تیشکی گاما: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب بۆت: گواستنەوەی 70 پەیوەندیی نێوانویکی، ئێستا دابین کراوە لەسەر ویکیدراوە لە d:q11523
+زانیاری، سەرچاوە، چاکسازیی نووسە عەرەبییەکان
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Gamma Decay.svg|چەپ|250px|وێنۆک|وێنەی دەرچوونی تیشکی گاما لە ناوکی [[گەردیلە]]]]
'''تیشکی گاما''' (بە [[ئینگلیزی]]: ''Gamma Ray'') تیشکێکی کارۆموگناتیسییە بەمەش لە شەپۆلەکانی [[ڕووناکی]] دەچێت بێجگە لەوەی کە درێژی شەپۆلەکەی زۆر لە درێژی [[شەپۆلی ڕووناکی]] کورترە وزەیەکی زۆر بەرزی هەیەھەیە و بە [[خێرایی ڕووناکی]] دەردەچێت ، توانایەکی زۆری لە تێپەڕبوون بە ناو تەنەکاندا هەیەھەیە ، تەنهاتەنھا ئەو بەربەستە ئەستوورانە نەبێت کە لە [[قوڕقوشم]] دروست کراون.
[[پەڕگە:What are Gamma rays.ogv|چەپ|260px|وێنۆک|تیشکەکانی گاما چیین؟]]
ئەم تیشکە بەهۆیبەھۆی وزەکەیەوە دەناسرێتەوە ، تیشکی گاما وزە زۆر بەرزەکان کە زاناکان تێبینیان کردوون لە ناوچە گەرمەکانی [[گەردوون|گەردوونەوە]] بێن ، [[گەردیلە]] تیشکدەرەکان و تەقینەوە ناوکیەکان تیشکی گاما بەرهەمدەهێننبەرھەمدەھێنن.
ئەم تیشکانە دەتوانن شانەی زیندوو بکوژن ، بۆیە لە بواری پزیشکیدا بۆ لەناوبردنی شانە شێرپەنجەییەکان بەکاردێن.
تیشکی گاما ناتوانێت بە تەواوەتی [[بەرگە هەوایھەوای زەوی]] ببڕێت بۆیە زاناکانی [[گەردوونناسی]] دەزگای کەشفکردنی تیشکی گاما لەسەر [[مانگی دەستکرد|مانگە دەستکردەکان]] دادەنێن.
 
==تیشکی گاما لە سروشتدا==
لە سروشتدا تیشکی گاما لە خۆرەوە بەھۆی کارلێکە ناوکییەکانەوە پەیدا دەبێت، وزەی تیشکی گاما دەگاتە ١ ملیۆن ئەلکترۆن ڤۆڵت، گالاکسییە ئاسمانییەکان و ئەو ئەستێرانەی بــەفەزادا بڵاوبوونەتەوە بە سەرچاوەکانی تیشکی ئێکس دادەنرێن، زاناکانی گەردوونناسی کار بۆ لێکۆڵینەوە لەم تیشکە دەکەن لەڕێی چەند چاودێرێکی تایبەت بۆ ئەو مەبەستە بۆ تێگەیشتن لەنھێنییەکانی ئەم گەردوونە، ھەروەھا توخمە تیشکاوەرییەکانی وەک [[یۆرانیۆم]] بە بەردەوامی تیشکی گاما بەرھەمدێنێت.
 
میکانیزمی کاریگەری تیشکی گاما لەسەر وردە زیندەوەر بەشێوەیەکی بەرفراوان تیشکی گاما لەبەجێھێنانەکانی پاکژکردن و پیشەسازییە پزیشکی و دەرمانسازی و خۆراکی و پاکردنەوەی پاشماوەکاندا بەکاردەھێنرێت لەبەر توانا زۆر بەرزەکەی لە کوشتنی وردە زیندەوەرەکاندا، لەناوبردنی سیستمە زیندەییەکان بەھۆی تیشکی گاماوە لەدوو ڕێگاوە دەبێت:
کارلێککردنی ڕاستەوخۆ و کارلێککردنی ناڕاستەوخۆ ئەم دوو زاراوەیە بۆ باسکردن لەکاریگەری تیشکی گاما لەسەر ئاوێتە جیاکراوەکان بەکاردەھێنرێت وەک ئەنزیم و [[ترشی ناوکی]] بۆ باسکردنی کاریگەری ئەو تیشکە لەسەر ئەو بوونەوەرانە بەکارناھێنرێت کە سیستمی خانەکانییان پێکھاتەیەکی کیمیایی ئاڵۆزیان ھەیە وەک [[خانە]] [[بەکتریا|بەکتریایی]] و کەڕووییەکان.
 
مەبەست لەکارلێککردنی ناڕاستەوخۆ کاریگەری تیشکی گامای بە ئایۆن بووە لەسەر [[گەردیلە|گەردیلەکان]] کە پاش ھەڵمژینییان بۆ تیشکی گاما دەبنە [[گەردیلە]] یان ڕەگ یان ئەلکترۆن کە دەبنە ھۆی کارلێکە کیمیاییە لەناوبەرەکانی سیستمی خانەکان. کاریگەری ناڕاستەوخۆی تیشکی گاما بەسەر توێنەرەوەکاندا جێبەجێ دەبێت، [[ئاو]]یش یەکێکە لەو توێنەرەوە بنەڕەتییانەی سیستمە زیندەییەکان، بەمەش کاریگەری ناڕاستەوخۆ لە ئەنجامەکانی بەئایۆن بوونی گەردیلەکانی ئاوەوە تیشکێک بەرھەم دێنێت کە ڕەگەکانی زۆر چالاکن و ھەروەھا ئەلکترۆنی ئاویشی لێ بەرھەم دێت. مەبەست لەکارلێکی ڕاستەوخۆ گۆڕانە لە واقیعی گەردیلەییدا بــۆ مەبەستە خانەییەکان لە دەمارەکان و [[گەردیلە]] چالاکەکان بە کاریگەری تیشکی بەئایۆنکەر نەک بە کاریگەری ئەو [[گەردیلە]] و ڕەگانەی لە ئەنجامی بەرکەوتنی گەردیلەکانی دیکەوە بە تیشکی ئایۆنکەرەوە پەیدابوون. زۆرجار بەزاراوەی لە ناوبردنی تیشکدانی ڕاستەوخۆ یان کارلێکردنی ڕاستەوخۆ دەدرێت بەھۆی ئەو کاریگەرییە لەناوبەرەی تیشکی ئایۆنکەر سەر بە [[ماددە]] بۆ ماوەییەکانی خانەدا ھەیەتی، چونکە گەورەترین مەبەستی گەردیلەییە لە [[خانە]]دا. [[دی ئێن ئەی]] لەو گەردیلانە پێکھاتووە کە ئەو زانیاریە بۆماوەییانە ھەڵدەگرن کە بەرپرسن لە زۆرکردن و نوێبوونەوە و دابەشبوون و زۆری دیکە لەو فەرمانە گرنگانەی ناو [[خانە]]، لەبەرئەوە لەناوچوون یان کارتێکردن لێیان بەکارێکی کاریگەر دادەنرێت بۆمانەوەی بوونەوەرەکە و توانای لەنیشتەجێ بووندا، ھەروەھا توانای میتاپۆلیزمی [[خانە]] لە ناودەچێت بەھۆی شکانی بەندەکان و شکانی شەکری فۆسفاتی و لەناوچوونی تفتە نایترۆجینیەکان، دەتوانین بەھۆی مایکرۆسکۆبەوە [[خانە]] بپشکنین لە کاتی دابەشبوونیدا تێبینی گۆڕان بکەین لە پێکھاتەی کرۆمۆسۆمدا لە ئەنجامی بەرکەوتنی بە تیشکی گاما، ئەگەر خانەکە پاش دابەشبوونی [[دی ئێن ئەی]] بەر تیشک بدەین ئەوا یەکێک لە کرۆماتیدینەکان گۆڕانێکی بێ شێوەی بەسەردا دێت.
 
 
Line ١٨ ⟶ ٢٣:
 
 
==ئەمانەش ببینە==
*[[تیشکی ئێکس]]
*[[تیشکی ژێر سوور]]
 
==سەرچاوە==
*کتێبی : زانست بۆ هەموانھەموان ، فیزیای پۆلی ١٢ی زانستی.
*گۆڤاری: زانستی سەردەم، ژمارە ٤٨، لاپەڕە ٥٢.
 
 
==پەراوێزەکان==