سۆنۆگرافی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروستکرد بە «بندانگشتی|400px|وێنۆک|وێنەی گیراو لە [[تۆل ، حەفتەی 12، بە ئێکۆگرا...»ەوە
 
No edit summary
ھێڵی ١:
[[پەڕگە: Embryo at 12 weeks.JPG|بندانگشتی|400px|وێنۆک|وێنەی گیراو لە [[تۆل]] ، حەفتەی 12، بە ئێکۆگرافی [[مناڵدان]] ]]
'''سۆنۆگرافی'''یا ئێکۆگرافی یەکێک لە شێوەکانی ناسینەوەیوێنەگری نەخۆشییەپزیشکییە کە لە سەر بنەمای شەپۆلەکانی ژووردەدنگ بۆ وێناندنی شانەکانی ژێر پێست،پێست( وەک: [[ماسوولکە]] ، [[ڕەفیسکە]] و ئەندامەکانی ناوەوەی لەش) و زیانەکانیان داڕێژراوە.<br />
سۆنۆگرافی لە [[دووگیانی|دووگیانیدا]] گرنگی زۆری هەیە. ئەمڕۆکە سۆنۆگرافی لە چارەسەری نەخۆشییەکانیشدا دەوری هەیە.
==پێکهاتەی ناو==
ھێڵی ٧:
ultrasound لە ultra واتە«ژوور» یا«ئەولا» و sound واتە دەنگ پێک هاتووە. (ژوور دەنگ)
==مێژوو==
لە ساڵی 1876 زایینی، [[سێر فرانسیس گۆڵتن]] شەپۆلەکانی [[ژووردەنگ|ژووردەنگی]] دۆزییەوە. لە [[شەڕی جیهانی یەکەم]]دا وڵاتی [[بریتانیا]] بۆ بەرگری لە نوقم کردنی کەشتییەکانی لە لایەن ژێردەریاییەکانی [[ئەڵمان|ئەڵمانەوە]] لە باکووری [[ئۆقیانووسی ئاتلانتیک]] ، ئامێرێکی بە ناوی [[دەنگدۆز]] (سۆنەر) داهێنا کە بە یارمەتی [[شەپۆلەکانی دەنگ]] ژێردەریاییەکانی دەدۆزییەوە. ئەم ئامێرە شەپۆلەکانی ژووردەنگی بەرهەم دەهێنا، ئەم تەکنیکە لە [[شەڕی جیهانی دووهەم]]دا گوورا و لە [[پیشەسازی]]دا ڕەنگی داوە، لەم ئامێرە بۆ دۆزینەوە و دەرخستنی شوێنی [[کانزا|کانزاکان]] کەڵکیان وەردەگرت. سەرکەوتنی ئەم تەکنیکە لە شەڕ و پیشەسازیدا بووە هۆی ڕەنگدانەوەی لە [[زانستی پزیشکی]] و بە پەلە جێی خۆی لە ناسینەوەی ئازارەکانی ناوەوەی لەش کردەوە.
==ڕەوتی پێشکەوتی ==
 
==ڕەوتی گۆڕانکاری و گەشە ==
 
[[پرونده:AlokaPhoto2006a.jpg|بندانگشتی|چپ|]]
یەکەمین ئامێری بەرهەمهێنی شەپۆلەکانی ژووردەنگ لە پزیشکیدا، لە ساڵی 1937 ز. لە سەر دەستی ''دوسیک'' دروست بوو و لە سەر مێشکی مرۆڤ تاقی کرایەوە.
ئەگەرچی ژووردەنگ لە سەرەتادا بۆ دەسنیشان کردنی هێڵی ناوەڕاستی مێشک بوو، بەڵام ئەمڕۆکە وەک شێوەیەکی کارامە لە ناسینەوە و چارەسەر کردنی نەخۆشییەکان بەکار دێت و ڕۆژبەڕۆژ لە گۆڕان و بەرەوپێشچووندایە.
 
ئەگەرچی سۆنۆگرافی لە باری هەرزانی، سەلامەتی، ئەملاولا کردنی ئاسان و هەلی زیندەوێنەی زۆرتر لە چاو شێوەکانی تری وێنەگری پزیشکی سەرترە، بەڵام ئامارەکانی ساڵی 2000 پیشانیان داوە کە لە پێشدا [[سیتی سکەن]](CT) و [[ئێم ئاڕ ئای]] و پاشان وێنەگری ناوکی بەتایبەت پێت (PET) زۆرتر بەکار هاتوو. هۆی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ سنووردار بوونی شەپۆلەکانی ژووردەنگ لە ناسینەوەی ئەندامەکاندا، وەک:
*شەپۆلەکانی ژووردەنگ ناتوانن لە [[ئێسک]] ، [[گاز]] و [[هەوا]] تێپەڕن و هەڵدەگەڕێنەوە. کەوابوو سۆنۆگرافی شێوەیەکی باش نییە بۆ وێنەگرتن لە [[سینگ]] ، [[ڕیخۆڵە]] و [[گەدە]]
*گازەکانی نێو ڕیخۆڵە، وێنەی ئەندامەکانی تر(وەک [[پەنکریاس]] و ئائۆرت) دەشێوێنێ.
*شەپۆلەکانی ژووردەنگ لە ئەندامەکاندا ڕوو لە کزی دەنێن و دەبنە هۆی کێشە لە سۆنۆگرافی [[دڵ]] لە کەسانی قەڵەودا.
 
 
==شەپۆلەکانی ژووردەنگ==
شەپۆلەکانی ژووردەنگ، لە خێزانی شەپۆلە میکانیەکانن کە فرێکانسیان یەکجار زۆرتر لە ئاستی ژنەوایی مرۆڤە. گوێی مرۆڤ دەتوانێ ئەو شەپۆلانە ببیستێ کە لە نێوان 20 و 20000هێرتزدایە.<br />
هەموو شەپۆلێک (دەنگ یان ژووردەنگ) بە هۆی جۆرێک هەڵشێوانی میکانیکی لە گاز، شلە یان بەستوو دروست دەبێ کە بە خێراییەکی یەکجۆر بەرەو دەر دەبزوێ. لە هەناردنی شەپۆلی میکانیکیدا ، ماک جێبەجێ نابێ.
ئەگەر ئاراستەی لەرەی وردیلەکان لەچاو ئاراستەی بڵاوبوونەی دەنگ، قیتەکی بوو، ئەوە [[شەپۆلی پانەکی|شەپۆلی پانەکییە]] کە زۆرتر لە بەستووەکاندا ڕوودەدات و ئەگەر ئاراستەی لەرە ڕێکی ئاراستەی بڵاوبوونەی دەنگ بێ، [[شەپۆلی درێژەکی|شەپۆلی درێژەکییە]]. <br />
لە پزیشکیدا شەپۆلەکانی نێوان 2 تا20 مێگاهێرتز بەکار دەچن. شەپۆلی ژوور ئەم ڕادەیە لە تاقیگاکانی زانستی بەکار دەبرێن.
 
==شێوەکانی بەرهەم هێنانی شەپۆلەکانی ژووردەنگ==
===شێوەی پیزۆ ئێلێکتریسیتە===
===شێوەی مەگنێتۆ ستریکشن===
==کاربردی شەپۆلەکانی ژووردەنگ==
===ناسینەوەی نەخۆشییەکان===
===ئەندازە گرتنی نەرمەشانەکان لە ددانپزیشکی===
===فیزیۆتراپی===
بۆ شکاندنی ئازار و هەوی شانەکان===
===کاربردی گەرمایی===
===مایکرۆ ماساجی میکانیکی===
==مەترسییەکانی ژووردەنگ==
===سووتان===
===پچڕانی کرۆمۆسۆم===
===چاڵ کردن===
==بڕوانە==
*[[فیزیکی پزیشکی]]
==سەرچاوە==
*[http://fa.wikipedia.org/wiki/%D8%B3%D9%88%D9%86%D9%88%DA%AF%D8%B1%D8%A7%D9%81%DB%8C| ویکی فارسی]