میخائیل گۆرباچۆڤ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
چاکسازیی ژمارەکان، چاکسازیی نووسە عەرەبییەکان
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:RIAN archive 850809 General Secretary of the CPSU CC M. Gorbachev (crop).jpg|thumb|میخایل گۆرباچیڤ لە کۆنگرەیەکی ساڵی ١٩٨٧]]
'''میخایل گۆرباچیڤ''' (بەڕووسی:Михаи́л Серге́евич Горбачёв) لە دایک بووی ٢ی ئاداری ساڵی ١٩٣١ ، دوواین سەرۆکی [[یەکێتیی سۆڤیەت]] بووە لە ساڵی ١٩٨٥ دەستی بە فەرمانڕەوایی ووڵات کرد تا ١٩٩١ وایە تا هەڵوەشاندنەوەیھەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتەکە ، میخایل یەکێک بوو لە تێکۆشەران کە هەوڵیھەوڵی بۆ لەناوبردنی [[شەڕی سارد]] کردبوو ,بەهۆیبەھۆی کارەکانییەوە میخایل لەساڵی ١٩٩٠ [[خەڵاتی نۆبێل]] لە ئاشتی دا پێبەخشرا.
 
 
 
===ڕیفۆرمی سیاسی و ئابووری===
شامەبەستی گۆرباچۆڤ بریتی بوو لە ڕیفۆرمی ئابووری و سیاسی لە جڤاتی سۆڤیەتدا. سیستەمی سۆڤیەتیی ئەو دەم لە دوو هەرەمیھەرەمی لاتەریبی مەزن پێک هاتبووھاتبوو: حیزب و دەوڵەت. بە نۆڕینی باو دەبا پارتی کۆمیونیست دەست پێشخەری بکات بەڵام دەوڵەت دەسەڵاتی دەستوور دانان و بەجێهێنەربەجێھێنەر و دادپرسیی هەبێتھەبێت.
 
گۆرباچۆڤ دەیویست پەیوەندیی نێوان حیزب و دەوڵەت بگۆڕێت. حیزب بە پێی نۆڕینی باو دەبا پێشەنگ بێت و دەستی لە گشت بوارەکانی کۆمەڵگەدا هەبیتھەبیت. ئەم ڕەوتە بەلای گۆرباچۆڤەوە نیشانەی داڕمان بوو.
 
لە ڕاستیدا ڕیفۆرمی ئابووریی گۆرباچۆڤ هیچھیچ شتێکی ئەوتۆی لێ شین نەبوو. لە ماوەی حوکومڕانیی گۆرباچۆڤدا، بەردەوام ئابووریی سۆڤیەت خراپتر دەبوو. بەرهەمهێنانبەرھەمھێنان کەم دەبۆوە، کەمیی شتومەکی نێو بازاڕ خراپتر دەبوو، بازاڕی ڕەشیش گەرمتر دەبوو. لە نێو گەلدا پلەی خۆشویستنی گۆرباچۆڤ تەواو دابەزی. بەڵام لە دەرەوەی سۆڤیەت پتر خۆشەویست دەبوو چونکە سەرکەوتووانە گرژیی سیاسیی نێوان ڕۆژهەڵاتڕۆژھەڵات و ڕۆژاوای ڕەواندەوە و ڕێگەی دا وەڵاتانی ڕۆژاوای سۆڤیەت ڕێگەی خۆیان بگرنە بەر و لە پەیوەندی یەکیەتیی سۆڤیەت ڕزگار بن.
 
لەو ڕیفۆرمانەی گۆرباچۆڤ بەتەمایان بوو تەنیا بەشێکی کەمیان جێبەجێ کران. سەرلەبەری ئەو سیستەمەی ئەو نیازی بوو نوێکاری تێدا بکات، وەهاوەھا وشک و ڕزیوو بوو بەرگەی گۆڕانکاری بنەڕەتی نەدەگرت. لە زۆر لاوە بە توندی بەربەرەکانێی بیروڕایەکانی ئەم دەکرا، خۆیشی لە دەمەو کۆتای ماوەی حوکومڕانیی خۆیدا هەتاھەتا دەهاتدەھات پتر ڕاڕا و دوودڵ دەبوو.
 
 
===«پێرێسترۆیکا»، «پێرێسترۆیکا، گلاسنۆست» و «دێمۆکراتاندن»= ==
گۆرباچۆڤ بیری سیاسی خۆی لە کتێبی «پێرێسترۆیکا» ''Perestrojka'' دا، ساڵی 1987١٩٨٧ داڕشت، ئەم کتێبە کاتی خۆی جێی مشتومڕێکی بەرفرەوان بوو. پێرێسترۆیکا بووە هۆکارێکیھۆکارێکی کارا لە پرۆسەی هەرەھەرە گەورەی گۆڕانکاریی مێژووی نوێ.
 
یەکەم لایەنی بیری سیاسی گۆرباچۆڤ بریتییە لە «گلاسنۆست» ''Glasnost''، کراوەیی. یەکیەتیی سۆڤیەت بە دەیان ساڵ لە ژێر دیکتایۆرییەتی بێدەنگیدا دەژیا. تەنیا دەنگی فەرمی و پەسندکراو بۆیان هەبووھەبوو بەربیست بن.
 
گۆرباچۆڤ بەرانبەر ئەو دۆخە، لە ڕوانگەیەکی ڕۆشنگەرییەوە دەیگوت: ئەگەر وشە ئازاد بکرێ، ڕاستیش بەربیست دەبێت و خەڵکی بە زانینی ڕاستی، چاکە و خراپە لەیەک جودا دەکەنەوە.
ھێڵی ٢٣:
جگە لە گلاسنۆست و پێرێسترۆیکا گۆرباچۆڤ جەختی لەسەر پرۆسەی «دێمۆکراتاندن» ''Demokratizatsiya'' دەکرد و دەیگوت: «پێرێسترۆیکا شۆڕشێکە لە سەرەوە»، واتە گۆڕانکارییەکە دەستەی دەسەڵاتداران خستوویانەتە‌ گەڕ.
 
بیرۆکەی «دێمۆکراتیی ڕاستەوخۆ» کە ڕیشەی لە نەرێتێکی ڕادیکالانەدا هەیەھەیە و دەگەڕێتەوە بۆ ڕوسو و شۆڕشی فرانسی، تێکەڵ بە «سەنتراڵیزمی دێمۆکراتیانە» ی لێنین کراوهکراوە. مەبەستیش ئەوە نەبوو پشت بکەنە چەمکی «سەنتراڵیزمی دێمۆکراتیانە»، بە پێچەوانە. دەبا ‌‌«ببوژێنرێتەوە و پەرەی پێ بدرێ‌». گۆرباچۆڤ دەیگوت زووتر ئەم چەمکە شێوێنرابوو، کرابوو بە ‌‌«سەنتراڵیزمی بیرۆکراتیانهبیرۆکراتیانە».
 
 
=== یەلتسین و کۆتایکۆتایی سۆڤێت= ==
[[پەڕگە: Mikhail Gorbachev.jpg |وێنۆک|Michail Gorbatjov 2010]]
 
باڵی کۆنەواری پارتی کۆمیونیستی سۆڤیەتی، کودەتایەکی بێسەروبەری سەرنەگرتووی لە ئەوگوستی ساڵی 1991١٩٩١ دا، دژ بە گۆرباچۆڤ ساز کرد و بەوەش پەلەیان لە کەوتنی خۆی و ڕمانی هەمووھەموو یەکیەتیی سۆڤیەت کرد. ئەو کۆدەتایە بۆریس یەلتسین Boris Jeltsin ی کۆنە دوژمنی گۆرباچۆڤی کردە قارەمان. یەلتسین پاش سەری ساڵی 1991١٩٩١-1992١٩٩٢ بە کردەوە گۆرباچۆڤی لابرد و یەکیەتیی سۆڤیەتیشی هەڵوەشاندەوەھەڵوەشاندەوە.
 
لە لایەن ڕۆژاوای یەکیەتیی سۆڤیەتەوە، گۆرباچۆڤ بە قارەمان دادەنرا چونکە بێ ئەوەی دەست بەرز بکاتەوە ڕێی دا دەوڵەتانی نێوەند و ڕۆژهەڵاتیڕۆژھەڵاتی ئەورووپا ڕێگە خۆیان بگرنە بەر. هەرھەر چەندە ئێستلاند و لێتلاند و لیتوانیا، لە سەردەمی ستالیندا بە تاڵانی شەڕ داگیرکران، بەڵام گۆرباچۆڤ بەرەنگاری بزاڤی ڕزگاریخوازی ئەو دەوڵەتانەی بەڵتیک بۆوە. لەوانەیە ئەمەیان گەورەترین هەڵەیھەڵەی گۆرباچۆڤ بووبێ.
 
 
=== بووژانەوەی ناسیۆنالیزم= ==
ئەم پرۆسەی نوێکارییە هێزێکیھێزێکی دیکەی بووژاندەوە، گۆرباچۆڤ لێی بێئاگا بوو، ئەویش ناسیۆنالیزمە. ئەو مۆزاییکە مەزنەی کۆمار و گەلانی هەمەجۆریھەمەجۆری یەکیەتیی سۆڤیەت نێزیکەی حەفتا ساڵ بە توندی خرابوونە ژێر سیستەمێکەوە ڕووی لە یەکڕەنگی و یەکیەتی بوو.
ئەو ئازادیی دەربڕین و کردەوە پەرەسێنەی ڕۆژگاری گۆرباچۆڤ لە زۆر لاوە بە مەبەستی سەرفرازیی میللی سوودی لێ وەرگیرا. ناسیۆنالیزمی تا ئەو دەمە خامۆش و خاو دەرفەتی وەرگرت و ئازادانە کەوتە گەڕ و هەرھەر زووش ئەفسانە و بۆچوونی چەوتی میللیی بەرفرەوانی لەگەڵ خۆی هێناھێنا.
 
 
ھێڵی ٤٣:
[http://www.ne.se/lang/michail-gorbatjov Nationalencyklopedin]
 
[http://komak.nu/Kurdi/Kteebkhane/KteebiKOMAK_PDF/ReeguzeriBiriSiyasi_20091209.pdf Från Platon till kommunismens fall - De politiska idéernas historia. Sven-Eric Liedman. «ڕێگوزەری بیری سیاسی»]