خاڵ (ئەندازە): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
زیادکردن
بNo edit summary
ھێڵی ١:
لە [[ئەندازە]]، [[تۆپۆلۆژی]]، و لقە پێوەندیدارەکانی تر لە [[بیرکاری|بیرکاریدا]]، زاراوەی '''خاڵ''' شتێکی دیاریکراو دەگێڕێتەوە کە لە [[واڵایی|واڵایییەکدا]] ھەڵکەوتووە و خاوەنی ھیچ [[ڕەھەند|ڕەھەندێک]] نییە. واتە نە [[قەبارە|قەبارەی]] ھەیە، نە [[ڕووبەر]]، نە [[درێژی]]، و نە ھەر جۆرە ڕەھەندێکی تری لەو چەشنە. کەوابوو، خاڵ [[شتی بیرکارانە|شتێکی]] ''٠-ڕەھەندی''یە. [[ئوقلیدوس]] تۆزێک ناڕوون خاڵی پێناس کردووە: "ئەوەی کە ھیچ بەشێکی نییە".
 
پێویستە ئەوە بزانرێ کە خاڵ شتێکی فیزیکی و بەرھەست نییە بەڵکوو ''شوێنێک'' نیشان دەدا. ئێمە شوێنی خاڵەکان بە دانانی نیشانێک (بۆ نموونە بازنە یا ئەستێرەیەکی زۆر بچووک) بە پێنووس دیاری دەکەین. لەوانەیە تیرەی ئەو نیشانە ٠،٢کەمتر لە یەک میلیمەتر بێ، بەڵام ھەروا کە پێشتر وترا خاڵ خاوەنی قەوارە نییە. ھەرچەندەش کە زووم بکەین و بچینە بەرەوە، دیسان خاڵ ھەر پانیی نابێ.
 
بەھۆی سروشتیانەوە وەکوو یەکێک لە سادەترین چەمکەکانی ئەندازە، خاڵەکان لە گەلەک گۆڕەپانی دیکەشدا پێکھێنەیەکی بنچینەیین.