سەلمان خان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
بەسەرداچوونەوە، ڕینووس/ڕستەبەندی، ویکیسازی
No edit summary
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Salmanrampwalk.png|230px|وێنۆک|چەپ|سەلمان خان]]
'''سەلمان خان''' ناوی تەواوی '''عەبدولڕەشید سەلیم سەلمان خان''' (بە [[ئینگلیزی]]: Salman Khan) ئەکتەرێکی سەرکەوتووی سینەمای هیندییە (بۆڵیوود)، کوڕی نوسەری گەورەی فیلم (سەلیم خان)ە، لە ڕۆژی [[٢٧ی کانوونی یەکەم]]ی [[١٩٦٥]] لە ناوچەی ئیندۆر لە شاری مادیا پرەدیش لە [[هیندستان]] لە خێزانێکی بە ڕەچەڵەک [[ئەفغانی]] لەدایکبووە و دایکی بەڕەشەڵەک هیندۆسە. دووبایدووبرای بەناوی (ئارباز خان و سوهەیل خان) دوو خوشکی بە ناوی (ئەلڤیراو ئاربیتا) هەیە، کە ئاربیتا کچی هەڵگیراوەیە و خێزانی خان بەخێویان کردووە. سەرەتای دەستبەکاربوونی بۆ ساڵی [[١٩٨٨]] دەگەڕێتەوە کە بەڕۆڵی (فیکی بهاندرای) لە فیلمی (Biwi Ho To Aisi) بەشداری کردووە. سەلمان خان لە گۆڤاری بەناوبانگی (People) لە ساڵی [[٢٠٠٤]] لە ڕیزبەندی حەوتەمی سەرنجراکێشترین ئەکتەرەکانی جیهاندا بووە، چوارەم ئەکتەری هیندنیە کە لە مۆزەخانەی خاتوو توسو لە [[لەندەن]] بە مۆم پەیکەری بۆ دروستکراوە.
 
 
تائێستا چەند جارێک کەوتۆتە داوی خۆشەویستییەوە لەگەڵ هونەرمەندان (ئەشواریا ڕای و [[کاترینا کەیف]]) کە زۆرترین ماوە لەگەڵ کاترینا کەیفدا بووەو بەڵام پەیوەندییەکەیان تا ساڵی [[٢٠١٠]] بەردەوام بووە و تا ئێستا ژنی نەهێناوەو کەسیش لەو نهێنییەی تێناگات. سەلمان خان لە چەندین فیلم و بەرنامەدا بەشداری کردووەو نازناوی خۆی لە جیهاندا مسۆگەر کردووە.
* بە هۆی تۆمەتی کوشتی کەسێک لەمانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٢ دا، چەند جارێک دادگایی کراوەو روداوەکەی بەسەردا ساخبۆتەوە، بەڵام ئەو پێداگیری دەکات کە ئەو رۆژەی کەسەکە کوژراوە ئەم شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە نەبووە.