شەریف پاشا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
بNo edit summary
ھێڵی ٨:
ساڵی ١٩٠٩ لە پاریس حزبی رادیکالی عوسمانلی دادەمەزرێنێت و ھەر ھەمان ساڵیش گۆڤاری «مەشرووتییەت» لە پاریس دەردەکات. ئەم گۆڤارە، ئەوەی ٥٥ ژمارەی لێ‌ دەرچووە، بانگەواز بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی دەستووری پەرلەمانی دەکات لەو بیروباوەڕەی شەریف پاشاوە سەرچاوەی گرتووە کە مافی ھەموو نەتەوەو کۆمەڵەیەکی ژێر دەستە تەنیا لە دەوڵەتێکی دیموکرات و دەستووریدا پارێزراوە.
 
ساڵی ١٩١٢ لەگەڵ [[شێخ عەبدولقادر]]ی وکوڕی [[شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری]]دا بە تاوانی کوشتنی [[سەدری ئەعزەم]] فەرمانی لەسێدارەدانی دراوە، بەڵام ھەڵھاتووە و چووتە میرنشینی [[مۆناکۆ]].
 
ساڵانی [[جەنگی یەکەمی جیھانی]] شەریف پاشا چالاکییەکی ئەوتۆی نەنواند و خۆی بۆ رووداوەکانی پاش جەنگ ئامادەکرد بەو ھیوایەی بتوانێ‌ لە بارودۆخێکی گونجاوتردا داکۆکی لە مافی نەتەوەکەی بکات. لە کۆتایی حوزەیرانی ساڵی ١٩١٨ دا لە شاری مارسیل چاوی بە سێر [[پێرسی کۆکس]] کەوت و داوای لێ‌ کرد وەک کاربەدەستێکی حکومەتی بریتانیا چارەنووسی نەتەوەی کورد پشت گوێ‌ نەخات.