پۆل:ژیاننامە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
گەڕاندنەوەی پێداچوونەوەی 384227 لە لایەن General of shadow (وتووێژ)
ژیننامەی ئۆریانا فالاچی
ھێڵی ١:
 
ئۆریانا فالاچى 29/7/1929 لەشارى (فلۆرەنسا)ى ئیتاڵیا لەدایکبووە. ئۆریانا بەگەنجى کە هاوزەمان بووە لەگەڵ دووەمین شەڕى جیهانى، یەکێ بووە لەخەباتکارانى دژ بەفاشیزم لەوڵاتەکەى خۆى، بەڵام ئەوەى کە ناوو کەسێتى ئەوى درەوشاندەوە، ئەو وتووێژە بەنێوبانگانە بوو لەگەڵ چەند کەسایەتییەکى سیاسى ئەنجامى داون.
{{پۆلی کۆمنز}}
 
لەتەمەنى بیست ساڵی دا، کارى رۆژنامەوانیى دەسپێکردووە.
 
لەسەردەمی شەڕى ڤێتنام لەساڵانى شەستى سەدەى پێشوو، ئۆریانا بۆ کارى رۆژنامەوانیى چووە ئەو وڵاتەو دواتر کتێبى " ژیان.. جەنگ و هیچ تر"ى نووسى، کە بەوردى باسى ئەو رۆژانە دەکا لەڤێتنام بووە.
ساڵى 1974 کتێبى ( گفتوگۆ لەگەڵ مێژوو)ى چاپکرد، ئەو دیدارانە بوو کە لەگەڵ ژمارەیەکى زۆر سەرۆک و سیاسییەکان ئەنجامیدابوون. ئۆریانا لەدواى ئەو کتێبە ناوى تەواو درەوشایەوە بەهۆى ئەو بوێرى لەگەڵ سەرۆکەکان نواندى.
 
لەو سەرۆکانەى کە لەوڵاتانى خۆیان کەس نەیدەوێرا بڵێ بەرى چاوتان کلى پێوەیە، ئۆریانا بەبێ روپامایى پرسیارى لێدەکردن، ئەو سیاسى و سەرۆکانەى دواجار بەشى زۆریان بوونە دیکتاتۆرو لەمێژوودا شوێنێکى خراپ و ناوێکى خراپیان تۆمارکرد.
کتێبەکانى چاپکراوەکانی:
- گفتوگۆ لەگەڵ مێژوو
- ئەگەر خۆر بمرێ
- پەیام بۆ ئەو کۆرپەى هەر لەدایک نەبوو
- پیاوێک
- ژیان.. جەنگ و هیچى تر
- رەگەزى بێ کەڵک
- سێکسى بێ خەرجى
- حەوت تاوانى هۆلیۆد
- پەنەپۆلۆ دەچێ بۆ شەڕ.
 
دوایین کتێبى بەناوى (رق و لوتبەرزیى) نووسى بەبۆنەى هێرش بۆسەر تاوەرەکانى ئەمریکا لەنیویۆرک رۆژی 11ى سێپتەمبەرى 2001، بەبۆنەى ئەو کتێبەوە رەخنەى زۆرى لێگیرا لەلایەن موسڵمانانەو چەند گروپێکی ئیسلامى هەڕەشەى کوشتنیان لێکرد.
لەدوا دواى تەمەنیدا بەهۆى رەخنەگرتنى لەتوندڕەوى ئیسلامى، ئۆریانا رەخنەى لێگیراو بەدەمارگیر وەسفیانکرد.
 
فالاچی کاتێ بۆى دەرکەوت دوو چارى نەخۆشیى سەرەتان هاتووەو چارى نییە، بڕیاریدا دەسهەڵگرێ لەنووسین و کاری رۆژنامەنووسى و بۆخۆى لەگۆشەى ماڵێ بحەوێتەوە تا مردن. کاتێ گروپە ئیسلامییەکان لەپاى دوایین کتێبى هەڕەشەى کوشتنیان لێکرد بێ باکانە وتبووى: من هێواش هێواش چاوەڕێى مردنم بەهۆى سەرەتانەوە، بێ مننەتم لێتان ئێوەیش ببنە هەڕەشەیەکى دیکە بۆسەر مردنە نزیکەکەم.
 
رۆژى 15/9/2006 لەو شارەى لێى لەدایکبوو، بەهۆى نەخۆشییەکەیەوە فالاچی وەفاتیکرد. مردنێک کە دەنگدانەوەى هەبوو، دۆستەکانى بۆیان نووسى "ئەو ژنەى لەگوللە نەدەترسا سەرەتان کوشتى"