بڕبڕە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

بەبێ کورتەی دەستکاری
No edit summary
 
 
'''بڕبڕاگە''' یان '''کاریتە''' یان '''مازگە'''بەشی سەرەکی ئێسکبەندی باڵاتەنەی مرۆڤە. گرنگترین ئەرکەکانی بڕبڕاگە بریتییە لە: پشتیوانی لە لەش، هەڵسووڕان بە هەموولادا، پاراستنی پێکهاتەکانی [[کۆئەندامی دەمار]] لە ناو خۆیدا
==بڕبڕاگە==
بڕبڕاگە تەوەرەی ناوەندی لەشی مرۆڤەو لە هێڵی ناوەڕاست و بەشی پشتەوەی لەشدایە، لە بنکی [[کەللەسەر|کاپۆڵەوە]] دەست پێدەکا و بە ملدا دێتە خوار و تا [[سمت]] دڕیژەی هەیە. لە منداڵاندا لە 33 مۆرە پێک هاتووەو لە گەورەدا پێنج مۆرەی پێش ئاخر پێکەوە دەلکێن و ئێسکی [[سێبەندە]] پێک دەهێنن و چوار مۆرەی ئاخریش پێکەوە دەلکێن و [[کلێجە]] دروست دەکەن. بەم بۆنەوە ژمارەی مۆرەکان لە گەورەکاندا 24 بڕگەیە.