ئانتۆن چێخۆڤ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١:
[[File:Chekhov 1898 by Osip Braz.jpg|thumb|Anton Chekhov]]
'''ئانتۆن چیخۆڤ''' (بە ئینگلئزی:Anton Chekhov)، 29ی کانوونی دووەمی 1870 - 15ی تەمووزی 1904 کورتەچیرۆک و شانۆنووسی رووسی بووە کە بەیەکێک لەهەرە نوسەرە بەناوبانگەکان دادەنرێت لە بواری نوسینی کورتە چیرۆکدا.
 
 
== ژیانی سەرەتای ==
ئانتۆن چیخۆڤ لە ''تاگانڕۆگ'' (Taganrog) لە دایکبووە کە شارێکە لە ڕووسیا. باوکی پاڤیڵ، خاوەنی فرۆشگای سەوزە و میوە بووە. دایکی یەڤگەنیا، هەندێک جار چیرۆکی مناڵی خۆی بۆ ئانتۆن چیخۆف گێڕاوەتەوە.
 
لە ساڵێ 1876، باوکی چیخۆڤ مایەپووچ بووە. لەوەو دواتر خیزانی چیخۆڤ زۆر هەژارکەوتن، چیخۆڤ ئەبوایە پارەی خوێندنەکەی خۆی بدایە، ئەم پارەیەی لە ڕێگەی وانەوتنەوەی تایبەتی و ڕاوکردنی باڵندە و فرۆشتنی لەگەڵ نوسینی کورتە چیرۆک بۆ ڕۆژنامەکان پەیدا کردووە، وە هەرکاتێکیش پارەی زیاتری دەست بکەوتایە بۆ خێزانەکەی دەناردەوە، لە قۆناغی خوێندنی قوتابخەنەدا، کۆمەلێک چیرۆکی زۆری نوسەرە بەناوبانگەکانی خوێندوەتەوە، لەو نوسەرانە میگێل دی [[سێرڤانتێس]] و [[ئارسەر شۆپنھاوەر]] .
ھێڵی ١١:
 
== پیشەی نووسین ==
لە کاتێکدا کە لەزانکۆی مۆسکۆ بووە، چیخۆڤ کۆمەڵە کورتە چیرۆکێکی زۆری نوسیوە بۆ ئەوەی بتوانێت لەو ڕێگەیەوە پارەی خوێندنەکەی پەیدا بکات و بەشێکیشی بنێرێتەوە بۆ خێزانەکەی.لە ساڵی 1886، یەکێک لەهەرە ڕۆژنامە بەناوبانگەکانی ڕووسیا، نیو تایمس (New Times) داوای لێکرد چیرۆک لە ڕۆژنامەکەیاندا بڵاو بکاتەوە. پاشتر بەزووی چیرۆکەکانی ناوبانگیان پەیدا کرد، خەڵاتی پوشکینی وەرگرت بۆ نوسینی کۆمەلە چیرۆکێک بە ناوی ''لە زەردەپەڕ'' (At Dusk).
 
لە ساڵی 1887، چیخۆڤ شانۆییەکی نووسی بەناوی ''ئیڤانۆڤ''(Ivanov) ،چیخۆڤ شانۆییەکەی بە دڵ نەبوو بەڵام ڕەخنەگرەکان بەدڵیان بوو.
 
لە ساڵی 1890 چیخۆڤ ڕۆشت بۆ دورگەی سەخالین بۆ یەکێک لە گرتووخانەکان. قسەی لەگەڵ زۆرێک لە بەندکراوەکان کردوو بۆی دەرکەوت کە زۆر بە خراپی و تووندی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. بەندکراوەکان زۆر جار لێیان دەدرێت. هەروەها لەو گرتووخانەیە منداڵیشی لێبووە. زۆر بەمە توڕە بوو کتێبێکی دەربارەی دورگەی سەخالین (The Island Of Sakhalin ) بە ناوی ''کوشتنەکە'' (The Murder).
 
لە ساڵی 1892، خانویەک و کۆمەڵێک پارجە زەوی کڕی لە نزیک [[مۆسکۆ]] بەناوی مێلیخۆڤۆ(Melikhovo). لەکاتێکدا لەوێ دەژیا دەستی یارمەتی بۆ دانیشتووی ئەو نزیکانە درێژ دەکردوو بە کڕینی خواردن و جلوبەرگ بۆیان، هەروەها چارەسەرکردن و دەرمان پێدان بە نەخۆشەکان.
 
هەر لە مێلیخۆڤۆ شانۆی نەورەسەکە (The Seagull)ی نووسی، بە ماوەیەکی کەم دوای ئەمە شانۆی ''خاڵە ڤانیا''(Uncle Vanya)ی نووسی ،دواتر دوو شانۆی گەورەی تری نوسی بە ناوەکانی ''سێ خوشک''(Three Sisters) و ''باخی گێلاسەکە''''دەقی لار'' (The Cherry Orchard) ، ئەم چوار شانۆیە تا ئەمڕۆکەش شانۆی لەسەر دەکەرێت.
 
== ژنهێنان و نەخۆشی و مردنی ==
لە ساڵی 1897 توشی نەخۆشی [[دەردەباریکە]](سیل) دەبێت, پزیشکەکان پێی ڕادەگەیەنن کە دەبێت شێوازی ژیانی بگۆڕێت، بیە دەچێت بۆ ناوچی یەڵتا و لەوێ ڤێلایەک دەکڕێت پاشان لەوێ ژیانی هاوسەری لەگەڵ ژنێک دروست دەکات بە ناوی ئۆلگا نایپەر(Olga Knipper)، لە یەلتا هەندێک چیرۆکە هەر بەناوبانگەکانی نوسی یەکێک لەوانە بەناوی ''خانم لەگەڵ سەگەکەدا''(The Lady With The Dog).
 
لە ساڵی 1904 زۆر نەخۆش دەکەوێت و هەر لە هەمان ساڵیشدا کۆچی دوای دەکات لە [[ئەڵمانیا]]