەستورەو بە پێی یاساکانی بەڕێوەدەچوو، بەم شێوەیە دوای ١٥٠٥ ساڵ دابڕان یەکەم خولی یارییەکانی ئۆڵۆمپیات لە ئەسینا و لەسەر دەستی فەرەنسییەک دەستی پێکردەوە.
 
== ئۆڵۆمپییە کۆنەکان ==
یارییە ئۆلۆمپییەکان بە ناسراوترین خولی وەرزشی دائەنرێن لە [[مێژووی کۆن]]دا. بۆیەیش بەم ناوەوە ناونراوە چونکە ناوی شارێکی [[یۆنان]]یە ، کە پێشتر پەرستگا بوو. لەساڵی ٧٧٦پ.ز سەری ھەڵداوە ، ھەرچوار ساڵ جارێک لەسەر شەرەفی (زۆس) ی خواوەندی گەورەی یۆنانیەکان و خێزانەکەی (ھیرا) سازئەکرا ، و حەوت ڕۆژی ئەخایاند. یارییە ئۆڵۆمپییەکان تەنھا وەرزشێک نیە ، بەڵکو مانا و سیمایێکی ئایینی و نیشتیمانی ھەیە.
مەزەندە ئەکرێ کە ھەرقەل شەش وەرزشی داھێنابێ . لەسەدەی پێنجەمی پێش زایین ، ژمارەی یاری و پێشبرکێکان گەیشتە ١٣ یاری ، ١٠ یاری بۆ پیاوان ، ئەوانی تریش بۆ منداڵان ، دە یاریەکەش ئەمانە بوون : چوار پێشبڕکێی جۆراوجۆر لە ڕووی دوژمن ، زۆرانبازی ئازاد ، بۆکسێن ، زۆرانبازی یۆنانی ، پێشبڕکێی [[ئەسپ سواری]] ، پێشبڕکێی گالیسکە ، پێنج گۆشەکی.
ھێڵی ٢٤:
[[پەڕگە:Olympic-flag-Victoria.jpg|thumb|ئاڵای ئۆڵەمپیاد]]
 
==هەڵبژاردە ھەڵبژاردە براوەکان ==
لە ئۆڵەپیادا سێ مەدالیا دەدرێت براوەکان ئەوانیش [[زێڕ]] و [[زیو]] وە [[بڕۆنز]]
لەخوارە باشترین لەو ووڵاتانەی کە ئەنجامی بەرچاویان بەدەست هێناوەھێناوە لە ئۆڵەمپیاد ئەم ڕیزبەندە بەر لە ئۆڵەمپیادی لەندەنی ساڵی ٢٠١٢ دانراوە
{| class="wikitable"
|-
ھێڵی ٤٣:
| بەڕیتانیا || ٢٠٧ || ٢٥٥ || ٢٥٣ || ٧١٥
|-
| ئەڵمانیای ڕۆژهەڵاتڕۆژھەڵات || ١٥٣ || ١٢٩ || ١٢٧ || ٤٠٩
|-
| سوید || ١٤٢ || ١٦٠ || ١٧٣ || ٤٧٥
ھێڵی ٤٩:
| چین || ١٦٣ || ١١٧ || ١٠٦ || ٣٨٦
|-
| هەنگاریاھەنگاریا || ١٥٩ || ١٤١ || ١٥٩ || ٤٥٩
|}
 
 
 
== سەرچاوە ==
* [http://www.rengar.com ماڵپەڕی ڕەنگکار]
* http://en.wikipedia.org
* وێکپیدیای عەرەبی
* http://www.yariga.net
 
 
== پەراوێزەکان ==
{{reflist}}
 
 
{{یارییە ئۆڵۆمپییەکان}}
 
[[پۆل:یارییەکانی ئۆڵمپیک]]
[[پۆل:ڕووداوە وەرزشییەکان، دامەزرانی ١٨٩٦]]
 
{{Link FA|as}}
{{Link FA|bs}}
{{Link FA|de}}