مەھاتما گاندی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب ربات: zh:圣雄甘地 یک مقالهٔ خوب است
ھێڵی ٤٦:
== گاندی وھاوسەرەکەی ==
ساڵی [[١٨٩٣]] گاندی وخێزانەکەی چوونە ناوچەی ناتال لە باشوری ئەفریقیا و دەستیبەکارەکانی کرد،لەوێدا ئاشنابوو بە ململانێی و تێکۆشانی ناتوندوتیژی.ناوچەکەی ئەو شوێنێکی کرێکاری بازرگانی بوو .کرێکاران دابەشببوون بەسەر سێ بەشدا: بەشێکیان عەرەبی موسڵمان بوون ،بەشێکی دیکەیان ھندۆس بوون .سێیەمیشیان مەسیحی بوون،لەنێوانیشیاندا پەیوەندییەکی کەم ھەبوو. ھەر لەوێدا گاندی ئاشنابوو بەسیاسەتی رەگەزپەرستی حکومەتی باشووری ئەفریقیا کە ئەوکات ھندستان وباشووری ئەفریقیا لەژێر دەسەڵاتی بەریتانییەکاندابوون. ئەو بەوە ئاشنابوو کە حکومەتی رەگەزپەرتی باشووری ئەفریقیا لەرێگەی دەرکردنی یاساو باجەوە فشاری زۆر دەخاتە سەر دانیشتووانی رەسەنی وڵاتەکەو رێگەگرتن لە ھاتنی ئاسیاییەکان. لەو ماوەیەی لەوێمایەوە ماڵەکەی کردە شوێنی دیدار لەگەڵ تێکۆشەران و ھاورێیانیداو ھەژارەکانی کردە ئامانجی کاری و خۆی فێری کاری فریاکەوتن کردو داھاتەکانی ھەموو بۆ ئەوکارانە خەرج دەکرد واتا ھاوکاریکردنی ھندی و ھەژارەکان.ئەو ھەزاران عەریزەی بۆ رەشپێستەکان نوسی دژ بە دەسەڵاتی سپی پێستەکان. ھەروەھا رێکخراوی(کۆنگرەی ھیندی) دروستکرد،بڵاوکراوەی(رای ھیند)ی دەرکرد کە بە زمانەکانی ئینگلیزی و سێ زمانی ناوخۆیی ھندی دەریکرد و،لەگەڵ ھاوڕێکانیدا چوونە دەرەوەی شارو ناوچەیەکیان بۆخۆیان دروستکرد بە ناوی (فینیکس) لەساڵی [[١٩٠٤]]. واتە دوای ئەوەی کە بڕیاری دا بمێنێتەوە لە باشوری ئەفریقیا.بەڵام ماونەتەوە.
مانەوەکەی بەھۆی ئەوەوە بوو کە دەسەڵاتداران بڕیاریاندا کە دەرفەت نەدەن بە ھندییەکان بەشداری دەنگدان بکەن.بەھۆی شارەزای لەبارەی یاساکانەوە گاندی توانی داوای ھندییەکان لە دەسەڵاتداران بباتەوەو بەشداری ھەڵبژاردن بکەن. ئەو چەندین جار رووبەڕووی دەستگیرکردن بۆتەوە کە دواینیان لە ساڵی [[١٩٠٦]] بوو بە ھۆی تازەنەکردنەوەی مۆڵەتی مانەوە بە پێی یاسای نوێ کەبەیاسای ئاسیاییەکان ناسرا. بەرامبەر بەو یاسایە خۆپیشاندانی گەورەی ھندییەکان دروست بوو ،چینییەکانیش چوونە ریزیان.،بەم ھۆیەوە زیندانەکان پڕاوپڕبوون لە ئاسیایی. گاندی ھندیییەکانی ھاندا کە شاندێک بنێرنە بەریتانیا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی داواکانیان.گاندی بۆ تێکۆشانی مەدەنی یاسایی دژ بە یاسا ئاسیاییەکە چەند مەرجێکی دانا :
* ئەگەر یاساکە جێبەجێکرا دەبێت بەشداری خۆپیشاندان بکات.