سەروەریی یاسا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دانانی دەق لەوتاری ھاوناوە
ھێڵی ٢٣:
تاکتیکیَکی باوی سەرکوتکاری ئەوەیە کە رکابەرانی حکومەت بە خیانەتکاری تۆمەتباربکەن. لەبەر ئەم ھۆیە، پیَویستە تاوانی خیانەتکردن زۆر بە وریاییەوە دیاریبکریَ لە رووی پیَناسەکردنیەوە بۆ ئەوەی وەک چەکیَک بۆ کپکردنەوەی دەنگی رەخنەگرتن لە حکومەت بەکارنەھیَنریَت.
ھیچ کام لەم پیَوەندانە مانی ئەوەنادات کە دەوڵەت دەسەڵاتی بەدەستەوە نیە بۆ ئەوەی یاساکان بچەسپیَنیَت و سەرپیَچیکاران سزابدات. بە پیَچەوانەوە، سیستەمی دادپەروەری تاوانکاری لە کۆمەڵگایەکی دیموکراتیانە تا ئەو رادەیە کاریگەر دەبیَت کە بەرِیَوەبردنی سیستەمەکە لەلایەن خەڵکەوە برِیاری لەسەر دەدریَت بۆ ئەوەی دادپەروەر و پاریَزەری مافەکانی تاک، و بە ھەمان شیَوەش پاریَزەری بەرژەوەندیە گشتیەکان بیَت. دادوەران یان ئەوەتا دادەمەزریَنریَن یان ھەڵدەبژیَردریَن، و یان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو یان بۆ ماوەی ژیانیان ئەو پۆستە وەردەگرن. ھەرچۆنیَک بیَت ئەوانە کەسانی ھەڵبژیَردراون، زۆر گرنگە کە ئەمانە کەسانی سەربەخۆبن لە دەسەڵاتە سیسایەکانی نەتەوە بۆ ئەوەی بیَلایەنی خۆیان بسەڵمیَنن. ناکریَت دادوەران لەبەر ھۆکاری پروپوچ یان سیاسی پوخت لەکار لاببریَن، بەڵکو تەنھا لەبەر تاوان ئەنجامدانی ترساناک و بەدکاری ترسناک... لەو کاتەشدا تەنھا لە ریَگەی ریَوشویَنی رەسمی، وەک تاوانبارکردن (ھیَنانەوەی تۆمەت لە دژیان) و دادگاییکردنی لە دەسەڵاتی یاسادانان.
 
 
 
'''سەروەری یاسا''' مانی وایە حکومەت ناتوانێت دەسەڵاتەکانی خۆی پیادەبکات تەنھا بە گوێرەی یاسای نووسراو نەبێت کە بە تێپەڕبوونی بە رێوشوێنی توندوتۆڵدا داڕێژرابن. ئامانجیش لەمە گەیشتنە بە پرەنسیپی پارێزگاریکردن لە دژی بڕیارە زۆردارەکیەکان لە حاڵەتە تاکەکەسیەکاندا.
 
== بنەما گشتیەکان ==
 
رەنگە روونترین لێکدانەوە بۆ چەمکی سەروەری یاسا بدۆزینەوە لەو یاسای کۆمۆنوێڵز،کە البرت فین دایسی لە دەروازەی یاسای دەستوردا لە ساڵی ١٩٥٨ نووسیویەتی دەڵێت:
"ھەموو بەرپرسێک لە سەرۆک وەزیرانەوە بگرە تا دەگاتە پۆلیس یان فەرمانبەرێکی ئاسایی کۆکەرەوەی باج ھەمان بەرپرسیاریتیان ھەیە وەک ھەر ھاوڵاتیەکی تر لەبەرامبەر ھەر کردەوەیەک کە ئەنجامی دەدەن بەبێ بوونی پاساوێکی یاسایی. و راپۆرتەکان پڕن لەو حاڵەتانەی کە تیایدا بەرپرسان پەلکێشی بەردەم دادگاکراون و سزایان بەسەردا سەپێندراوە—وەک تاکەکەس--- لەئەنجامی ئەو کارانەی کە ئەنجامیانداوە بە سیفەتی فەرمی تیایدا دەسەڵاتە یاساییەکانی خۆیان بەزاندووە."
 
-- یاسای دەستوری (لندن، ماکمیلان، ١٩٥٠)
 
لەبەر ئەوە، ئەوانەی کە یاساکان دادەنێن و جێبەجێیاندەکەن بۆ خۆیان ناچار پێیانەوە پەیوەست بن
و لە یاسای ئەمەریکی بە ناوبانگترین شرۆڤە بۆ ھەمان پرەنسیپ جۆن ئادەمز دایناوە لە دەستوری کۆمنوێڵز ماساشوسیتس ئەمەش لە دەروازەی روونکردنەوە پرەنسیپی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان:
"لقی یاسادانان لەم حکومەتی کۆمۆنوێڵز ھەرگیز دەسەڵاتە جیبەجێکاریەکان و دادگەریەکان یان ھەردووکیان پیادەناکات: و بە ھەمان شێوەش لقی جێبەجێکردن ھەرگیز دەسەڵاتە یاسادانانیەکان و دادگەریەکان یان ھەر کامێکیان پیادە ناکات: و لقی دادگەری ھەرگیز دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن پیادەناکات: ئامانج لەمە ئەوەیە کە حکومەت حکومەتی یاسا بێت نەوەک حکومەتی تاکەکەسەکان بێت."
 
دستور ماساشوسیتس، بەشی یەکەم، ماددە XXX (١٧٨٠)
 
دەستەواژەی دواھەمین " ئامانج لەمە ئەوەیە کە حکومەت حکومەتی یاسا بێت نەوەک حکومەتی تاکەکەسەکان بێت" دادگای باڵای ئەمەریکی و دادگا باڵاکانی ھەریەک لە ویلایەتەکان پێیان وەرگرتووە.
چەمکی سەروەری یاسا بەگشتی پەیوەندیدارە بە ھەندێک چەمکی ترەوە وەک:
Nullum crimen، Nulla poena sine praeia lege poenali،
دانەڕتنی یاسایەک کە کاریگەری لەسەر ئەو رووداوانەی پێش دەرچوونی خۆی ھەبێت (اپر رجعی).
گریمانەکردنی بێ تاوانی – " ھەموو کەسێک بێ تاوانە تاوەکو پێچەوانەی ئەمە نەسەلمێندرێت."
ھەنگاونانی دووجا – تاکەکەسەکان تەنھا یەکجار سزادەدرێن بۆ ھەر تاونێکی دیاریکراو. دەکرێت رێگە بە دووبارە دادگاییکردنەوە بدرێت یان نەدرێت لەسەر بنەمای بەردەستبوونی بەڵگەی تری نوێ.
یەکسانی یاسایی—ھەموو تاکەکان ھەمان مافیان ھەیە بەبێ جیاوازیکردن لەسەر بنەمای پێگەی کۆمەلایەتی، ئایین، ھەڵویستی سیاسی و شتی لەم شێوەیە. و بەم شێوەیە وەک چۆن مۆنتسکیۆ گووتی واتە " پێویستە یاسا وەک مردن وابێت کە لەکەس نابورێت."
Habeas Corpus – زاراوەیەکی لاتینیە مانای و داوای چاوخشاندنەوە بکات بە "پێویستە جەستەیەکت ھەبێت" دەگەیەنێت. مافی ھەموو کەسێکە کە دەستگیردەکرێت پێی رابگەیەنرێت کە ئەو تاوانە چیە کە پێی تۆمەتبارکراوە. و مافی ئەوەی ھەیە داوابکات لەلایەن دەسەڵاتێکی دادگەریەوە چاو بە زیندانیکردنەکەیدا بخشێنرێتەوە. پێویستە ئەو دەستگیرکراوانەی کە بە شێوەیەکی نایاسایی دەسگیرکراون ئازادبکرێن.
 
چەمکە "سەروەری یاسا" بۆ خودی خۆی ەیچ شتێک لەخۆوە ناگرێت لەبارەی دادپەروەری یاساکان، بەڵکو زۆر بە سادەیی ئەوە رووندەکاتەوە چۆن سیستەمی یاسایی پارێزگاری لە یاساکان دەکات. و لە دەرئەنجامی ئەوەش دەکرێت ولاتانێک ھەبن کە نا دیموکراسەی بن رێز لە مافەکانی مرۆڤ نەنێن و سەروەری یاساش تیایاندا ھەبێت و دەکرێت تیاشیاندا نەبێت، ئەمەش حاڵەتێکە کە زۆران دەڵێن دەکرێت بەسەر سیستەمە دیکتاتۆریە نوێکاندا جێبەجێبکرێت. سەرەڕای ئەوەش " سەروەری یاسا" بە مەرجێکی پێشینە دادەنرێت بۆ دیموکراسیەت، سەروەری یاسا بووە بە بنەمایەکی باو بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ مافەکانی مرۆڤ لە نێوان ئە وڵاتانەی وەک کۆماری چین و رۆژئاوا.
 
سەروەری یاسا نمونەیەکی باڵای (مپل اعلی) کۆنە و ئەرستۆ یەکەم کەس بووە کە وەک سیستەمێک لە یاسای رەسەن لە سیستەمی سروشتی باسی کردووە. و تا ئێستاش ئەم نمونە باڵایە گرنگیەکەی خۆی لەدەست نەداوە وەک نمونەیەکی باڵای پێوەریانە، ھەتاوەکو لەگەڵ بەردەوامبوونی ھەوڵی نەپچڕاوەی رۆشەنبیران بۆ دانانی پێناسەیەکی دیاریکراو بۆی. لە فەلسەفەی سیاسی چینی لە بارەی سەروەری بێلایەنانەی یاسا تایبەت بە پەیوەست بوون بە یاساکانەوە ھاتووە، سروشتی گشتگیریانەی ئەو سیستەمانەی کە بووە ھۆی ھێنانە کایەوەی ئەم فەلسەفەیە کاریگەریەکی زۆری لەسەر بیری سیاسی چینی بەجێھێشت کە بە لایەنی کەم بەرجەستەی پەیوەندیە رەوشتیە تاکەکەسیەکان لەسەر پەیوەندیە یاساییە بابەتی و نا تاکەکسیەکاندا بەرجەستەدەکاتەوە. سەرەڕای ئەوەی ئیمبراتۆرەکانی چین ملکەچی یاساکان نەبوون، بەڵام بینیان کە پێویستە بە گوێرەی رێوشوێنی رێکخراو کاربکەن لەبەر چەند ھۆیەک پەیوەندیدار بە سیاسەتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت.
 
و لە نەریتی ئەنگلەئەمەریکیدا سەروەری یاسا بە پارێزگاریەک رەچاوکراوە بە رووی زۆردارەکی وەک پێناوێک بۆ سەپاندنی پێوەندەکان بەسەر دەسەلاتەکانی حکومەتدا. ھەرچی لە کۆماری چینی میللیدا شتی نوێ لەبارەی سەروەری لەسەر ئەو بیرۆکەیە چڕدەبێتەوە کە سەروەری یاسا لە کۆتاییدا ھەر دەسەڵاتی دەوڵەت بەسەر گەلدا بەھێزتر دەکاتەوە.
 
== رەخنەکان ==
 
لەو کاتەی کە دەبینین کۆک بوونێک لە نێوان چین و رۆژئاوادا ھەیە لەسەر ئەوەی کە سەروەری یاسا شتێکی باشە، ناکرێت ئەوە بە راستیەکی سەلمێندراو و وەرگیراو لەسەر ئاستی جیھانی وەربگرین. ھەندێک حکومەتی شیویعی، لە ناویشیاندا چین لەسەردەمی شۆڕشی رۆشنبیریدا، تا رادەیەک نێگەتیڤانە بوون سەبارەت بە بیرۆکەی سەروەری یاسا و پاساوەکانی ئەمەش لەبەر ئەوەی گوایە بیرۆکەی سەروەری یاسا لەگەڵ ململانێی چینایەتیدا دژیەکە. سەرباری ئەوەش بەرھەڵستیکردنی سەروەری یاسا لە زۆر لە دەوڵەتە گشتگیر (شمولی) و فاشیستەکان ھەیە. سیاسەتی ئاشکرای ئەم حکومەتانە، وەک چۆن لە ئەڵمانیای نازی وابوو، خۆی لە ھێشتنەوەی گەڵ لە ترسێکی بەردەوام دەبینێتەوە لە حکومەت.
چەند رەخنەیەک بۆ سەروەری یاسا سەریان ھەڵدا. یەکەمیان بریتیە لەوەی کە جەختکردنەوەی مرۆڤ لەسەر ئەو رێوشوێنە پەیڕەوکراوانەی دروستکردنی یاساکان وای لێدەکات ئاگای لە سەیرکردنی ناوەڕۆکی یاساکان و دەرئەنجامەکانی نەبێت. رەخنەکەی تر، کە بیرمەندە ناسراوەکان باسیان لێوەکردووە، بریتیە لەوەی بە پێی گووتەی ئەوان چەمکی سەروەری یاسا شتێکە زیاتر نیە لە پەیڕەوێک کە چینە فەرمانڕەواکان بەکاریدەھێنن بۆ پاساو ھێنانەوە بۆ فەرمانڕەوایەتیەکانیان، چونکە ئەو چینە فەرمانڕەوایانەن کە بڕیاردەدەن کە چ یاسایەک دەبچێت و چ یاسایەکیش دەرنەچێت ( واتە بە مانایەکی تر پاساوای رەخنەگران لەوە خۆی دەبینیتەوە کە سەروەری یاسا لە راستیدا بریتیە لە سەروەری ئەو کەسانەی کە یاسایەکان دەردەکەن یان دەیانگۆڕن. ) رەخنەیەکی تریش ھەیە دەڵیت سەروەری یاسا جەخت لەسەر نەھێشتنی کردارە زۆردارەکیەکان دەکاتەوە، و لە ھەمانکاتیشدا رەوایەتی بە ەموو ئەو شتانەش دەدات کە بۆ ئەم مەبەستە جێبەجێدەکرێن " بەگوێرەی یاسا" ھەتاوەکو زۆرینەی خەڵکیش دژ بەم رێوشویًَنانە بن.
 
[[دیموکراسی]]
 
[[ئازادی قسە کردن]]
 
[[ئازادی رادەبرین]]
 
[[ئازادی رۆزنامەوانی]]
 
[[سەربەخۆیی دادگەری]]
 
[[پۆل:ڕامیاری]]