ئێسک: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٤:
ئێسکێکی درێژ لە چەقە کەلێنێکی کوندار پێکهاتووە، بەئەڵقەیەک لەماددەی چڕ دەوری داوە. ڕووی ئێسک پەردەیەکی بەهێز دایدەپۆشێت کە [[بەرگەئێسک|بەرگەئێسکی]] پێدەوترێت، ئەم پەردەیە تۆڕیک موولوولەی خوێنی تێدایە کە خۆراکە ماددەکان بەئێسک دەبەخشن، و [[دەمار|دەمارەکانیشی]] ئێدایە کە ئازارە ڕاگەیاندنەکان دەنێرن.
 
بەو ماددە ڕەقەی کە لەژێر بەرگە ئێسکدا هەیە پێی دەڵێن '''ئێسکی پتەو'''، چینە ئەستوورەکەی ئێسکی پتەو کە تەوەرەی درێژە ئێسکە، وا لەئێسک دەکات کە بەرگەی بڕێکی زۆر لەو ئەرکانە بگرێت کەپێی دەگات لەماوەی هەڵسان بەڕاهێنانە وەرزشییەکان وەکو بازدان. ئێسکی پتەو لە لوولە پێکدێت، لوولەکانیش لە کریستاڵی خوێ و ڕیشاڵە پرۆتینەکان پێکدێن کەناودەبرێن بە ''پەڕەکان''. لەناوەڕاستی هەر لوولەیەکدا جۆگەیەکی تەسک هەیە ناودەبرێت بە [[جۆگەی هاڤەرس]]، لوولەکانی خوێن بەناو جۆگە هاڤەرسە بەیەکداچووەکاندا درێژ دەبنەوە و تۆڕێک دروست دەکەن، و خۆراک دەگوازنەوە بۆ ئێسکەشانەی زیندوو، لەدەوری هەر جۆگەیەکی هاڤەرس چەند چینێک لە ڕیشاڵی پرۆتینی پێچ دەخۆن کە کەلێنیان تێدایە و [[ئێسکەخانە|ئێسکەخانەکانی]] لەناودایە.
 
لەناو ئێسکی پتەودا تۆڕێک لە بەستەرە شانە هەیە کە بە ئێسکی ئیسفەنجی ناودەبرێت، ئێسکی ئیسفەنجیش لە کەلێنی فراوان پێکدێت کە ژمارەیەک ئێسکە پەڕەی تێدایە بەتەریبی ڕیزکراوەن لەگەڵ هێڵی هێزی پەستاندا، کە وا لەئێسک دەکات بەرگەی پەستانی گەورە بگرێت و کێشی کەم بکاتەوە.
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/ئێسک»