فەلسەفەی ڕۆژاوایی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
بNo edit summary
ھێڵی ١:
'''فەلسەفەی ڕۆژئاوا''' یان '''فەلسەفەی رۆژئاوایی''' بریتییە لە کارە [[فەلسەفە|فەلسەفییەکان]] و بیرە فەلسەفییەکانی [[جیھانی ڕۆژئاوا]] کە لە [[فەلسەفەی ڕۆژھەڵاتی]] و جۆراوجۆر فەلسەفەی خۆماڵیی دیکە جیا دەکرێتەوە.
 
لە ڕووی مێژوویییەوە، ئەم زاراوەیە داھێنانێکی تازەیە بۆ ئاماژەکردن بە بیرکردنەوەی فەلسەفی لە چاند و ژیاری ڕۆژئاواییدا. سەرەتای فەلسەفەی ڕۆژئاوایی لە یۆنانی کۆندا بووە و ھەتاکوو ئێستا ڕووبەرێکی بەرینی ئەم گۆی زەوییەی داپۆشیوە کە داگری [[ئامریکای باکوور]] و [[ئۆسترالیا|ئۆسترالیاشە]]. ھەندێ قسەوباس ھەیە لەسەر تێخستنی ناوچەگەلێک وەکوو باکووری ئافریقا، بەشگەلێک لە [[ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست]]، ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا و ھتد. وشەی فەلسەفە بۆخۆی لە یۆناییۆنانی کۆندا سەری ھەڵداوە: فیلۆسۆفیا (φιλοσοφία)، کە دەقاودەق واتە "خۆشویستنی حیکمەت" (φιλεῖν - فیلەین "خۆشویستن" و σοφία - سۆفیا "حیکمەت").
 
ئەمڕۆکە زاراوەی ''فەلسەفەی ڕۆژئاوایی'' ئاماژە بەم سێیانە دەکا: [[فەلسەفەی ھاوچەرخ]]، [[فەلسەفەی شیکارانە]]، [[فەلسەفەی کیشوەری]].