مۆریسکۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروستکرد بە «'''مۆریسکۆ'''کان (بە ئیسپانیایی: Moriscos) بە ئەو موسڵمانە ئیسپانیاییانە دەوترێ کە لە سە...»ەوە
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٣:٣٨، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤

مۆریسکۆکان (بە ئیسپانیایی: Moriscos) بە ئەو موسڵمانە ئیسپانیاییانە دەوترێ کە لە سەردەمی فیلیپی سێھەمی ئیسپانیادا بە زۆرملی لە ئەو وڵاتە دەر کران یان ئەگەر مانەوە بە زۆر کران بە مەسیحی. مۆرەکان یان مۆریسکۆکان خەڵکێکی تێکۆشەر بوون کە پیشەسازیی ئیسپانیایان بە دەستەوە بوو، بەڵام لە سەردەمی فیلیپی سێھەمدا لە ماوەی ساڵانی ١٦٠٩ تا ١٦١٤دا لە ئیسپانیا دەرکران.

دەرکرانی مۆریسکۆکان لە ئیسپانیا

دووکی لێرما وەزیرەکەی فیلیپی سێهەم لە ساڵی ١٦٠٩دا فەرمانێکی دەرکرد کە بەپێی ئەوە دەبوا تەواوی مۆریسکۆکان- جگە لە چەن دەستەیەک- لە ماوەی سێ ڕۆژدا سواری کەشتی بکرێن و ببرێن بۆ ئەفریقا و تەنیا ئەوەندەش لە داراییەکانیان دەتوانن لەگەڵ خۆیاندا ببەن کە بتوانن لە سەر پشتیان بە کۆڵ هەڵیبگرن. لە ماوەی ساڵانی ١٦٠٩ و ١٦١٠دا بە سەر یەکەوە ٤٠٠ھەزار کەس لە مۆریسکۆ موسڵمانەکان لە ئیسپانیا دەرکران.

سەرچاوە

Durant, W. and Durant, A. (1989). “The Story of Civilization: Age of Reason Begins,” pp. 344- 346, World Library, Inc., USA.