ماکس ڤێبەر: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Max Weber 1894.jpg|thumb|ماکس ڤیبەر]]
'''ماکسملیان کارل ئیمیل''' ناسراو بە '''ماکس ڤیبەرڤێبەر''' (ماوەی ژیان:٢١ی نیسانی ١٨٦٤ تاکوو ١٤ی حوزەیرانی ١٩٢٠) کەسایەتی فەیلەسووف و ئابووری سیاسی و سۆسیالیزمی ئاڵمانی بوو ، ئەو بە یەکێ لە دامەزرێنەری سۆسیۆلۆجی و سۆسیالزانستی دادەنرێت لەگەڵ هاوڕێکانی [[کارل مارکس]] و [[ئیمیلی دورکیم]] ، لە بەرهەمە بەجێماوەکانی ڤیبەر '''ڕەوشتی پڕۆتیستانتی و هەستی سەرمایەداری''' .
 
 
ژیانی ماکس ڤێبەر مۆرکی دابڕانی لە باوک و لایەنگریی دایکە کالڤینییەکەی پێوە دیارە. ساڵی ١٨٩٨ تووشی کێشەی دەمارە هۆشەکییەکان هات و نێزیکەی پێنج ساڵی خایاند تا هاتەوە سەرخۆی. لەو ماوەیەدا باری ئابووریی داشکا و نەیدەتوانی خەریکی تۆژینەوەکانی بێت.
پاشان لە زانکۆکانی بەرلین، فرەیبورگ، هایدەلبورگ، ڤیەن و موینشن، ڤێبەر پرۆفیسۆری بابەتی وەک یاسای بازرگانی، ئابووریی سیاسی و جڤاتناسی بووە.
 
 
===بواری سیاسەت===
ڤێبەر بەگەرمی خەریکی سیاسەتی سەردەمی خۆی بووە و یەکێکە لە بونیاتنەرانی دەوڵەتی میللی ئەڵمانیی پاش بیسمارک Bismarck. ڤێبەر وەک سیاسەتمەدارێکی لیبەڕالی میللی سەرکەوتوو نەبوو بەڵام لە بزاڤی سۆسیالدێمۆکراتانەی (Friedrich Naumann (1860–1919 وەک ڕاویژکار جێی بۆوە.
 
 
===بواری ئەکادێمی===
لەسەر دەستی ڤێبەر زانستی جڤاتناسی لە زانکۆکانی ئەڵمانیادا وەک ڕشتەیەکی ئەکادێمی جێی گرت. هەر بە دەستپێشخەری ئەویش چەمکی وەک «کاریزما»، «نموونەی بیرۆکراسی»، «ئاکاری پرۆتێستانتی»... برەویان سەند.
 
ڤێبەر دیدی کالڤینانەی لە بەرهەمە ناودارەکەیدا ''«ئاکاری پرۆتێستانتی و گیانی سەرمایەدارەتی» (Die protestantische Etik und der Geist des Kapitalismus (1904–05'' هێنایە کایەوە. لەم تێسەدا ڤێبەر دەڵێ گیانی پیوریتانیزم و هەوڵدان بۆ ئارامیی دونیابەدەر لە جڤاتی سەرمایەداریی هۆشەکیخوازی سەردەمدا بوونەتە هۆکارێکی هاندەری گرینگ. زەنگینی لای کالڤینیزم نیشانەی ئەوەیە مرۆڤ سەر بە دەستەی دەستبژێرانە و ژیانی نەمەریی بۆ دەمینیتەوە.
 
لە بەرهەمی ''«ئابووری و جڤات» (Wirtschaft und Gesellschaft(1922'' دا ڤێبەر بیرۆکراسیی نموونەیی خۆی ڕوون دەکاتەوە.
 
 
 
==بەستەری دیکە==
[[بیرۆکراسی|بیرۆکراسی / کارگێڕیی بیرۆکراتانە Bureaucratic Management]]