شەریف پاشا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ١:
ژەنەراڵ '''شەریف پاشا''' (١٨٦٥-١٩٤٥) ژەنەراڵی سوپای [[عوسمانی]] و سیاستوانی چالاک و نوێنەری گەلی [[کورد]] بوو لە [[پەیمانی سێڤر]]دا.
'''ژەنەراڵ شەریف پاشا''' ناوی‌ شەریف پاشا کوڕی‌ سەعید پاشای‌ حسێن پاشای‌ خەندانە، لەشاری‌ [[سلێمانی‌]] لەدایک بووە، لەسەردەمی‌ [[عوسمانی]]دا، باوکی‌ گەلێ‌ پلەو پایەی‌ گەورەی‌ پێ‌سپێردراوە، شەریف پاشا خوێندنی‌ سەربازی‌ تەواو کردووەو لە سوپای‌ عوسمانیدا گەیشتۆتە پلەی‌ ژەنەڕاڵ. لەتەمەنی‌ بیست و پێنج ساڵیدا کچی‌ عەباس حیلمی‌ خدێوی‌ پاشای‌ میسری‌ ھێناوە، شارەزایی‌ زۆری‌ لەچەند زمانێکی‌ بیانیدا ھەبووە، لەساڵی‌ ١٨٩٨دا کراوە بە باڵیۆزی‌ دەوڵەتی‌ عوسمانی‌ لەوڵاتی‌ سویدا و ماوەی‌ (١٠) ساڵ لەو پۆستەدا ماوەتەوە. چەندین جار خەڵات و نیشانەی‌ رێزلێنانی‌ پێ‌ بەخشراوە، لەسەرەتای‌ دامەزراندنی‌ رێکخراوی‌ (ئیتحادو تەرەقی‌) تورکیەوە پەیوەندی‌ لەگەڵ گەلێک لەسەرانی‌ ئەو رێکخراوەدا ھەبووە، بەڵام پاش رووخاندنی‌ دەوڵەتی‌ عوسمانی‌ (ئیتحادو تەرەقی‌) لەرێبازی‌ خۆی‌ لای‌داو ەیچ بایەخێکی‌ بەرەگەزو نەتەوەکانی‌ تر نەدا، ئەم ھەڵوێستەش وای‌ لەشەریف پاشا کرد لە رێکخراوەکە دوور بکەوێتەوەو دژایەتیشی‌ کردن، ھاوکاری‌ (کۆمەڵەی‌ کورد) بووە لە ئەستەمبوڵ. ساڵی‌ ١٩١٢ لەگەڵ شێخ عەبدولقادر و شێخ عوبەیدوڵای‌ نەھری‌دا بەتاوانی‌ کوشتنی‌ (سەدری‌ ئەعزەم) فەرمانی‌ لەسێدارەدانی‌ دراوە، بەڵام ھەڵھاتووە و چووتە میرنشینی‌ (مۆناکۆ) لەفەرەنسا. ساڵی‌ ١٩١٩ متمانەی‌ پێ‌ بەخشرا کە نوێنەرایەتی‌ گەلی‌ کوردو شێخ مەحمودی‌ نەمر بکات لە کۆنگرەی‌ ئاشتی‌ لەپاریس، بەھۆی‌ یاداشتنامەکەیەوە ھاوپەیمانان ناوی‌ کوردیان خستە بەندەکانی‌ (٦٢ ،٦٣ ،٦٤)ی‌ پەیمانی‌ (سێڤر)ەوە سەبارەت بەپێکھێنانی‌ قەڵەمڕەوێکی‌ کوردی‌ لەکوردستاندا. ساڵی‌ ١٩٤٤ لەشاری‌ (ناپۆلی‌) لە ئیتالیا کۆچی‌ دوایی‌ کرد، پێش مەرگی‌ وەسیەتی‌ کردبوو تەرمەکەی‌ بسوتێنن و خۆڵەمێشەکەی‌ بکەنە ناو دەریاوە، چونکە خۆی‌ بەبێ‌ وڵات ئەزانی‌، بەڵام ئاواتەکەیان بەجێ‌ نەھێناو تەرمەکەی‌ گوێزرایەوە بۆ [[قاھیرە]] لەگۆڕستانی‌ خدێوییەکان نێژراوە.
 
== سەرچاوەکانژیان ==
ناوی محەمەد کوڕی سەعید پاشای کوڕی حسێن پاشای کوڕی ئەحمەد ئاغای خەندانە. لە شاری [[سلێمانی]] لەدایکبووە، لەسەردەمی [[عوسمانی]]دا، باوکی گەلێ‌ پلەو پایەی گەورەی پێ‌سپێردراوە و بنەماڵەی خەندان ھاوکارێکی نزیکی پاشاکانی بابان بووە و دوای کۆتایی ھاتنی دەسەڵاتی بابانەکان، لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەھەمدا سەعید پاشا چۆتە ئەستەمبوڵ. شەریف پاشا کە ھاوپۆلی شێخ محمود بەرزنجی بووە لە حوجرەکەی خواجە ئەفەندیدا، لە ئەستەمبوڵ درێژە بەخوێندن دەدات و لەوێ‌ ئیتاڵی و فەرەنسی و [[یۆنانی]] فێر دەبێت. ساڵی ١٨٨٥ دەچێتە [[پاریس]] و خوێندنی عەسکەری تەواو دەکات و دەبێ‌ بە ژەنەڕاڵ.
 
ساڵی ١٨٩٠ لە تەمەنی بیست و پێنج ساڵیدا خێزان پێکەوە دەنێت. ھاوسەرەکەی کچی [[عەباس حیلمی]] و ئامۆزای [[مەلیک فاروق]]ی پاشای [[میسر]]ە. ساڵی ١٨٩٨ دەکرێتە باڵیۆزی دەوڵەتی [[عوسمانی]] لە [[سوید]] و ماوەی ١٠ ساڵ لەو پۆستەدا ماوەتەوە. لە سەرەتای دامەزراندنی رێکخراوی «ئیتحاد و تەرەقیی تورکی»یەوە پەیوەندی لەگەڵ گەلێک لە سەرانی ئەو ڕێکخراوەدا ھەبووە، بەڵام پاش رووخاندنی دەوڵەتی عوسمانی ئیتحاد و تەرەقی لە رێبازی خۆی لایدا و ھیچ بایەخێکی بە ڕەگەز و نەتەوەکانی تر نەدا، ئەم ھەڵوێستەش وای لە شەریف پاشا کرد لە رێکخراوەکە دوور بکەوێتەوەو دژایەتیشی کردن. ساڵی ١٩٠٨ دەگەڕێتەوە ئەستەمبوڵ و لەگەڵ [[ئەمین عالی بەدرخان]] و [[شێخی شەمزینی]]دا [[کۆمەڵەی تەعالی و تەرەقیی کورد]] دادەمەزرێنێت. لێرەوە کەسایەتی شەریف پاشا وەک سیاسەتمەدارێکی کورد دەردەکەوێت. لەسەر ئەم ھەڵوێستە ئیتیحادییەکان پشتی تێ‌ دەکەن و ھیچ پۆستێکی ئیداری نادەنێ‌.
 
ساڵی ١٩٠٩ لە پاریس حزبی رادیکالی عوسمانلی دادەمەزرێنێت و ھەر ھەمان ساڵیش گۆڤاری «مەشرووتییەت» لە پاریس دەردەکات. ئەم گۆڤارە، ئەوەی ٥٥ ژمارەی لێ‌ دەرچووە، بانگەواز بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی دەستووری پەرلەمانی دەکات لەو بیروباوەڕەی شەریف پاشاوە سەرچاوەی گرتووە کە مافی ھەموو نەتەوەو کۆمەڵەیەکی ژێر دەستە تەنیا لە دەوڵەتێکی دیموکرات و دەستووریدا پارێزراوە.
 
ساڵی ١٩١٢ لەگەڵ [[شێخ عەبدولقادر]] و [[شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری]]دا بە تاوانی کوشتنی [[سەدری ئەعزەم]] فەرمانی لەسێدارەدانی دراوە، بەڵام ھەڵھاتووە و چووتە میرنشینی [[مۆناکۆ]].
 
ساڵانی [[جەنگی یەکەمی جیھانی]] شەریف پاشا چالاکییەکی ئەوتۆی نەنواند و خۆی بۆ رووداوەکانی پاش جەنگ ئامادەکرد بەو ھیوایەی بتوانێ‌ لە بارودۆخێکی گونجاوتردا داکۆکی لە مافی نەتەوەکەی بکات. لە کۆتایی حوزەیرانی ساڵی ١٩١٨ دا لە شاری مارسیل چاوی بە سێر [[پێرسی کۆکس]] کەوت و داوای لێ‌ کرد وەک کاربەدەستێکی حکومەتی بریتانیا چارەنووسی نەتەوەی کورد پشت گوێ‌ نەخات.
 
گەورەترین چالاکی سیاسی شەریف پاشا لە مانگی ئازاری ١٩١٩دا دەرکەوت، ئەو کاتەی کە بەناوی نوێنەرێکی متمانە پێ‌ بەخشراوی کورد و شێخ مەحمودەوە یاداشتێکی پێشکەشی کۆنگرەی ئاشتی پاریس کرد و نەخشەی کوردستانی گەورەی کرد بە پاشکۆی یاداشتەکەی و داوای کرد دەوڵەتێکی سەربەخۆ بۆ کورد دابمەزرێ‌. بەھۆی یاداشتنامەکەیەوە ھاوپەیمانان ناوی کوردیان خستە بەندەکانی ٦٢ و ٦٣ و ٦٤ی پەیمانی سێڤرەوە کە مانگی ئابی ساڵی ١٩٢٠ پەسەند کرا. سێ‌ ساڵ پاش ئەوە و لە [[کۆنفرانسی لۆزان]]دا ھەموو ئاواتەکانی شەریف پاشا ھەرەسیان ھێنا و کارێکی خراپیان کردە سەر باری دەروونیی.
 
لە کۆتایی ساڵی ١٩٤٥دا لە شاری [[ناپۆلی]] لە ئیتالیا کۆچی دوایی کرد، پێش مەرگی وەسیەتی کردبوو تەرمەکەی بسوتێنن و خۆڵەمێشەکەی بکەنە ناو دەریاوە، چونکە خۆی بە بێوڵات ئەزانی، بەڵام ئاواتەکەیان بەجێ نەھێناو تەرمەکەی گوێزرایەوە بۆ [[قاھیرە]] لەگۆڕستانی خدێوییەکان نێژراوە.
 
== سەرچاوەکان ==
* [http://kurdsat.tv/Direje.aspx?Babet=JyaniNawdarek&Jimare=129 ژەنەراڵ شەریف پاشا- Kurdsat.tv]
* [http://www.xozga.com/nawdaran/hemerreng/88.html شه‌ریف پاشای خه‌ندان-وێبگەی خۆزگە]
 
[[de:Mehmet Şerif Pascha]]