شەرەفخانی بەدلیسی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب بۆت: پۆلی ھاوپلە (٢٢): + پۆل:کوردەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان
+زانیاری، سەرچاوە
ھێڵی ٩:
لە ساڵانی ١٥٩١ تا ١٥٩٢ دەست دەکات بە نووسینی [[شەرەفنامە]] و لە [[٤ی ئاب]]ی [[١٥٩٧]] لە نووسینی شەرەفنامە تەواو دەبێت و پوختەی نووسینەکانی لە دوادوای ساڵی ١٥٩٧دا کۆتایی پێھێنا.
میر شەرەفخان لە ساڵی ١٠١٢ی کۆچی دا بەرامبەر بە ١٦٠٣ یان ١٦٠٤ کۆچی دوایی کردووە. بەساڵنامەی زایینی ٦٠ ساڵ ژیاوەو بە ساڵنامەی کۆچیش ٦٣ ساڵ ژیاوە.
 
شەرفنامە گەلێ بابەتی سەرەکی و گرنگی گرتۆتەخۆ وەکو ئەمانەی خوارەوە:
# حکوومەتە کوردییەکانی مەڕوانی و حەسنەوی و فەچلەوی و ئەیووبی.
# حاکمە کوردییەکانی پشتاوپشت حوکمڕانیان کردووە.
# ئەو حاکمە کوردانەی پارەیان لێداوە و وتاریان بەناو خوێندراوەتەوە.
# جگە لەمانەش بە دوورو درێژی باسی حکوومەتی بتلیسی کردووە.
 
ئەم پەرتووکەی شەرفنامە لە کۆنەوە گرنگییەکی زۆری پێدراوە لە ساڵی ١٩٧٨ی کۆچی بەرامبەری ١٦٦٧ی زایینی لە زمانی فارسیەوە لەلایەن شامی ناوێکەوە وەرگێڕدراوەتە سەر [[زمانی تورکی]] و لەدواییدا "ولیامینۆف"ی [[ڕووسی]] کردوویەتییە [[ڕووسی]] و بە چاپی گەیاندووە و "کارمۆی" مێژوونووسی فەڕەنسیش کردوییتەتیە فەڕەنسی و لە میسریش مێژوونووسی [[کورد]] لە چلەکانی سەدەی رابردوو بە [[فارسی]] چاپی کردووە و مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی لە ساڵی [[١٩٥٣]]دا بەپەراوێزی بەنرخەوە کردوویەتییە عەرەبی و بە چاپی گەیاندووە دواجاریش [[ھەژار موکریانی]] بە پەراوێزو پێشەکیەکی درێژەوە کردوویەتییە [[کوردی]] و لە ساڵی [[١٩٧٢]]دا لەچاپخانەی کۆڕی زانیاری [[کورد]] لە [[بەغدا]] لە چاپ دراوە.
 
== سەرچاوەکان ==