ناوی بەکارھێنەر: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١:
[[Wêne:Username Password.jpg|left|thumb|300px|ناوی بەکارھێنەر و تێپەڕوشە لە ماڵپەڕی وێبلاگی [[کوردبلاگێر]] [http://kurdblogger.com Kurdblogger.com] دا بە '''ناو''' و و'''شەی نھێنی''' نووسراوە.]]
'''ناوی بەکارھێنەر''' یان کە لە ھەندێک سیستەم دا بە '''ناو''' یان '''بەکارھێنەر'''ی تەنیاش دەنووسرێت لە کۆمپیۆتر دا بریتیە لە ناوێکی تایبەت بۆ ناسینەوەی کەسێک لە سەر سیستەمێکی کۆمپیۆتر دا. بۆ نموونە، لەوانەیە کۆمپیۆترێک بە چەند ئەژمێر (ئەکانت)ـەوە دابمەزرێت، وە ھەرکام لە ئەکانتەکان ناوی بەکارھێنەری تایبەتی خۆی ھەبێت. زۆرێک لە ماڵپەڕەکان بە بەکارھێنەرانی خۆیان ڕێگە ئەدەن ناوێکی بەکارھێنەر ھەڵبژێرن بۆ ئەوە بتوانن تایبەتمەندییەکانی ئەم ماڵپەڕە بە پێی ویستی خۆیان بگۆڕن یان ئەژمێرێکی سەرھێڵ (ئانلاین) بۆ خۆیان دروست بکەن. بۆ نموونە لەوانە بانکێک بە بەکار‌ھێنەرانی خۆی ڕێگە بدات یەک ناوی بەکارھێنەر ھەڵبژێرن بۆ دەستگەیشتن بە زانیارییەکانی حسابی بانکی خۆیان لە ڕێگەی سیستەمی ئێلکترۆنیەوە. سرویسەکانی ئیمەیل لەوانە [[جیمەیل]]، [[ھاتمەیل]] و [[یاھوومەیل]] لە سەر بەکارھێنەرانی خۆیان فەرزیان کردووە کە یەک ناوی بەکارھێنەر بۆ خۆیان ھەڵبژێرن بۆ ئەوە بتوانن لە سرویسەکەی ئەوان کەڵک وەربگرن.