ویکیپیدیا:توێژینەوەی سەرەتایی قەدەغەیە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەرەپێدان
پەرەپێدان
ھێڵی ٣٥:
 
::'''ڕێبازی ئێمە''': سەرچاوکان ئاستی سێھەم کە بڕواپێکراو و بڵاوکراوەن، دەتوانن بۆ تەواوکردنی ئاماژە بەسەرچاوەی وتارەکان بەکاربێن؛ لەبەر ئەوەی بەشێک لە زانیارییەکانی سەرچاوەکانی ئاستی یەکەم و دووھەمی بە شێوەی پوختە تێدایە.
 
 
==تێکەڵکردنی کەرستە بڵاوکراوەکان==
کەرستەکان لە چەن سەرچاوەوە تێکەڵ بەیەک مەکەن بۆ گەیشتن یان گەیاندنی مەبەستێک کە لە ھیچ کام لە سەرچاوەکاندا بە ئاشکرایی باسی نەکراوە. ئەگەر سەرچاوەیەکی بڕواپێکراوە دەڵێت A و سەرچاوەیەکی بڕواپێکراوی دیکە دەڵێ B، ئەوانە لە وتارەکەدا تێکەڵ بەیەک مەکەن و دەرەنجام بگاتە C کە لە ھیچ یەک لە دوو سەرچاوەکەدا ئاماژەی پێنەکراوە. ئەمە تێکەڵکردنی سەرچاوە بڕواپێکراوەکانە بۆ گەیشتن بە ئامانجێکی نوێ ئەمە خۆی نموونەیەکە لە '''شیکاریی سەرەتایی'''. "A و B، بۆیە C" تەنھا کاتێک گونجاوە کە سەرچاوەیەکی بڕواپێکراو ڕاست ھەمان شتی باس کردبێت.
 
*نموونەیەکی ساکار لە تێکەڵکردنی زانیاریی سەرچاوەکان:
 
::ئامانجی سەرەکیی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەقامگیرکردنی ئاشتی و ئاسایشی جیھانییە. بەڵام لەکاتی دامەزرانیەوە تا ئێستا ١٦٠ شەڕ ڕووی داوە لە سەرانسەر جیھاندا.
 
ئەگەرچی یەکەیەکی ڕستەکانی ئەم دەقە ھەریەک لە سەرچاوەیەکی بڕواپێکراوە وەرگیراون و ڕاستیین، بەڵام ئەم دەقە دەڵێت کە نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەقامگیرکردنی ئاشتی جیھاندا سەرکەوتوو نەبووە. ئەگەر سەرچاوەیەکی بڕواپێکراو ئاماژەی بەم مەبەستە دواییە نەکردبێت ئەوە دقەکە دەبێتە شیکاریی سەرەتایی. ساکارە بە تێکەڵکردنی ھەر ئەم ڕستانە، بگەیینە مەبەستێکی دژ بەو دەقە. لە نەبوونی سەرچاوەدا کەرستەکان دەبنە ھۆی ڵێڵبوون:
 
::ئامانجی سەرەکیی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەقامگیرکردنی ئاشتی و ئاسایشی جیھانییە '''و''' لەکاتی دامەزرانیەوە تا ئێستا ١٦٠ شەڕ ڕووی داوە لە سەرانسەر جیھاندا.
 
*ئێستا نموونەیەکی نەختێ دژوار لە تێکەڵکردنی سەرچاوەکان کە لە وتارێکی لە ویکیپیدیاوە گیراوە و کێشەیەکە بەینی دوو نووسەر. بڕگەی یەکەم باش نووسراوە و بەباشی ئاماژە بەسەرچاوەی ھەیە:
 
::''بەرھەم'' دەلێت ''چالاک'' بە کۆپیکردنی سەرچاوەکانی کتێبی کەسێکی دیکە تاوانی دزیەتی وێژەیی کردووە. بەڵام چالاک لە وەڵامدا دەڵێت کە بەکارھێنانی کتێبی کەسێكی دیکە بۆ دوزینەوە سەرچاوەکان لە کۆمەڵگای لێکۆڵەرەکان گونجاو و باوە.
 
ئێستا لە دوای ئەمە کەسێک شیکاریی سەرەتایی خۆی زیاددەکات:
 
::ئەگەر ئەوەی چالاک دەیڵێت ڕاست بێت، ئەوە دژی ڕێبازی گونجاوی زانکۆی ھارواردە، کە لە دەفتەری دەستکاری "نووسین بە سەرچاوەکان"دا باسی کردووە؛ ئەگەرچی لەو دەستکارەدا ئەو کارە بە دزیەتی وێژەیی ناو نەبراوە. دزیەتی وێژەیی بەکارھێنانی زانیارییەکان، ئایدیاکان و وشەکانی سەرچاوەکان بێ ئاماژەکردنیانە.
 
بڕگەی دووھەم شیکارییەکی سەرەتاییە، لەبەر ئەوەی ڕوانگەی بەکارھێنەرێکی ویکیپیدیایە، کە تێیدا بە پێی باسکردنی مانای دزیەتی وێژەیی نیشاندەدات کە چالاک تووشی تاوانی دزیەتی وێژەیی نەبووە. بۆ ئەوەی ئەم بڕگەیە لەو کێشە ڕزگاری بێت و بە پێی یاساکان بێت، سەرچاویەکی بڕواپێکراو پێویستە کە بەڕوونی ئاماژە بکات کە بۆ نموونە لێرەدا "بە پێی ڕێبازەکانی دەستکاری نووسین بە سەرچاوەکانی زانکۆی ھاروارد، کردەوەی چالاک، دزیەتی وێژەیی نییە". پوختەی باسەکە، ھیچ ڕوانگەیەک و دەرەنجامێک نابێ زیاد بکرێتە سەر کەرستەکانی سەرچاوەکان.