تیشکی گاما: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
+داڕێژە
چاکسازی
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Gamma Decay.svg|چەپ|250px|وێنۆک|وێنەی دەرچوونی تیشکی گاما لە ناوکی [[گەردیلە]]]]
'''تیشکی گاما''' (بە [[ئینگلیزی]]: ''Gamma Ray'') تیشکێکی کارۆموگناتیسییە[[کارۆموگناتیسی]]یە بەمەش لە شەپۆلەکانی [[ڕووناکی]] دەچێت بێجگە لەوەی کە درێژی شەپۆلەکەی زۆر لە درێژی [[شەپۆلی ڕووناکی]] کورترە وزەیەکی زۆر بەرزی ھەیە و بە [[خێرایی ڕووناکی]] دەردەچێت ، توانایەکی زۆری لە تێپەڕبوون بە ناو تەنەکاندا ھەیە ، تەنھا ئەو بەربەستە ئەستوورانە نەبێت کە لە [[قوڕقوشم]] دروست کراون.
[[پەڕگە:What are Gamma rays.ogv|چەپ|260px|وێنۆک|تیشکەکانی گاما چیین؟]]
ئەم تیشکە بەھۆی وزەکەیەوە دەناسرێتەوە ، تیشکی گاما وزە زۆر بەرزەکان کە زاناکان تێبینیان کردوون لە ناوچە گەرمەکانی [[گەردوون|گەردوونەوە]] بێن ، [[گەردیلە]] تیشکدەرەکان و تەقینەوە ناوکیەکان تیشکی گاما بەرھەمدەھێنن.
ھێڵی ١٠:
تیشکی گاما ناوکە تیشکاوەرییەکان لە شێوەی گورزەیەک لە وزە دەردەکات پێی دەوترێت فۆتۆنەکان ھەمیشە ھاوەڵی دەرچوونی تەنۆلکەکانی بێتا-یە لە ھەمان ئاستدا کە ھەمان وزەی ھەیە لەھەمان بواردا. تیشکی گاما لە چەند ئەلکترۆن ڤۆڵتێک تا چەند ملیۆن ئەلکترۆن ڤۆڵتێک پێکھاتووە، بەڵام پێچەوانەی تێشکی بێتایە کە ھێواش دەبێتەوە کاتێک وزەکەی ون دەکات و لەکۆتاییدا لەگەڵ گەردەکەیدا یــەکدەگرێت، لە کاتێکدا تیشکی گاما بە سەرجەم وزەکەیەوە بە خێرایی ڕووناکی دەڕوات، تیشکی گاما وزەکەی ون دەکات لە ئەنجامی بەریەککەوتنی بەڕێکەوتدا کە لە ئەنجامی ھاویشتنی ئەلکترۆنەکان لە ناوکەوە بەرھەم دێت، لەوانەیە گشت وزەکەی یان بەشێکی ون بکات لە کاتی بەریەککەوتندا، ئەگەر بەشێکی وزەکەی ونبوو ئەوا بەشەکەی دی بەردەوام دەبێت لە ڕۆیشتندا بەناو بۆشاییدا بە خێرایی ڕووناکی وەک ئەو فۆتۆنانەی کە وزەیەکی کەمتریان ھەیە، تا وزەی فۆتۆنەکانی گاما زیاد بکات وزەی ئەلکترۆنە جوڵاوەکان زیاد دەکات، ئەو ئەلکترۆنانەی کە لەلایەن فۆتۆنەکانی تیشکی گاماوە وزەیان بۆ گوێزراوەتەوە دەبنە ھۆی تێکدانی ناوەندەکە بەھۆی بەئایۆن بوون و وروژاندنی گەردەکانەوە، ھەر کاتێک ئەلکترۆن بەھۆی فۆتۆنەوە دەرباز بێت ئەو ڕووداوەی بەدوایدا دێت تەنیا بەند دەبێت لەسەر خەسڵەتەکانی ئەلکترۆن نەک لەسەر ئەو فۆتۆنەی دەربازی کردووە.
 
ھاویشتنی ئەلکترۆنی بارگاوی بەھۆی فۆتۆنێکەوە کە وزەکەی (١m ev) بێت لە ناوکەوە بەئایۆن بوونێکی تاک دادەنرێت، ئەلکترۆنەکان لە کاتی ھێواش بوونەوەیاندا دەیان ھەزار لە بەئایۆن بوون و وروژاندن بەرھەم دێنن، ئەو تێکچوونەی پەیدا دەبێت لەسەر ژمارە و جۆری دابەش بوونی فەزایی (distribution Spstial) ئەو بەئایۆن بوون و وروژاندنانە لە جیاتی بەئایۆن بوونی تاک کە لە فۆتۆنی گاماوە پەیدا دەبێت.تیشکی ئێکس جۆرێکی دیکەیە لە تیشکی [[کارۆموگناتیسی]] کە لە زۆر خەسڵەتیدا لە تیشکی گاما دەچێت، جیاوازی بنەڕەتی نێوانیان پەیوەندی بەپەیدابوونییانەوە ھەیە، کە تیشکی گاما لە ئەنجامی ئەو گۆڕانکارییانەوە پەیدا دەبێت کە بەسەر ناوکدا دێن، بەڵام تیشکی ئێکس کاتێک دەردەچێت کە گۆڕان بەسەر خولگەی ئەلکترۆنەکانی گەردیلەدا دێت.
 
{{فیزیای ناوکی}}
زۆربەی جار ئەو ناوکانەی لە ئەنجامی ھەڵوەشاندنی تەنۆلکەکانی ئەلفا و بێتا-ەوە پەیدا دەبن یان ئەو ناوکانەی لە ھەر کردارێکی ئەتۆمییەوە دروست دەبن بۆ نموونە کارلێکە ناوکییەکان لە باری ئاستێکی وروژاودا دەبن، مانای وایە ئەو وزەیەی ئەو ناوکانە دروست دەکەن لەم بارەدا بەرزتر دەبن لەو وزەیەی کە لەباری جێگیریی (زەمینیدا) ھەیەتی واتە بارستایی ناوک لە باری وروژاودا گەورەترە لە بارستاییەکەی لە باری زەمینیدا (ground state)، پاشان لە ماوەیەکی زۆر کورتدا ناوک لە باری وروژاوەوە دەگوێزرێتەوە بۆ باری نیمچە وروژاو یان بۆ باری دامرکانەوە (باری جێگیری زەمینی) بۆ ڕزگاربوون لەو وزە وروژێنەرە زیادەیە ئەویش بەدەرکردنی لەسەر شێوەی تیشکە کارۆمەگناتیسییەکان کە بەتیشکی گاما ناسراوە، ئەم تیشکە لە شێوەی فۆتۆندا دەردەچێت، فۆتۆن یەکەی تەنۆلکەکانی ئەم تیشکەیە. وزەکەی بریتییە لە جیاوزای نێو ھەردوو باری گۆڕانەکە.
ناوک دەتوانێت لەوزەی وروژاندن ڕزگاری بێت کاتێک ئەم وزەیە کۆ دەکرێتەوە و دەخرێتەسەر یەکێک لە ئەلکترۆنە خولگەییەکان (بەتایبەتی خولگەی K چونکە نزیکە لەناوکەوە)، ئەلکترۆنەکە دەردەچێت و گەردەکە جێدێڵێت کە بڕێکی دیاریکراو وزە لەگەڵ خۆیدا ھەڵدەگرێت و ئەم کردارەشی بە گۆڕانی ناوخۆیی دەناسرێت، ئەوەی شایانی باسە لەوانەیە نەمانی وروژاندن لەڕێی دەرکردنی تیشکە کارۆموگناتیسییەکان[[کارۆموگناتیسی]]یەکان (تیشکی گاما) وە بەگواستنەوەی ناوک لەباری وروژاوەوە ڕاستەوخۆ بۆ باری زەمینی ڕووبدات و یەک فۆتۆنی تێدا بێت کە سەرجەم وزەی وروژاندنەکەی ھەڵگرتبێت، ئەم بارە ئەگەرێکی لاوازی ھەیە بۆ ڕوودانی و پێی دەوترێت گۆڕانی قەدەغەکراو، بەڵام ئەوەی زۆر کات ڕوودەدات گۆڕانە بەقۆناغە یەک بەدوای یەکەکەکاندا.
 
 
ھێڵی ٣٠:
ئەم ڕووداوە ئاشکراتر دەردەکەوێت ھەر کاتێک وزەی فۆتۆنەکانی تیشکی گاما زیاتر بێت:
ئەگەری بەرھەمھێمانی جووتێک = جێگیری EX
ئەم ئەگەرییە زیاد دەکات بەزیادبوونی ژمارەی گەردی ماددەی ھەڵمژەرەکە و توانای فۆتۆن کە لە کەمترین ئاست (١.٠٢ m ev) زیاتر بێت، ئــەم گۆڕانە تایبەتە جووتەکێک لە ئەلکترۆن و پۆزترۆن لە ڕووتەختی کارەبایی ناوکدا دروست دەکات و ھەروەھا لە ڕووتەختی خولگەیی ئەلکترۆنیشدا ئەم ئەگەرییە زیاد دەکات بەزیادبوونی ژمارەی گەردی، لــەوەی پێشەوە تێبینی دەکەین کە ھەردوو ڕووداوە یەکەمینەکەی دیاردەی کۆمپتن کەم دەکەن بەزیادبوونی وزەی تیشکی گاما لە کاتێکدا دیاردەی سێیەم زیاد دەکات بەزیادبوونی وزەی تیشکی گاما، لەمەوە ڕوون دەبێتەوە کە بەرھەمھێنانی جووتە ئەلکترۆن یان پۆزترۆن لە باری وزە بەرزەکانی تیشکی گامادا ڕوودەدات کە وزەکەی لە (٥ م ev)، ھەروەھا ئەو تەنە مژەرانەی کە ژمارەی گەردی گەورەیان ھەیە، ئەوەی شایانی باسە ئەم سێ کردارە سەرەکییە ھەموویان یان ھەندێکییان بۆ گشت وزەکانی تیشکی [[کارۆموگناتیسی]] دەست دەدەن لەوانەش تیشکی ئێکس.
 
==تیشکی گاما لە سروشتدا==
ھێڵی ٦٢:
 
 
{{شەبەنگی [[کارۆموگناتیسی]]}}